به‌رێزان! ئه‌گه‌ر چی دوو ساڵ بۆ ته‌مه‌نی حیزبێکی سیاسی ماوه‌یه‌کی زۆر نییه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ده‌کرێ وه‌ک بناخه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ داهاتووی ئه‌و پارته حیساب بکرێ. له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا ئێوه کۆمه‌ڵه هه‌نگاوێکی باشتان هاویشتوون و هیوادارین به به‌رده‌و‌ام بوونی زیاتر هه‌نگاوی گرنگ تر و باشتریش بهاوێژن

کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری یا‌دی 2 ساڵه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان!
به‌شدارانی به‌رێز!
وێرای سڵاوێکی دۆستانه!
به بۆنه‌ی یا‌دی دووساڵه‌ی دامه‌زرانی پارته‌که‌تان، پارتی سه‌ربه‌سیتی کوردستان له دڵه‌وه پیرۆزباییتان پێ ده‌ڵێین و داهاتویه‌کی خه‌باتکارانه و پرشه‌نگدارتان بۆ به ئاوات ده‌خوازین.
به‌رێزان! ئه‌گه‌ر چی دوو ساڵ بۆ ته‌مه‌نی حیزبێکی سیاسی ماوه‌یه‌کی زۆر نییه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ده‌کرێ وه‌ک بناخه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ داهاتووی ئه‌و پارته حیساب بکرێ. له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا ئێوه کۆمه‌ڵه هه‌نگاوێکی باشتان هاویشتوون و هیوادارین به به‌رده‌و‌ام بوونی زیاتر هه‌نگاوی گرنگ تر و باشتریش بهاوێژن.
حیزبی دێموکراتی کوردستان به چاوی رێزه‌وه ده‌روانێته خه‌بات و تیکۆشانی ئێوه، که به‌شێکه له خه‌باتی سه‌رجه‌م حیزب و رێکخراوکانی تری کوردستان بۆ گه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌ی کورد به مافه نه‌ته‌وایه‌تی یه‌کانی.
به‌رێزان!
ئێوه له کاتێکدا یا‌دی دامه‌زرانی دوو ساڵه‌ی پارته‌که‌تان ده‌که‌نه‌وه که هه‌ر وه‌ک بۆ هه‌موولایه‌کمان ده‌رکه‌وتوه ته‌مه‌نی کۆماری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئێران به‌ره‌و کۆتایی یه و هه‌روه‌ک ده‌بینین له لایه‌ک ئه‌م رێژیمه رۆژ له گه‌ڵ رۆژ زیاتر له کۆمه‌ڵگای جیهانی دا ته‌ریک ده‌که‌وێته‌وه و لاوازتر ده‌بێ، له لا‌یه‌کی دیکه‌شه‌وه چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵک به تایبه‌ت توێژی رووناکبیری گه‌له‌که‌مان زیاتر له هه‌مووکاتێک خۆیان بۆ خه‌باتێکی نه‌پساوه و سه‌رده‌میانه رێکخستوه. ده‌توانین به راشکاوی بڵێین که شه‌پۆلی ئازادی و رزگاری خوازی بێ ئه‌ملاو ئه‌و‌لا سه‌رتاسه‌ری ئێران به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی ده‌گرێته‌وه و چاره نووسی رێژیمی تالیبانی ئه‌فغانستان و حکومه‌تی سه‌ددامی دیکتاتۆری عێراق، ده‌بێته چاره‌نووسی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش. که وابوو پێویسته حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان به گشتی و پارته‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان به تایبه‌تی ، زۆر له پێشوو زیاتر هاوکاری یه‌کتر بکه‌ن و به‌یه‌کده‌نگی یه‌کی زیاتره‌وه به گژ پیلانه‌کانی نه‌یارانی کورد دا بچنه‌وه.
جارێکی دیکه‌ش پیرۆز بێت یا‌دی دووساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان “ کومیته‌ی نۆروێژ
16.02.2008
www.kurdistanukurd.com , www.kdpmedia.no ,
[email protected]