ئاگادارییه‌ک له لایان کۆمیسیونی ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
کۆمیسیونی ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆ وده‌ره‌وه ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
به‌ڕێزان ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه،که ماوه‌یه‌که ده‌زگاکانی سیخوری کۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌کانی هه‌ردوو پارێزگای ئیلام وموکریان به ناوی کۆمیسوینی ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆ وده‌ره‌وه‌و،هه‌روه‌ها به ناوی کاک عارف باوه‌جانی وته‌بێژی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئێمه‌یل بۆ خه‌ڵک ده‌نێرن.
PSK
PB 158 Nordstrand
1112 Oslo Norway.
[email protected] ,
[email protected]،www.psk2006.org
ئاگادارییه‌ک له لایان کۆمیسیونی ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
ئاگاداری بۆگشت دانیشتووانی ڕؤژهه‌ڵاتی کوردستان!
بۆئه‌ندامان ولاینگران وڕێکخستنه‌کانی پارتیمان له‌ناوخۆ وده‌ره‌وه‌ی وڵات !
به‌ڕێزان ! 2 مانگ پێش کۆمیسۆێنی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ڕێکه‌وتی 18 ی پوشپه‌ڕی 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 9.7.2006 ئاگاداری کردنه‌وه : که ماڵپه‌ڕه‌که‌مان واته ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له لایان دوژمنانی کوردستان وڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی هاککرابوو، به دوای هاککردنی ماڵپه‌ره‌که‌مان وبه هیمه‌ت و توانای هاوبیرانی به‌شی ڕاگه‌یاندنی پارتیمان به دوای 3 ڕۆژ به‌سه‌ر داخستنیدا ماڵپه‌ڕێکی دیکه‌یان وه‌کار خسته‌وه،
دیسانه‌وه دوژمنان وازیان له پلانه گڵاوه‌کانی خۆیان نه‌هێناوه ده‌ستیان داوه‌ته ئاژاوه نانه‌وه ،
به‌ڕێزان ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه،که ماوه‌یه‌که ده‌زگاکانی سیخوری کۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌کانی هه‌ردوو پارێزگای ئیلام وموکریان به ناوی کۆمیسوینی ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆ وده‌ره‌وه‌و،هه‌روه‌ها به ناوی کاک عارف باوه‌جانی وته‌بێژی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئێمه‌یل بۆ خه‌ڵک ده‌نێرن،له نێو ئیمه‌یله‌کانیشدا جنێۆ وقسه‌ی ناشیرین وته‌هدیدی کوشتن و زۆر بابه‌تی دیکه‌ی دوور له ڕه‌وشتی مرۆڤایه‌تی ده‌نووسن،هه‌ر به‌و شێوه‌ش به ناوی زۆر ڕؤشنبیری و چالاکی بواری مافی مرۆف نامه‌ی پڕ له ته‌وهین و پڕوپاگه‌نده‌ی خرابیان بۆ ئیمه‌یله‌کانی ئێمه ناردوه، ئێمه‌ش دوای لێپرسینه‌وه له‌و ڕۆشنبیره به‌ڕێزانه که ناویان هاتبوو ئاگادار بووین له‌وه‌ی که ئه‌وه کاری داگیرکه‌رانه،
له‌و پێوه‌ندیه‌دا له ڕێگه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه وێرای شه‌رمه‌زار کردنی ئه‌وکرده‌وه نامرۆڤانه‌ی خۆفرۆشانی ده‌زگای سیخوری وتۆقێنه‌ری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌و ئیمه‌ل وقسه بێمانانه‌ی که دوژمنانمان به ناوی پارتی سه‌ربه‌ستیی وهه‌روه‌ها به‌ناوی ڕۆشنبیرانه‌وه بۆ پارتی ده‌نووسن ته‌نیا به مه‌به‌ستی له‌که‌دار کردنی ڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وتێکۆشه‌رانی ئه‌و ڕێبازه‌یه،
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ماوه‌ی کورتی دامه‌زراندنی وده‌ست به کاربوونی دا به هه‌وڵ وچالاکی یه دیپلوماتیه‌کانی له وڵاتانی ده‌ره‌وه و ڕێکخستنه‌کانی نێۆخۆی وڵات، هه‌روه‌ها پێشوازی گه‌رمی لاوانی سه‌ربه‌خۆخواز ونیشتمان په‌روه‌ری کوردستانی داگیرکراودا، داگیرکه‌رانی خستووه‌ته نێۆ په‌له‌قاژه‌وه، وه‌ک هه‌میشه له ڕێگه‌ی نۆکه‌رانیانه‌وه پلانی جۆراوجۆر و پڕوپاگه‌نده‌ی درۆ بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆ خوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌می ته‌مه‌نی دامه‌زراندنی دا توانیوێتی به کۆێرای چاوی دوژمنانی کورد و کوردستان خۆی بگه‌یه‌نێته نێۆ خه‌ڵکی کوردستان، به تایبه‌ت له نێۆ خۆێندکاران وڕۆشنبیرانی وڵاته‌که‌مان،
ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیش کۆماری ئیسلامی ئێرانی نگران کردوه‌و ناچاری کردوون که خه‌ریکی داڕشتنی پلانی ژێر به ژێر بن، به‌ڵام دوژمنان و داگیرکه‌رانی ئه‌م خاکه پیرۆزه‌ی کوردستان با باش بزانن که بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وسه‌ربه‌ستیی ئێمه‌ی کورد نه به تۆقاندن وکوشتن له به‌ین ده‌چێت، نه پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیش به‌م ڕه‌وه‌شته نامرۆڤانه‌تان خۆی له خه‌ڵکه‌که‌ی دوور ده‌خاته‌وه،
تێکۆشه‌ران وهاوبیرانی به‌ڕێزمان له نێۆ خۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات !
به‌ڵێنیتان له‌گه‌ڵ نۆێ ده‌که‌ینه‌وه: که خه‌باتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان تا وه‌ده‌ست هێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وبه‌رزبوونه‌وه‌ی ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له نێۆ ڕیزی ئاڵاکانی جیهاندا به‌رده‌وام ده‌بێت، هیچ شێوه پلان وترساندن وتۆقاندنێکی دوژمنان به چووکی‌دا ناهێنێ، بگره گڕی تینی خه‌باته‌که‌مان زیاتر ده‌بێت،
په‌یامی پارتی سه‌ربه‌ستیی بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز و تێکۆشه‌رانی ڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان : که به هۆشیارییه‌کی زیاتره‌وه ئاگاداری پلانه‌کانی دوژمنانمان بن،دۆست وئاشناکانی خۆتان له‌م بانگه‌وازه
وپلانه‌کانی داگیرکه‌ران ئاگادار که‌نه‌وه.
سه‌رکه‌وتوو بێت خه‌باتی پیرۆزی پارتی سه‌ربه‌ستیی
بۆ وه‌دی هێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ،
مردن و نه‌مان بۆ دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستان،
کۆمیسیونی ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆ وده‌ره‌وه ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
چوارشه‌مه 14 خه‌رمانانی 2706 ی کوردی ، به‌رامبه‌ر به 05.09.2006
2006-09-12 21:10:00
19 ساڵ و 5 مانگ و 6 کاتژمێر و 19 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان