ئامانج و ئاواته‌کانی پارتییه‌که‌تان هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌کانی ئێمه. ئه‌مڕۆ ئیدیۆلۆیی ئازادکردن و یه‌کگرتووکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان له هه‌موو کاتێک پێویستتره. دوژمنه‌کانمان یه‌کیان گرتووه تا بتوانن جووڵانه‌وه‌ی به‌هێزی ناسیۆنالیزمی کورد په‌ک بخه‌ن، له‌کاتێکدا که نه‌ته‌وه‌که‌مان له هه‌موو کاتێک زیاتر بڵاو و به‌ش به‌شه.

کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له باکووری ئه‌مریکا
13.فێڤرییه، 2008
به‌ڕێز عارف باوه‌جانی
پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
ئۆسلۆ، نۆروێژ
به‌ڕێز کاک عارف
له جیاتی سه‌رکردایه‌تی، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له باکووری ئه‌مریکا، پیرۆزبایی به‌ستنی دووه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتییه‌که‌تان لێده‌که‌م.
ئامانج و ئاواته‌کانی پارتییه‌که‌تان هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌کانی ئێمه. ئه‌مڕۆ ئیدیۆلۆیی ئازادکردن و یه‌کگرتووکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان له هه‌موو کاتێک پێویستتره. دوژمنه‌کانمان یه‌کیان گرتووه تا بتوانن جووڵانه‌وه‌ی به‌هێزی ناسیۆنالیزمی کورد په‌ک بخه‌ن، له‌کاتێکدا که نه‌ته‌وه‌که‌مان له هه‌موو کاتێک زیاتر بڵاو و به‌ش به‌شه.
ئێمه داواتان لێده‌که‌ین که مه‌سه‌له‌ی چۆنییه‌تیی یه‌کخستنی نه‌ته‌وه‌که‌مان و چۆنییه‌تیی ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵی کورد بکه‌نه ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی کۆنفراسه‌که‌تان. توانامه‌ندیی نه‌ته‌وه‌که‌مان له یه‌کگرتووییه‌که‌یدایه، بێت‌و به‌م یه‌که نه‌گه‌ین نه‌ته‌وه‌که‌مان به لاوازی ده‌مێنێته‌وه و ناتوانین ئاره‌زووه‌کانی گه‌له‌که‌مان وه‌دی بهێنین.
سه‌رکه‌وتنتان به ئاوات ده‌خوازین و خودا کورد وکوردستان بپارێزێت
دڵسۆزتان
دوکتۆر سامان شاڵی
سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له باکووری ئه‌مریکا
www.kncna.org