ڕاپۆڕتی به‌شداری وه‌ڤدی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ڕێ و ڕه‌سمی ڕێز گرتن له 26ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه
کۆمیته‌ی سویسی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له ڕؤژی شه‌ممه 23ی فێوریه‌ی 2008ی زایینی‌دا ڕێ‌و ڕه‌سمی ڕێزگرتن له یادی 38 ساڵه‌ی خه‌باتی ئاشکرا و نهێنی کۆمه‌ڵه‌یان له شاری زوریخ کرده‌وه و کۆمیته‌ی ولاتی سویسی پارتیی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیش وه‌ک زۆر پاڕت و ڕێکخراویی کوردستانی و غه‌یره کوردستانی به فه‌رمی بانگهێشتی ئه‌م یاده کرابوه‌وه.
وه‌ڤدی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕێز کاک ئه‌یوب ڕه‌حمانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و به‌رپرسی گشتی ئوروپای ناوه‌ندی پسک، له‌م یاده‌دا به‌شداری کرد و بروسکه و په‌یامی پیرۆزبایی کۆمیته‌ی ئوروپای ناوه‌ندی پێشکه‌ش به به‌شدار بوان کرد.
وه‌ڤدی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌ر له‌و فورسه‌ته‌دا چاوی به به‌رپرسان و نوینه‌رانی کۆمه‌ڵه و چه‌ندین پاڕت و ڕێکخراوی کوردستانی و خه‌لقی عه‌ره‌بی ئه‌حواز که‌وت و چه‌نده‌ها بابه‌تی جۆراوجۆریان پێکه‌وه تاو و توێ کرد و بریاری لێک نزیک بونه‌وه و هاوکاری و په‌یوه‌ندی دوباره‌یان به یه‌کتر دا.
04ی ڕه‌شه‌مه‌ی 2707
په‌یامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی 26ی ڕێبه‌ندان 38هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی کۆمه‌ڵه
به‌شدار بوانی ئازیزی ئه‌م یاده
پیرۆزترین سڵاو و ڕێزی پاڕتیی سه‌ربه‌ستیی کوردستانتان له ڕێگای ئه‌م په‌یامه‌وه ئاراسته ده‌که‌ین و داوای بردنه سه‌ره‌وه‌ی کات و ساتیکی شاد و پڕ بایه‌ختان له‌م ڕۆژه‌دا بۆ به ئاوات ده‌خوازین. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی 29هه‌مین ساڵیادی ده‌ست به کار کردنی تێکۆشانی ئاشکرا و 9 سال خه‌باتیی نهێنی له هه‌مو ته‌یفی کۆمه‌ڵه ده‌که‌ین و سه‌رجه‌م 38 ساڵ خه‌بات و تێکۆشانی بێ پسانه‌وه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه پێشڕه‌و و ته‌ره‌قیخوازه له هه‌مو گه‌لی کوردستان پیرۆز ده‌که‌ین!
هه‌مو گیانبه‌ختکردوانی ڕیگای به‌خته‌وه‌ری ڕیبه‌رمانن. که‌م نین ئه‌و ڕێبه‌رانه‌ی که له ڕیگای به‌خته‌وه‌ری گه‌له‌که‌یان گیانیان فیدا کردوه، بۆیه جێگای خۆیه‌تی له هه‌ر بیره‌وه‌ری و سالوه‌گه‌ڕێکدا یادی ئازیز و خوشه‌ویستی گیانبه‌ختکردوانمان بکه‌ینه‌وه و به‌م بۆنه‌وه سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی ئازیزی گیانبه‌ختکردوانی ریگای ئازادی و ڕزگاریی و به‌خته‌وه‌ری کوردستان، که له ریگای سه‌ربه‌رزیی و به‌خته‌وه‌ریدا بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان گیانیان فیدای رێبازه پیرۆزه‌که‌یان کردوه. هه‌روه‌ها جێگای خۆیه‌تی سڵاو بۆ هه‌مو دایکان و باوکانی جه‌رگ سوتاوی گیانبه‌ختکردوان و که‌س و کارییان بنێرین و په‌یمانی نوێکردنه‌وه‌ی درێژه‌دانی ریگای ئازیزانیان پێ بده‌ینه‌وه.
خوشکان و برایانی به‌ڕێز،
کوردستان پێ ده‌نێته ناو ده‌ورێکی نوێ له ئاڵ و گۆڕه‌کان، دوژمنان و داگیر که‌رانی گه‌له‌که‌مان له دواکه‌وتوانه‌ترین سه‌نگه‌ردان له دژمان. له حالێک‌دا که هیچکامیان چاویان به‌و پارچه کوردستانه‌ی باشورمان هه‌ڵ نایا‌ت، هه‌ر ڕۆژه و له پلانێکی نوێ ده‌گه‌ڕێن بۆ ناسه‌قامگیر کردنی و بگره بۆ داگیرکردنیشی. به هه‌زاران شیوه‌ی نادروستی جاسوسی و باند دروست کردن له ناو شاره‌کانی کوردستان، ده‌ست ده‌خه‌نه ناو کار و باری ئه‌م هه‌رێمه و ده‌یانهه‌وێت به هه‌مویان له باری به‌رن. ئه‌وه‌تا هه‌ر ئێستاکه تورکه فاشیسته‌کان که چه‌ندین مانگه خۆیان لێ حه‌شار داب‌و و به یارمه‌تی ئێرانیه‌کان بۆمباران و تۆپ بارانی گونده‌کانی ده‌وه‌ری قه‌ندیلیان ده‌کرد، ئیستا ئیتر هێرشی نیزامی‌یان کردۆته ناو خاکی کوردستان و به شوێن پیاده‌کردنی پلانه ڕه‌شه‌کانی خۆیانه‌وه‌ن، که پیویسته هه‌مومان به خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌کان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات دژی ئه‌م کرده‌وانه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان ڕابوه‌ستین و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیمان هه‌ڵبڕین!
کۆماری ئیسلامی ئێرانیش که ڕۆژ به ڕۆژ له لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه ڕسواتر و گۆشه‌گیرتر ده‌کرێته‌وه، و سێیه‌مین ته‌حریمه‌کانی شۆڕای ئه‌منیه‌ت له دژی به‌ڕێوه‌یه، خۆی ئاماده کردوه بۆ شه‌ڕ و مقاومه‌تی سه‌ر و ماڵی و به ته‌مایه ئێران به کاولی ته‌حویل خه‌ڵک باته‌وه، واته هه‌ر ئه‌و کاره‌ی که ڕژیمی به‌عسی ئێڕاق کردی و هه‌مومان ئاکامه‌که‌یمان به چاوی خۆمان دی!
که‌واته له‌م کاته هه‌ستیاره دا گه‌لی کوردستان پێویستی به وشیاری هه‌رچی زیاتر و یه‌کگرتویی و یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک به‌ڵێنی زیاتر هه‌یه، بۆیه پێویسته که هه‌مو گه‌لی کوردستان و ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانیشی له دژی داگیرکه‌ران و پلانه ڕزیلانه‌کانیان یه‌ک ده‌نگ بین و ستڕاتێژی و شیعاری به‌هێز و دروست بۆ دواڕۆژی گه‌له‌که‌مان ڕه‌چاو بکه‌ین.
پارتیی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، که پێی ناوه‌ته ناو سییه‌مین ساڵی تێکۆشانیی سیاسی و رێکخراوه‌یی خۆی، ئاڵاهه‌ڵگری په‌یامێکی نوێ، شیعارێکی نوێ و ستڕاتێژیه‌تێک به ئه‌قڵیه‌تی مرۆڤایه‌تیی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه بۆ گه‌لی هه‌میشه چه‌وساوه‌ی کوردستان. پاڕتیی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێی وایه که ته‌نیا ڕێگای ڕزگاری گه‌لی کوردستان له هه‌مو به‌شمه‌ینه‌تیه‌کانی، ته‌نیا سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆییه.
پاڕتیی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ پێکانی ئامانج و ئاره‌زوه‌کانی گه‌لی کوردستان تیر بۆ تاریکایی ناهاوێژێت و گه‌لی کوردیش بۆ چاوه‌ڕوانی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان بۆ ئازادی و ڕزگاری هان نادات. پاڕتیی ئێمه باوه‌ڕی به سه‌ره‌تایی ترین مافی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ێک له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا هه‌یه و ئه‌م مافه بۆ کوردیش ته‌نیا و ته‌نیا سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه. ئێمه له ریگای ڕه‌وا و دژوارماندا دژی هیچ نه‌ته‌وه‌ێکی غه‌یری کورد نین و بگره به دۆست و براده‌ر و دراوسێیان ده‌زانین، به‌ڵام هه‌ر نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت و ڕێکخراوێکی غه‌یری کورد دژیی سه‌ره‌تایی ترین مافی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌مان بێت، له لایه‌ن ئێمه‌وه ولامی توندی سیاسیی وه‌رده‌گریته‌وه!
ئالێره‌دا جێی خۆیه‌تی که ئاماژه‌ێکی زۆر کورتیش به نوێترین وڵاتی سه‌ربه‌خۆی جیهان که گه‌لی ئاڵبانیایی ته‌باری کۆسۆڤۆیه بکه‌ین که به 2 میلیون که‌سه‌وه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردو 17. فێوریه‌ی 2008 له کاتژمێر 15:39 خوله‌کدا ئاڵای سه‌ربه‌خۆییان هه‌ڵکرد و ده‌ست به جێ له لایه‌ن یوئێن و وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئوروپا و ئه‌مریکاوه به ڕه‌سمیی ناسران و له پاڕلێمانی وڵاته‌که‌یان هه‌ر 109 که‌سه‌که‌یان واته 100 ده‌رسه‌د ده‌نگییان به سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌یان دا. گه‌لی کوردستان به پانایی و به جه‌معییه‌ت 21 قات له کۆسۆڤۆ گه‌وره‌تر و به هۆی نه‌وت و گازه‌وه سه‌دان قات له‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ندتره، ئه‌ی بۆ ئێمه له بیری خۆماندا نه‌بین?
ئازیزان،
ئێمه پێمان وایه که هێزی کورد له یه‌کگرتنیدایه و هه‌ر بۆیه‌شه که باوه‌ڕی قوڵمان به به‌ره‌ێکی به هێزی کوردستانیی بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی هه‌ر دژبه‌رێکی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌یه. یه‌کگرتن جگه له به‌خشینی هێزی وره‌به‌خش، ڕوخسارێکی یه‌کگرتویی و یه‌ک ده‌نگیی و یه‌ک به‌ڵێنیی کوردستانیان له لای خه‌لکی جیهان و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان نیشان ده‌دات و گه‌لی کوردستان چه‌ندین هه‌نگاو و چه‌نده‌ها ساڵ بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ڕه‌واکانی وه‌پێش ده‌خات.
پارتیی ئێمه باوه‌ڕی قوڵی به برایه‌تی و هاوولاتیی بونیی هه‌مو گه‌لی کوردستان له باشور و باکور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا هه‌یه و کوردستان به یه‌ک وڵات و کورد به یه‌ک نه‌ته‌وه ده‌زانیت و پشتیوانی بێ ئه‌م لاو و ئه‌ولای هه‌مو گه‌لی کوردستانه له هه‌مو پارچه دابه‌شکراوه‌کان. ئیمه ئه‌م ڕاستیه‌ش ده‌زانین که له کوردستان نه ته‌نیا کورد، به‌لکو چه‌ندین که‌مایه‌تیی قه‌ومیی و ئایینیش ده‌ژین که به هاووڵاتیانی کوردستانیان ده‌زانین و مافیی یه‌کسان و ئازاد و به‌رابه‌ر بۆ هه‌مویان به بی که‌م و کوڕی ده‌خوازین و له غه‌م و شادیی، به‌رزیی و نزمی، داریی و نه‌داریی کوردستاندا به هاوبه‌شییان ده‌زانین و ئه‌وانیش وه‌ک گلێنه‌ی چاوه‌کانمان ده‌پارێزین.
له کۆتاییدا جارێکی‌تر ئه‌م یاده له هه‌مو کادران و ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه پیرۆزبایی ده‌که‌ین و ئاواتی سه‌ربه‌رزیی و سه‌رئه‌فرازییان بۆ ده‌خوازین!
سپاس بۆ گوێگرتنتان!
شه‌کاوه‌تر بێت ئاڵای سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی له کوردستان
کۆمیته‌ی ئوروپای ناوه‌ندی پاڕتیی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
4ی ڕه‌شه‌مه‌ی 2707ی کوردی