فڕإۆکه و تۆپخانه‌ی سوپاى تورکیا به‌رده‌وامن له بۆردومان کردنى ده‌ڤه‌ره‌کانی سه‌ر سنوورى هه‌رێمى کوردستان
KTV
سیدان و شاجا که ئه‌وه ده‌ستدرێژى راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر ژیانى رۆژانه و ماڵ و موڵکى خه‌ڵکى سیڤیلى ده‌ڤه‌ره‌که و پێشێلکردنى ئاشکراى سه‌روه‌رى عێراق و هه‌رێمى کوردستان .
فڕإۆکه و تۆپخانه‌ی سوپاى تورکیا به‌رده‌وامن له بۆردومان کردنى ده‌ڤه‌ره‌کانی سه‌ر سنوورى هه‌رێمى کوردستان
KTV - له دوێنێ 21 / 02 / 2008 ه‌وه ، فڕۆکه و تۆپخانه‌ی سوپاى تورکیا به‌رده‌وامه له بۆردومان کردنى ده‌ڤه‌ره‌کانی نێروه ورێکان ، سیده‌کان ، کانى ماسێ ، که بووه هۆی دروستبوونى پشێویه‌کى زۆر و به تایبه‌ت دواى بۆردومان کردن و ڕوخاندنى پرده‌کانى ئاڤا مارک ، سیدان و شاجا که ئه‌وه ده‌ستدرێژى راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر ژیانى رۆژانه و ماڵ و موڵکى خه‌ڵکى سیڤیلى ده‌ڤه‌ره‌که و پێشێلکردنى ئاشکراى سه‌روه‌رى عێراق و هه‌رێمى کوردستان .
شایانى باسه ، بۆردومانکردن و جموجۆلى سوپاى تورکیا له سه‌ر سنووره‌کان به‌رده‌وامه ، و له لایه‌کى دیکه‌وه ئه‌و هێزه تورکیانه‌ى که چه‌ند ساڵه به پێى پرۆتۆکۆڵێک له ناوچه‌ى ئامێدى و بامه‌رنێ جێگیرن ، ویستوویانه بچنه گه‌لى باڵنده ، به‌ڵام خه‌ڵکى ناوچه‌که به ژن و منداڵه‌وه رێگه‌یان پێگرتووه‌و ناچار گه‌راونه‌ته‌وه بنکه‌کانى خۆیان .
2008-02-20 16:32:42
18 ساڵ و 10 کاتژمێر و 59 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان