کۆسۆڤۆ سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاند و به ئاواتی خۆی گه‌یشت و نوخشه‌ش بێت له کوردستان.
ئامانج ڕۆژهه‌ڵاتی
خه‌ڵکی کۆسۆڤۆ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و گه‌وره به‌رپرسانی دیکه‌ی هه‌رێمی کۆسۆفۆ، به مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی کۆسۆفۆ په‌رله‌مانی کۆسۆفی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوانی سازکرد
کۆسۆڤۆ سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاند و به ئاواتی خۆی گه‌یشت و نوخشه‌ش بێت له کوردستان.
ئه‌مڕۆ 28 ی ڕێبه‌ندان ی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 17.2.2008 زاینی، په‌رله‌مانی هه‌رێمی کۆسۆفۆ سه‌ربه‌خۆی وڵاته‌که‌ی راگه‌یاند، هه‌ر ئه‌مڕۆ له بریشتینای پایته‌ختی کۆسۆڤۆ به به‌شداری ده‌یان هه‌زار له خه‌ڵکی کۆسۆڤۆ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و گه‌وره به‌رپرسانی دیکه‌ی هه‌رێمی کۆسۆفۆ، به مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی کۆسۆفۆ په‌رله‌مانی کۆسۆفی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوانی سازکرد و هاشم تاتشی سه‌رۆک وه‌زیرانی کۆسۆفی له به‌یاننامه‌یه‌کدا سه‌ربه‌خۆی کۆسۆفی له وڵاتی سربستان راگه‌یاند .
هاشم تاتشی له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌دا که موژده‌یه‌کی خۆشی به خه‌ڵکی له کۆسۆڤۆ دا، هاوکات داوای کرد له هێزه‌کانی ناتۆ له هه‌رێمی کۆسۆڤۆ بمێنه‌وه، تا ئه‌و خه‌ڵکه له بواری هێز و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه خیان ده‌گرنه‌وه.
شایانی باسه که وڵاتی ئه‌مریکا یه‌که‌مین وڵات بوو که پیرۆزبایی له سه‌ربه‌خۆ بوونی کۆسۆڤۆ ڕاگه‌یاند.
سه‌ربه‌خۆ بونی گه‌لی کۆسۆڤۆش خۆشحاڵییه‌کی زۆری خسته نێو ده‌رونی کوردستانیانی تامه‌زرۆی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی.هه‌موو ده‌ڵێن سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ نۆخشه بێت له گه‌لی کوردستان،
ئامانج ڕۆژهه‌ڵاتی، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ، www.serbexo.com
2008-02-17 00:12:44
18 ساڵ و 3 کاتژمێر و 21 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان