دیداری نێوان پاڵۆێزی ئوکراینیا له وڵاتی نۆ‌رویژ له‌گه‌ڵ شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
هه‌واڵ شاهۆ موحه‌ممه‌دی
سه‌ردانی باڵۆێزخانه‌ی وڵاتی ئۆکرانی له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ کرد، له لایه‌ن به‌رێز ئوله‌کسی هولموبوڤ باڵۆێزی ئۆکراین له وڵاتی نۆ‌رویژ پێشوازیان لێ کرا،
دیداری نێوان پاڵۆێزی ئوکراینیا له وڵاتی نۆ‌رویژ له‌گه‌ڵ شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
رێکه‌وتی 11ی ڕێبه‌ندانی 2707 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 31،1،2008 به‌رێز کاک عاره‌ف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان له گه‌ڵ به‌رێز هاشم موحه‌ممه‌دی ڕاوێژکاری سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ردانی باڵۆێزخانه‌ی وڵاتی ئۆکرانی له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ کرد، له لایه‌ن به‌رێز ئوله‌کسی هولموبوڤ باڵۆێزی ئۆکراین له وڵاتی نۆ‌رویژ پێشوازیان لێ کرا، له سه‌ره‌تا دا به‌رێز ئوله‌کسی هولموبوڤ به‌خێر هاتنی شاندی پارتی سه‌ربه‌ستی کرد،
پاشان له لایه‌ن به‌ڕێزان کاک عارف وکاک هاشم باسێکی گرنگیان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد و پێشێلکاری یه‌کانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی پێشکه‌ش به به‌ریز ئوله‌کسی هولموبوڤ کرد، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان باسی ئه‌و شه‌پۆله ئیعدامانه‌یان کرد که له‌م دواییانه‌دا له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێیت، به‌ڕیز ئوله‌کسی هولموبوڤ له لایه‌ن خۆیه‌وه زۆر سپاسی به‌ریز کاک عارف و کاک هاشمی کرد که بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌یان بۆ باڵۆێزخانه‌که‌یان،
ناوبراو به کاک عارفی راگه‌یاند که ئه‌گه‌ر توانی سه‌ردانی وڵاتی ئۆکراین بکات و له نزیکه‌وه له گه‌ل به‌ر پرسانی ولاتی ئۆکراین گفت‌وگو بکات، هه‌روه‌ها ناوبراو ڕایگه‌یاند که ئاسانکاری بۆ ئه‌و سه‌ردانه رێک بخات، کاک عارفیش خۆشحالی خۆی ده‌ربری و به‌ڵێنی دا که له داهاتودا سه‌ردانی ولاتی ئۆکراین بکات،
پاشان به‌ڕێز کاک عارف له لایه‌ن خۆیه‌وه دیارییه‌کی نایاب که ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بوو ئاراسته‌ی به‌ڕێز ئوله‌کسی هولموبوڤ باڵۆێزی ئۆکراین کرد، ناوبراویش دیاریی خۆی له لایه‌ن باڵۆێزخانه‌وه ئاراسته‌ی کاک عارف کرد، شایانی باسه که له‌و دیداره له که‌شوهه‌وایه‌کی پر دۆستانه‌دا پاش 1 سه‌عات کۆتایی پێ هات.
ئاماده کردنی هه‌واڵ شاهۆ موحه‌ممه‌دی
ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ، www.psk2006.org
2008-02-07 08:48:06
18 ساڵ و 20 کاتژمێر و 25 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس