4 پارتی سه‌ربه‌خۆیی خوازی کوردستانی پیرۆزبایی له کۆسۆڤۆ ده‌که‌ن.
4 پارتی کوردستانی
راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کۆزۆڤۆ رووداوێکی سه‌رپێیی و هه‌واڵیکی ئاسایی مێدیاکان نیه، بۆ گه‌لی کۆزۆڤۆ پیاده‌کردنی مافی چاره‌نووسی خۆیان و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانه‌که‌یانه،
سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ پیرۆز ده‌که‌ین
کوردستانیانی تینووی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی!
سه‌ربه‌خۆخوازان و ئازادیخوازانی جیهان!
دوێنێ 17-2-2008 له‌هه‌نگاوێکی بوێرانه‌دا په‌رله‌مانی هه‌رێمی کۆزۆڤۆ له دانیشتنێکی فه‌رمی خۆیدا بڕیاری دا که نیشتمانه‌که‌یان له سربستان جیابێته‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆی رابگه‌یه‌نێ، له‌م پێوه‌نده‌دا ئێمه به‌ناوی حزبه‌کانمان و به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌ربه‌خۆخوازانی کوردستانه‌وه پیرۆزبایی له گه‌لی کۆزۆڤۆ ده‌که‌ین، ده‌خوازین له نیشتمانێکی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆدا ئارام و به‌خته‌وه‌ر بژین، هه‌م وڵاته‌که‌یان ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه‌و به‌ره‌و دیموکراتیزه‌کردنی هه‌نگاو هه‌ڵبگرنه‌وه، هه‌م پێوه‌ندی خۆیان ده‌گه‌ڵ گه‌لان و وڵاتان دا دروست بکه‌ن و گه‌شه‌ی پێبده‌ن.
راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کۆزۆڤۆ رووداوێکی سه‌رپێیی و هه‌واڵیکی ئاسایی مێدیاکان نیه، بۆ گه‌لی کۆزۆڤۆ پیاده‌کردنی مافی چاره‌نووسی خۆیان و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانه‌که‌یانه، بۆ بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لانی بنده‌ست و داگیرکراویش وه‌رچه‌رخانێکی مێژووییه، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیشدا واتای بنبڕکردنی سته‌م له‌سه‌ر گه‌لێکی داگیرکراودا به‌رجه‌سته ده‌کات، ئه‌مه‌ش به‌سه‌رکه‌وتنی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لانی بنده‌ست ته‌واو ده‌بێ و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئاشتی جیهانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیدا دێته‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه هه‌نگاوێکی پیرۆز‌و واتابه‌خشه، هیواخوازین له‌لایه‌ن گه‌لان و وڵاتانه‌وه پشتیوانی لێبکرێ و به‌فه‌رمی بناسرێ، هه‌روه‌ها هیواخوازین که رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆزۆڤۆی سه‌ربه‌خۆ په‌سند بکات و به‌ئه‌ندام وه‌ریبگرێ و ئاڵاکه‌ی له‌ته‌ک ئاڵای وڵاتاندا به‌رزبکاته‌وه.
راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کۆزۆڤۆ بۆ سه‌ربه‌خۆخوازانی کوردستان مژده‌یه‌کی ئومێد به‌خشه، پێکهێنانی کۆزۆڤۆێکی سه‌ربه‌خۆو شه‌کاندنه‌وه‌ی ئاڵاکه‌ی تروسکایی ئه‌و چرایه رۆشنتر ده‌کات که رێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لانی بنده‌ست و داگیرکراو رووناک ده‌کاته‌وه. به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له سه‌ربه‌خۆخوازانی کوردستان ده‌که‌ین که لێبڕاوانه‌ترو شێلگیرانه‌تر بۆ یه‌کخستنی ریزه‌کانیان و بۆ به‌هێز کردنی سه‌رنگه‌ری سه‌ربه‌خۆیی تێ‌بکۆشن، رایه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ کۆزۆڤۆی سه‌ربه‌خۆدا دروست بکه‌ن.
ئێمه وێڕای ئه‌وه‌ی که پیرۆزبایی خۆمان بۆ گه‌لی کۆزۆڤۆ دووپات ده‌که‌ینه‌وه و هیوای سه‌رکه‌وتنیان ده‌خوازین، هاوکات ئاوات به کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌خوازین و له‌پێناو ئه‌م ئامانجه پیرۆزه‌شدا درێژه به تێکۆشان ده‌ده‌ین و پێشمانوایه که رۆژی سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانه‌که‌مان نزیک بۆته‌وه، خۆری رزگاری هه‌ڵدێ و له ئاسمانی شه‌هیدانه‌وه تیشکی زێڕینی خۆی به سه‌ر کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆدا په‌خش ده‌کات.
حزبی رزگاریی کوردستان پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
18-2-2008
2008-02-17 17:29:07
18 ساڵ و 10 کاتژمێر و 2 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان