په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له به‌رامبه‌ر بێده‌نگی کۆمیساریایی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوهوه‌کان خۆپێشاندان ده‌که‌ن
ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ،
کاک جه هانگیر ئه حمه دی به‌رپرسی کۆمیته‌ی په‌نابه‌رانی ئۆردوگای کاوه له لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ستیی ، ڕایگه‌یاند که ئێمه پێشتر چه‌ندین جار داوای سه‌ردانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانمان کردوه که بێنه ناو ئۆردوگاکه‌و له نزیکه‌وه گۆی له داخوازییه‌کانمان بگرن، به‌ڵام ڕێکخراوی ناوبراو ئاماده نه‌بووه سه‌ردانی ئۆردوگاکه بکات.
په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له به‌رامبه‌ر بێده‌نگی کۆمیساریایی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوهوه‌کان خۆپێشاندان ده‌که‌ن
به پیی هه واڵی گه ییشتوو له ئۆردوگای کاوه، که ئۆردوگای کورده په‌نابه‌ره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه،
ئه‌مڕۆ 21ی ڕێبه‌ندانی 2707 ی کوردی به‌رمابه‌ر به 10.02.2008 زاینی کورده په‌نابه‌ره‌کانی ئۆردوگای کاوه،
له به‌رامبه‌ر به بێده‌نگی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ئاست داوه کاری په‌نابه‌ران خۆپێشاندانێکی ئارامیان پێک به‌ڕێوه برد، کاک جه هانگیر ئه حمه دی به‌رپرسی کۆمیته‌ی په‌نابه‌رانی ئۆردوگای کاوه له لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ستیی ، ڕایگه‌یاند که ئێمه پێشتر چه‌ندین جار داوای سه‌ردانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانمان کردوه که بێنه ناو ئۆردوگاکه‌و له نزیکه‌وه گۆی له داخوازییه‌کانمان بگرن، به‌ڵام ڕێکخراوی ناوبراو ئاماده نه‌بووه سه‌ردانی ئۆردوگاکه بکات.
کاک جه‌هانگیر له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا ڕایگه‌یاند که ئێمه وه‌ک په‌نابه‌ران 3 داخوازی سه‌ره‌کیمان هه‌یه له کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌رانی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
1. ناردنه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵانه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ڕێگه‌ی چاودێری ڕێکخراوه‌کانی جیهانی به پاراستنی ژیانیان،
2. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ناکرێت، با وه‌ک هه‌موو په‌نابه‌رێکی جیهانی مافی په‌نابه‌ریان هه‌بێت، بێ چاره‌نووس و ئاینده دوای 27 ساڵ دیسان له‌م ئۆردوگانه ژیان تێنه‌په‌ڕنه‌که‌نه‌وه. لانیکه‌م ماف و حقوقی په‌نابه‌ریان هه‌بێت که له که‌مپه‌کانی جیهاندا ئه‌و مافه هه‌یه،
3. ناردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که پێناسه‌ی په‌نابه‌ریان له لایه‌ن کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانه‌وه پێ دراوه بۆ وڵاتی سێیه‌م،
ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ، www.psk2006.org
2008-02-09 09:40:52
18 ساڵ و 17 کاتژمێر و 48 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان