هه‌واڵ: ناوه‌ندێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی تورکیا پێشبینی ئه‌وه ده‌کات که دوای سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ هه‌رێمی کوردستانیش له عێراق جیاده‌بێته‌وه
یه‌کێتی نیشتمانی ، ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ئاوراسیا له تورکیا که به "ئاسام" ناسراوه، پێشبینی ئه‌وه ده‌کات که سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ رێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان خۆش بکات.
هه‌واڵ: ناوه‌ندێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی تورکیا پێشبینی ئه‌وه ده‌کات که دوای سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ هه‌رێمی کوردستانیش له عێراق جیاده‌بێته‌وه
ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ئاوراسیا له تورکیا که به "ئاسام" ناسراوه، پێشبینی ئه‌وه ده‌کات که سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ رێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان خۆش بکات.
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ناوه‌نده‌که ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ، نه‌خشه‌ی هه‌رێمی به‌ڵقان ده‌گۆڕێت‌و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری راسته‌خۆش له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عیراق داده‌نێت.
به‌گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ئاسام که ناوه‌ندی نزیک به سوپای تورکیایه مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان و کۆسۆڤۆ به‌شێک له پرۆژه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره که له لایه‌ن ئه‌مریکا و ئه‌روپاوه پشتگیری لێده‌کرێت.
جێی ئاماژه پێکردنه پێشتر سه‌رۆکی سربیاش ته‌ئکیدی کردبو له‌وه‌ی که ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ رێگا بۆسه‌ر به‌خۆیی کورد له ناوچه‌ی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست خۆش ده‌کات.
له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا باسی ئه‌وه کراوه که‌هێزه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کۆسۆڤۆو کوردستان توانای ئه‌وه‌یان نیه که به بێ پشتیوانی ده‌ره‌کی گۆڕانکارییه‌کی گرنگ له ناوچه‌که‌دا دروستبکه‌ن .
سه‌رچاوه
سایتی ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی یه‌کێتی نیشتمانی ، ده‌ره‌وه‌ی وڵات
2008-01-30 23:39:45
18 ساڵ و 3 کاتژمێر و 50 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان