ئێمه ده‌بێت ئه‌وه باش بزانین که کێشه‌ی ئێمه‌ی کورد، ته‌نیا ڕوخان ونه‌مانی کۆماری ئیسلامی ئێران نییه. کێشه‌کانی ئێمه له پاش ڕوخانی ئه‌و ڕێژیمه زیاتر سه‌رهه‌ڵده‌دا، ئیمه ده‌بێت ده‌رسێک له مێژوو فێربین و ئه‌وه‌نده خۆمان به ئیرانی نه‌زانین و شانازی به‌وه نه‌که‌ین،
"پارته کوردستانييه‌کان له‌م قهيرانهشدا نهبوايهن،نه‌يانده‌توانى ئاڵوگۆرإێک له رإژيمى ئێران‌دا پێکبهێنن"
عارف باوه‌جانى سه‌رۆکى پارتى سه‌ربه‌ستى کوردستان بۆ هاولآتى
سازدانى – مولود ئافه‌ند ( ژماره‌ى 395يه‌کشه‌ممه 10/2/2008)
__________________________
به‌کورتى : عارف ئه‌حمه‌دى ناسراو به عارف باوه‌جانى له ساڵى 1973 له ناوچه‌ى باوه‌جانى سه‌ر به پارێزگاى کرماشان له‌دايک بووه، لهسال٠‹ى 1997 ئاواره‌ى دياسپۆرا بووه‌و له رإێگاى کۆميسارياى به‌رزى په‌نابه‌رانه‌وه وه‌ک په‌نابه‌ر له ولآتى نه‌رويج نيشته‌جێ بووه. ماوه‌ى چه‌ند ساڵێک له‌گه‌ڵ حيزبي سۆسيال چه‌پي نه‌رويج کاري کردووه‌و ئێستاش سه‌رۆکى پارتى سه‌ربه‌ستى کوردستانه که ماوه‌ى دوو ساڵه دامه‌زراوه .
____________________________
هاولآتى :سه باره‌ت به بارودۆخي سياسي ئێران و کيشهي ناوهکێ ئه‌م ولا٠ێته رإاتان چييه?
عارف : بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕوونه که ئێران به جیا‌و و رۆژهه‌ڵاتی ناڤینیش به کهشوههوايهکي گه‌لێک هه‌ستيار و ئه‌سته‌مدا تێده‌پڕن، ئێران چ له ناوه‌وه و چ له ڕوانگه‌ی نێۆ نه‌ته‌وه‌ییدا له ژێر فشارێکی یه‌کجار زۆردایه، ماوه‌ته ته‌نیا به قسه و قسه‌ڵۆکی ئاخونده‌کان ده‌یانه‌وێ گوایه ئه‌وه به گۆی خه‌ڵکدا بسه‌لمێنن که ده‌توانن به‌رگری له خۆیان بکه‌ن، ئێران کێشه‌ی ناوه‌کی له هه‌موو کێشه‌کانی زۆرتره، نزیک به 30 ساڵه به‌فرت و فێڵ خه‌ڵک فریوده‌ده‌ن، وێرای ئه‌وه‌ش گرتن وکوشتن و تۆقاندنی خه‌ڵک هه‌میشه به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئاخوندان باش بۆیان ڕوون بووهتهوهکه هه‌رگیز به‌م کرده‌وانه‌یان سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست نه هێناوه،یا چیدیکه فرت وفێڵیان پی نه‌ماوه نه‌وه‌ی تازه پێگه‌یشتووی پێ فریو بده‌ن، ئه‌م کرده‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕێژیمی ئیستای ئێران ڕۆژ له دوای ڕۆژا بووه‌ته مایه‌ی نیگرانی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست، له سه‌روه‌ی هه‌موویان خه‌ڵکی کوردستان، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئێران به هۆی هه‌ڵه به‌رچاوه‌کانی و پێشێلکاری مافی مرۆڤ، ڕیشه‌ی تهزادو ناکۆکی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا هه‌یه، به تایبه‌ت کێشه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵاتی زلهێزی جیهان وه‌ک ئه‌مریکا هه‌یه، ئه‌مریکاو ولا٠ێتانی زلهێز ڕۆژانه به کات وسات چاودێری به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌که‌ن، به‌رنامه ڕیزی بۆ ده‌که‌ن که به چ شێوه‌یه‌ک ئه‌و رێژیمه دژی ئازادی ودیمۆکراسی ومافی مرۆڤه له به‌ین به‌رن.
هاولآتى : ئوپۆزسيوني رۆژههلا٠ێت به‌گشتي ئێستا له قهيراندا ده‌ژين ، ئايا ئه‌م حيزبانه به‌و شێوازه ده‌توانن له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا کار بکه‌ن?يان پيويستيان به ريفۆرم هه‌يه?
وه‌ڵام عارف: شک و گومان له‌وه‌دا نییه که ئه‌م له‌ت بوون و دابڕانه تا ئاستێک زه‌ربه‌ی له جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان داوه، وای کردووه که پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن کێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نێونه‌ته‌وه‌یی بکه‌نه‌وه، زۆربه‌ی کات وساتی خۆیان ته‌رخان کردوه بۆکێشه ناوه‌کیه‌کانیان، یا کاری وایان کردوه که تا ڕاده‌یه‌ک نائۆمێدی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رامبه‌ر به پارته سیاسیه‌کان دروست بووه، که باس له‌وه ده‌کرێت گوایا پێویستیان به ڕێفۆرم هه‌یه، من نابینم ئینشقاقی پارته سیاسیه‌کان له‌سه‌ر کێشه‌ی سیاسی بووبێت، هه‌مووی کێشه‌کان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات ودابه‌ش کردنی قودهرهت بووه له سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه، ڕێفۆرم له ده‌سه‌ڵات و ئه‌حزابی جیهانی بۆ گۆرانکاری له سیاسه‌ته‌کانیان دروست ده‌بێت، جا وا دیاره که له نیۆ پاره‌ته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان رێفۆرم بۆ حه‌لی مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات و دابه‌ش کردنی پۆست پیویست بێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو کێشه‌کان هێشتا پارته سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له گۆڕه‌پاندا خه‌بات ده‌که‌ن، هیواداریشم که به زوترین کات هه‌وڵی له‌یه‌ک نزیک بوونه‌وه‌یه‌ک بده‌ن، که ئه‌و هه‌موو لێک دابڕانه‌ی نێوانیان وگڵیی وگازنده‌ی خه‌ڵکه‌که‌یان جوبران بکه‌نه‌وه، هه‌وڵێش بده‌ن ئاشتی و ته‌بایی له نێوانیاندا بگاته ئاستی هه‌ست به به‌رپرسیایه‌تی کردن وپاراستنی بیری نه‌ته‌وه‌یی له کوردستاندا.
له لای دیکه‌شه‌وه ده‌کرێ بلێین که‌ته‌واوی پارته کوردستانییه‌کان، ئه‌گه‌ر له‌م قه‌یرانه‌شدا نه‌بوایه‌ن، نه‌یانده توانی ئاڵ‌و گۆڕێک له‌و ڕێژیمه‌دا پێک بێنن. چون ئه‌و ڕێژیمه ڕێژیمێکی دیالۆگ وڕێفۆرم خوازنییه، ئه‌و ڕێژیمه ته‌نیا موڵکی چه‌ند ئاخوندێکهوه به کوشت وکوشتار وڵامی داخوازیه‌کانی خه‌ڵک ده‌داته‌وه، من پێم وایه ده‌بێ لۆبی کوردی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ کاروباری نێۆ نه‌ته‌وه‌یی دروست بێت، که بتوانین ڕووداوه‌کانی ناو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و مێژوو جۆگرافی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان به جیهان بناسێنین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ین خۆمان ئاماده بکه‌ین بۆ ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی گه‌لی کورد شان به‌شانی گه‌لانی دیکه‌ی بنده‌ست له ئێرانی تایبه‌ت به فارس و ئاخوند.
هاولآتى : ئايا ئه‌وانه هۆکارن بۆ ئه‌وه‌ى که ئه‌و رژيمه نه‌روخێت?ئايا بارودۆخى هێزه کورديه‌کان له‌و ئاسته دايه بتوانێت گۆرإان دروستبکات?
وڵام عارف : کاک مه‌ولود گیان ئێمه ده‌بێت ئه‌وه باش بزانین که کێشه‌ی ئێمه‌ی کورد، ته‌نیا ڕوخان ونه‌مانی کۆماری ئیسلامی ئێران نییه. کێشه‌کانی ئێمه له پاش ڕوخانی ئه‌و ڕێژیمه زیاتر سه‌رهه‌ڵده‌دا، ئیمه ده‌بێت ده‌رسێک له مێژوو فێربین و ئه‌وه‌نده خۆمان به ئیرانی نه‌زانین و شانازی به‌وه نه‌که‌ین، هه‌رگیز له کاتی دیالۆگدا وقسهکردندا وشه‌ی وڵاتی ئێمه‌ی ئیرانی به کار نه‌هێنین، له خۆڕا خۆمان به‌سه‌ر وڵاتێک‌دا نه‌سه‌پێنین که داگیری کردوین، ئه‌وه نه‌که‌ین به به‌هانه که بۆ پێناسه‌که‌مان له‌سه‌ری نووسراوه ئێران ئیدی ئێرانین، ئێمه که ئیستا گوی٠ێ له قسه‌کانی ئه‌و حیزبه ئێرانیانه ده‌گرین که خۆیان به حیزبی گه‌وره‌ی ئێرانی وخه‌باتکار بۆ پاراستنی خاکی یه‌کێتی ئێران ده‌زانن، باش بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که ئایندهی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا له‌گه‌ڵ چی ههڕهشهیکدا بهرإهو ڕوو ده‌بێت،
چه‌ند ڕۆژ پێش له سیمینارێکدا گوێم له قسه‌ی به‌رپرسی مهشروتهخوازهکان بوو، که چۆن هه‌ڕه‌شه‌ی له‌وانه ده‌کرد باس له فیدراڵیش بکه‌ن نه‌ک سه‌ربه‌خۆیی، ده‌یوت گه‌لی کورد له شهرإهکانی دووه‌می جیهانی به‌و لاوه تووشی چه‌ندین هه‌ڵه بووه، سه‌ره‌تا به شۆێن سوسیالیست وشهورهیدا بوون، دیاره ناوبراو مه‌به‌ستیی کۆماری کوردستان بوو، هه‌روه‌ها ده‌یوت ئیستاش به شۆێن ئه‌مریکادان ومه‌ترسی بۆ سه‌ر وه‌حده‌تی خاکی ئێران دروست ده‌که‌ن، ئه‌وه وڵامی پیاوه سیاسیه‌کانی ئێرانی ئاینده‌یه،
هاولآتى: تا چه‌نده ئۆمێدتان هه‌یه بۆ لێک نزیک بوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان? بۆ نموونه کۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند حه‌فته پێشی 3 لایه‌نی کوردستانی له زڕگوێز چۆن هه‌ڵده‌سنگێنی ? وڵام عارف: من پیم وایه ده‌بێت هه‌ر ئه‌و لێک نزیک بوونه‌وه بکرێت چون ئه‌وه خواستی خه‌ڵکی ئێمه‌یه، ئه‌گه‌ر به ڕاست بمانه‌وێ گۆی له خواست و داواکاری خه‌ڵکمان بگرین، ده‌بێت به زورترین کات ئه‌و ئه‌رکه پێویست وپیرۆزه به جێ بگه‌یه‌نین، ئیمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ لێک نزیک بوونه‌وه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردستانییه‌کان وهه‌روه‌ها بۆ لێک نزیک کردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ش، که ئه‌گه‌ر بچووکترین کێشه‌یان هه‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌کتری ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیزنه به ئێمه بده‌ن ، هه‌رگیز دژی یه‌کێتی و لیک نزیک بوونه‌وه نین وناشبین، ناشمانه‌وێ هه‌رگیز کات و ساتی خۆمان به دژایه‌تی کردنی لایه‌نی کوردی ته‌رخان بکه‌ین، سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و سێ لایه‌نه کوردییه زۆر بۆچوونی جۆراوجۆری له‌سه‌ر بڵاوکرایه‌وه، ئێمه‌ش پێمان وایه هه‌موو لایه‌نێکی سیاسی مافی خۆیه‌تی که چ له حیزبایه‌تی و چ له په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتدا، فراکسێۆنی هاوکاری چه‌ند قۆڵیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی دیکه‌دا هه‌بێت، من لێره‌دا ده‌ست خۆشانه‌یان ئاراسته ده‌که‌م، من پێشتریش وتوومه‌و ئیستاش دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که پێم وایه به‌ره‌ی کوردستانی هه‌رگیز به چه‌ند گروپ وحیزبی نزیکی یه‌کتر ناتوانێ به‌ره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو گشتی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێت، به‌ره‌ی کوردستانی ده‌بێت بێجگه له حیزبه‌کان له خه‌ڵکانی بێلایه‌ن و که‌سایه‌تی نفوزداریش تێیدا به‌شدار بن، من هه‌ر له وڵامی پرسیارێ هاورێیه‌کدا که له هه‌ولێره‌وه ته‌له‌فونی بۆ کردم و نه‌زه‌ری لێوه‌رگرتم، هه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌م هه‌بووه به‌ڵام دواتر که وته‌وه بهرگۆێمان که گلێی کراوه گوایا ئێمه دژی ئه‌و کۆبوونه‌وه هه‌ڵوێستمان گرتووه، به‌و هیوایه به هه‌ڵه له بۆچونی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان نه‌گه‌یشتبن.