وڵاتی ئێمه ،کوردستان قۆناغێکی ئاسته‌نگ تێپه‌ڕ ده‌کات ، دوای زیاتر له نیو سه‌ده جارێکی دیکه هه‌لێکی زێڕین له مێژووی ئێمه‌دا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه ، ڕێخۆشکه‌ر بوو بۆ نزیکبوونه‌وه له ویست و داوا ڕه‌واکانمان و گه‌یشتن به ئاواته له‌مێژینه‌کانمان . له‌م کاته‌دا، هۆکار و فاکته‌ره ده‌ره‌کی و ناوه‌کیه‌کان له هه‌موو کات زیاتر له گه‌ڵ ویست

به‌ڕیزان:
پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان 16/02/2008
سڵاوی سه‌ربه‌خۆییتان پێشکه‌ش بێت
هاتنه مه‌یدانی پارت و ڕێکخراوی نوێ به بیری نه‌ته‌وه‌یی و به‌رنامه‌ی نوێ نیشانه‌ی پێگه‌یشتن و په‌ره‌سه‌ندنی بیری نه‌ته‌وه‌یی ، گه‌شه‌و پێشکه‌وتنی ئه‌و بیره میکانیزمێکه به‌ره‌و ڕزگاری یه‌کجاری و سه‌ربه‌خۆیی . پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستانیش هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه دامه‌زرا و وه‌ک پارتێکی کو‌ردستانی هه‌ڵسوڕان و خه‌باتی سیاسی خۆی ده‌ست پێ‌کرد که زۆر جێگای خۆشحاڵیه . پێشکه‌وتنی ئه‌و فیکره زه‌روره‌تێکی مێژووییه بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان .
وڵاتی ئێمه ،کوردستان قۆناغێکی ئاسته‌نگ تێپه‌ڕ ده‌کات ، دوای زیاتر له نیو سه‌ده جارێکی دیکه هه‌لێکی زێڕین له مێژووی ئێمه‌دا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه ، ڕێخۆشکه‌ر بوو بۆ نزیکبوونه‌وه له ویست و داوا ڕه‌واکانمان و گه‌یشتن به ئاواته له‌مێژینه‌کانمان . له‌م کاته‌دا، هۆکار و فاکته‌ره ده‌ره‌کی و ناوه‌کیه‌کان له هه‌موو کات زیاتر له گه‌ڵ ویست و خواستی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه یه‌کیان ده‌گرته‌وه . هیوا و هومێدی له دڵی هه‌موو تاکێکی کورد دا دروست کرد ، پڕۆسه‌ی گه‌یشتن به ڕزگاری یه‌کجاری له هه‌موو کات ئاسۆی ڕونتربوو .
به‌داخه‌وه نه‌بوونی ستڕاتژیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ، پرش وبڵاوی ، نه‌بوونی هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوو له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و لێکدانه‌وه‌ی نادروست له ڕوداوه‌کان وای کرد که مه‌ترسی ئه‌وه‌ی که ئه‌م هه‌له‌شمان له‌ده‌ست بچێ له هه‌موو کات نزیکتر بۆته‌وه، ئه‌و هۆکاره‌ش وای کردوه که هه‌ڵسوکه‌وت بو ده‌ربڕینی هه‌ڵوێسته‌کانمان خۆنه‌ویست بکه‌وێته خزمه‌ت به داگیرکه‌رانی کوردستان و مه‌ترسی له‌کیس چوونی ده‌سکه‌وته‌کانمان .
بیری کوردستانیش وه‌ک بیری ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی له‌م بواره‌دا له باقی بۆچوونه‌کانی تر به‌ده‌ر نه‌بووه و نه‌یتوانیوه خۆی له‌م قه‌یرانه ڕزگار بکات . نه‌یتوانیوه هاوخه‌باتی و یه‌کگرتووییه‌کی ئه‌وتۆی هه‌بێت که بتوانێ سه‌نگی خۆی هه‌بێت له‌و معادله و فاکته‌رانه‌دا و وه‌ک لایه‌نێکی به‌رچاو کاردانه‌وه‌ی شیاوی خۆی هه‌بێت ، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ستراتیژیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی.
هیوادارین ڕێکخراوه کوردستانیه‌کان که خاوه‌نی بیری سه‌ربه‌خۆیین و ڕزگاری یه‌کجاری ئامانجیانه هه‌ست به‌و مه‌سئولیه‌ته مێژووییه بکه‌ن له هه‌موو کات زیاتر بیر له یه‌کبوون و یه‌کگرتویی بکه‌نه‌وه که پێویستیه‌کی مێژوییه له قۆناغی ئێستای خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا و میکانیزمێکی کاریگه‌ره بۆ دانانی ستراتیژی کو‌ردستانی و گه‌یشتن به ڕزگاری یه‌کجاری.
پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵی دامه‌زرانی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستانه‌وه پێزۆزبایی گه‌رم له خۆتان و هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانتان ده‌کات ئاواتی سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازێ .
یه‌کگرتوو بێ خه‌بات له پێناو ڕزگاری یه‌کجاری
پارتی سه‌ربه‌خویی کوردستان