گووته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم : هه‌ر هێرشێکى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر هاوڵاتییانى هه‌رێم ڕووبه‌رووى به‌رخودانى سه‌رتاسه‌رى ده‌بێته‌وه
KTV-
به‌ڵام هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ک له‌سه‌ر هاوڵاتییه‌کى هه‌رێمى کوردستان یان شوێنێکى نیشته‌جێ بوون ، ئه‌وا فه‌رمانى پێویست دراوه بۆ به‌رخودانێکى سه‌رتاسه‌رى و هه‌موو ئاماده‌ییه‌کیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌گیراوه .
گووته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم : هه‌ر هێرشێکى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر هاوڵاتییانى هه‌رێم ڕووبه‌رووى به‌رخودانى سه‌رتاسه‌رى ده‌بێته‌وه
Kurdistan TV
KTV- سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان ، گووته‌بێژ به ناوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌م لێدوانه‌ى دا :
رۆژانى بیست و یه‌ک و بیست و دووى شوباتى دوو هه‌زار و هه‌شت ، به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆکى کوردستان سه‌ردانى پارێزگاى دهۆکى کرد و له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانى ئیدارى و ئه‌منى و سه‌ربازى ده‌ڤه‌ره‌که کۆبوه‌ووه و پاش ئاگاداربوون له ره‌وه‌شى ناوچه سنوورییه‌کان و تاوتوێ کردنى پێشهاته تازه‌کان له دواى هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان ، ته‌ئکید له‌وه کرایه‌وه که له شه‌ڕى په‌که‌که و تورکیادا هه‌رێمى کوردستان نابێته لایه‌ن .
به‌ڵام هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ک له‌سه‌ر هاوڵاتییه‌کى هه‌رێمى کوردستان یان شوێنێکى نیشته‌جێ بوون ، ئه‌وا فه‌رمانى پێویست دراوه بۆ به‌رخودانێکى سه‌رتاسه‌رى و هه‌موو ئاماده‌ییه‌کیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌گیراوه .
ئێستا گومانمان له نییه‌تى راسته‌قینه‌ى هێرشه‌کانى تورکیا هه‌یه که مه‌به‌ست لێى هه‌رێمى کوردستانه نه‌ک په‌که‌که ، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ ئه‌ى رووخاندنى ئه‌و پردانه‌ى که ده‌که‌ونه قوڵایى ناوچه ئاوه‌دانییه‌کان که هاوڵاتییان سوودى لێوه‌رده‌گرن چ په‌یوه‌ندییه‌کى به په‌که‌که‌وه هه‌یه ?.
گووته‌بێژێک به‌ناوى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان
23ى شوباتى / 2008
2008-02-22 19:25:39
17 ساڵ و 11 مانگ و 8 کاتژمێر و 4 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان