هه‌واڵێکی دڵته‌زێن و به په‌له 7 که‌س له یه‌ک بنه‌ماڵه له ئۆردوگای کاوه گیانی له ده‌ست داوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
به پێێ ئه‌و زانیارییانه ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که‌وتووه، که بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕیز کاک ئه‌نوه‌ر ئه‌لیارکی له شه‌وی شه‌ممه‌وه به هۆی فشاری زۆری گازه‌وه خه‌فه ده‌بن و که‌سیان به خه‌به‌ر نابنه‌وه،
هه‌واڵێکی دڵته‌زێن و به په‌له 7 که‌س له یه‌ک بنه‌ماڵه له ئۆردوگای کاوه گیانی له ده‌ست داوه.
به گۆێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو ئه‌مڕۆ 15 ی ڕێبه‌ندانی 2707 ی کوردی، له ئۆردوگای کاوه که ئۆردوگای کورده په‌نابه‌ره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه به هۆی گازی سۆبه‌وه 8 که‌سی بنه‌ماڵه‌یه‌ک ژه‌هراوی کراون،ته‌نیا کچێکی 14 ساڵه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌یان نه‌جاتی بووه‌و ئه‌وانی دیکه گیانیان له ده‌ست داوه.
به پێێ ئه‌و زانیارییانه ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که‌وتووه، که بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕیز کاک ئه‌نوه‌ر ئه‌لیارکی له شه‌وی شه‌ممه‌وه به هۆی فشاری زۆری گازه‌وه خه‌فه ده‌بن و که‌سیان به خه‌به‌ر نابنه‌وه، دوای 24 کاتژمێر که له ڕێگه‌ی هاوقوتابیانی کچێکی ئه‌و ماڵه‌وه که شک و گومانیان لا دروست ده‌بێت بۆ کچه‌که‌یان نه‌هاتووه‌ته قوتابخانه، به مه‌به‌ستی هه‌واڵپرسین سه‌ردانی ئه‌و ماڵه ده‌که‌ن، کاتێک ده‌بینن ته‌واوی بنه‌ماڵه‌که‌یان گیانیان له ده‌ست داوه، به په‌له دام و ده‌زگای حکومه‌تی هه‌رێم ئاگادار ده‌که‌ن، به‌ڵام مخابن له‌و 8 که‌سه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌یان ته‌نیا کچه‌که‌یان نه‌بێت هه‌موویان گیانیان له ده‌ست داوه، کچه‌که‌شیان به په‌له گوازتوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر،
له داهاتووه‌یه‌کی نزیکدا ورده‌کاری زیاتر له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه بڵاوده‌که‌ینه‌وه،
www.psk2006.org ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
2008-02-07 20:28:34
18 ساڵ و 7 کاتژمێر و 2 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان