یادی دوو ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستی پیرۆزبێت! کۆمیته‌ی نه‌رویجی ناوه‌ندی چاک.
کۆمیته‌ی نه‌رویجی ناوه‌ندی چاک.
پارتی سه‌ربه‌ستی، ناوی خۆی به خۆیه‌وه‌تی، هه‌روه‌ک ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م پارته! سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی کورد و کوردستانه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبونی ئه‌م پارته وه‌ک حیزبێکی سه‌ربه‌ست هاته مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشانه‌وه
یادی دوو ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستی پیرۆزبێت!
به‌ڕێز سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستی،
به‌رێزان ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستی،
به‌ڕێزان هه‌موو ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستی ،
به‌ڕێزان نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان،
خۆشک و برایانی هێژا،
له‌م ڕۆژه شکۆداره‌دا، له جه‌ژنی یادی دوو ساڵه‌ی ئه‌م حیزبه خۆشه‌ویسته‌دا، جوانترین پیرۆزبایی تان ئاراسته‌ده‌کین، به‌و په‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه بانگهێشتی ئێوه‌مان قبوڵ کرد و بۆ ئێمه جێگه‌ی شانازیه که شه‌ره‌فی به‌شداری بوونمان پێڕه‌وابینرا له‌م یاده شکۆمه‌نده‌دا له لایه‌ن پارتی سه‌ربه‌ستیه‌وه.
پارتی سه‌ربه‌ستی، ناوی خۆی به خۆیه‌وه‌تی، هه‌روه‌ک ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م پارته! سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی کورد و کوردستانه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبونی ئه‌م پارته وه‌ک حیزبێکی سه‌ربه‌ست هاته مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشانه‌وه، دوور له هه‌موو وابه‌ستیه‌ک به هیچ لایه‌کی سیاسی و کاریگه‌ریه‌کی نه‌خشه بۆکێشراوه‌وه، ئه‌م ده‌ستپێکه ئاماژه‌یه بۆ بڕوا به خۆبوون و ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ هاوبیران و هاوسۆزان و هاوخه‌باتان و تێکۆشره‌کانی ئه‌م ڕێبازه سیاسیه‌وه. هه‌ر ئه‌م سه‌ربه‌ستبوون و بڕوا به خۆبونه بوو کارێکی وای کرد که پارتی سه‌ربه‌ستی له ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌منیدا باڵا هه‌ڵکشاو دیار بێت و بتوانێت له سه‌رتای چه‌که‌ره‌کردن و سه‌وزبونیه‌وه خۆی به زۆر له ناوه‌ندی سیاسی و که‌سایه‌تی سیاسی و ئینستۆته کوردیه‌کان بناسێنێت و ببێت به خاوه‌نی سایتی گه‌ش و به‌ربڵاوی خۆی. پارتی سه‌ربه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌ڵگری ئامانج و نه‌خشێکی سیاسی دیاریکراوه و ئه‌م ئامانج و نه‌خشه سیاسیه‌ش به ده‌یان و سه‌دان له دڵسۆزانی گه‌لی کورد له خۆی نزیک ده‌خاته‌وه، له هه‌مانکاتدا چالاکی سکرتێری گشتی به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی و ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌کانی سه‌رکردایه‌تیان سه‌لماندیان که خه‌مخۆری ڕاستی پارته‌که‌یان و ئامانجه پیرۆزه‌کانی پارته‌که‌یانن بۆیه وا زوو ئه‌م گه‌شه گه‌وره‌یه‌یا‌ن بۆ پارته‌که‌یان سازاند و زه‌مینه خۆیشیان بۆ کرد.
له کاتێکدا ئه‌م پارته دامه‌زرێندرا، که گه‌لی کورد له هه‌موو پارچه دابه‌شکراوکانید خاوه‌نی ده‌یان پارتی سیاسی بوو، که زۆریان ئامانجه‌کانیان یه‌کده‌گرنه‌وه یان نزیکن له ئامانجه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیه‌وه، به‌ڵام ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی که بیرمه‌ندانی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م پارته سیاسیه ته‌مه‌ن دوو ساڵه‌یه باش ده‌یانزانی که له دایکبونی ئه‌م پارته سیاسیه پێویستیه‌کی ڕۆژگای خۆیه‌تی، چونکه دۆگمای و چه‌قبه‌ستویی زۆرێک له پارته ناسوێنالیزمه‌کان له سه‌ر ئاستی هه‌موو کوردستان کارێک ده‌کات که گه‌لی کورد ته‌نها چاو له ڕێبن و له بازنه‌یه‌کی بۆشدا بسوڕێته‌وه، بۆه‌یه چیتر ئه‌م هێژایا‌نه نه‌یانتوانی به‌م ژانه‌وه بتلێنه‌وه ده‌بو کۆرپه‌ی خۆیان به چاوی خۆیان ببینن و بۆ خۆیان لانه‌که‌و بێشکه‌ی سیاسی بۆ سازبده‌ن، ده‌ستان خۆشبێت و پیرۆزتان بێت ئه‌م پارته سیاسیه کۆڕپه‌یه، دڵنیاین له باوشی گه‌رمی خه‌مۆری ئێوه‌دا ئه‌م پارته سیاسیه باش پێده‌گات و ده‌گات به ئامنجه‌کانی خۆی.
هیوادارین هه‌روا شێلگیرانه کاره سیاسیه‌کانتان ئه‌نجامبده‌ن و زیاتر بۆ پێشه‌و بچن و ببن به گه‌وه‌رتین حیزبی سه‌ربه‌ستی، هیوادارین ئه‌وه‌تان له یاد نه‌چێت ڕاگه‌یاندنی ئه‌م حیزبه سیاسیه و قورسایی دروستبونی پارته‌که‌تان له کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرن و دیموکرات و مرۆڤدۆستی نه‌رویجیدا بوو ، بۆیه پێویسته به ئاسته‌م له‌م خه‌سڵه‌تانه لانه‌ده‌ن و نیشانی بده‌ن که کورده‌کانیش ده‌توانن ببن به خاوه‌نی پارتی گه‌وه‌ری ئاوێته به هه‌موو خه‌سڵه‌ته مرۆڤدۆسته‌کان و یه‌کسانی و ئازادی و دیموکراتی. هه‌ر له‌م ڕێگه‌یشه‌وه ده‌توانن کاریگه‌ریتان هه‌بێت له ڕاستکردنه‌وه‌ی زۆرێک له‌و پارته سیاسیانه‌ی که توشی پارادۆکسی و دوالیزمی بوون و ئامانجه‌کانیان و دروشمه بریقه‌داره‌کانیان یه‌کناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاری سیاسی ڕۆژانه‌یاندا.
هیوادارین پارتی سه‌ربه‌ستی ببێت به هه‌وێنی یه‌کبوون ویه‌ک ڕیزی و ته‌بایی نێوان زۆرێک له ڕێکخراوه سیاسیه‌کان به تایبه‌تی پارت و لایه‌نه سیاسیه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان.
جارێکی تر پیرۆزبێت یادی دوو ساڵه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستی.
کۆمیته‌ی نه‌رویجی ناوه‌ندی چاک.
16.02.2008
2008-02-25 21:14:34
17 ساڵ و 11 مانگ و 6 کاتژمێر و 16 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان