مافه‌کانی مرۆڤ له وه‌رکشۆپێکدا ,ێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
ڕێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
له رۆژی 3-9-2006 له ۆرکشۆپێکی یه‌ک رۆژی‌دا له شارۆچکه‌ی بنه‌سڵاوه و له هۆڵی چالاکی قوتابخانه‌کان، به ئاماده‌بوونی 21 به‌شداربوو، رێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، بابه‌تی مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌زاره‌ی سێیه‌می تاووتوێ کرد. ئاماده‌بووان که له‌نوێنه‌رانی رێکخراوه پیشه‌یی و سیاسیه‌کان و که‌سانی رۆشنبیر و مافناس پێکهاتبوون، گفتووگۆیه‌کی ت٠ێێر و ته‌سه‌لیان له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌ته‌کانه کرد که له ۆرکشۆپه‌که‌دا وروژێندران. ئه‌وه‌ی شایانی وتنه ئه‌م وه‌رکشۆپه درێژه‌ی ئه‌و زنجیره
مافه‌کانی مرۆڤ له‌وه‌رکشۆپێکدا
له‌رۆژی 3-9-2006 له‌ۆرکشۆپێکی یه‌ک رۆژی‌دا له‌شارۆچکه‌ی بنه‌سڵاوه‌و له‌هۆڵی چالاکی قوتابخانه‌کان، به ئاماده‌بوونی 21 به‌شداربوو، رێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، بابه‌تی مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌زاره‌ی سێیه‌می تاووتوێ کرد.
ئاماده‌بووان که له‌نوێنه‌رانی رێکخراوه پیشه‌یی و سیاسیه‌کان و که‌سانی رۆشنبیر و مافناس پێکهاتبوون، گفتووگۆیه‌کی ت٠ێێر و ته‌سه‌لیان له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌ته‌کانه کرد که له ۆرکشۆپه‌که‌دا وروژێندران.
ئه‌وه‌ی شایانی وتنه ئه‌م وه‌رکشۆپه درێژه‌ی ئه‌و زنجیره چالاکییانه‌یه که له‌لایه‌ن رێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ریی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه له‌هه‌ر سێ شاری هه‌ولێرو سلێمانی و که‌رکوک ئه‌نجام ده‌درێت و له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌کی فراوانتره که به هاوکاری باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانی جێبه‌جێ ده‌کرێت.
ئه‌م پرۆژه‌یه بریتییه له‌زنجیره‌یه‌ک وه‌رکشۆپ له(8) هه‌شت شار‌و شارۆچکه‌ی کوردستان بۆ گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت و( 10 ) به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی بۆ خستنه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک چه‌مک و بنه‌مای په‌یوه‌ست به مافه‌کانی مرۆڤ وه‌کو کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و حیزبه سیاسییه‌کان و پرۆسه‌ی دیموکراسیی و ...تاد، به‌رنامه‌که له‌پێنج که‌ناڵی ناوخۆییه‌وه له‌هه‌ولێر و سلێمانی و که‌رکووک و که‌لار و کفری په‌خش ده‌کرێت و جگه له‌پێشاندانی (50) په‌نجا نمایشی شانۆیی بۆ منداڵان له(50) گوند و شارۆشکه‌ی کوردستان.
له‌م نمایشانه‌دا باسی به‌نده‌کانی رێککه‌وتننامه‌ی مافه‌کانی منداڵان به شێوه‌ی درامایی بۆ منداڵان ده‌کرێت و له‌گه‌ڵ نمایشه‌کاندا چیرۆکی کورت بۆ منداڵه‌کان ده‌خوێنرێته‌وه له‌و کتیێبه ره‌نگاوره‌نگه‌ی که (3000) سێ هه‌زار دانه‌ی لێ چاپکراوه و له‌کاتی نمایشه‌کان به سه‌ر منداڵاندا دابه‌ش ده‌کرێت.
ماوه بووترێت ماوه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه سێ مانگه‌و هه‌ردوو ئۆفیسی هه‌ولێر و سلێمانی رێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ریی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌شداریی له‌جێبه‌جێکردنیدا ده‌که‌ن.
2006-09-01 08:46:23
19 ساڵ و 5 مانگ و 18 کاتژمێر و 43 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ژنان