ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له‌سێداره‌دانی عه‌لی کیمیاویی په‌سه‌ند کرد، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان پێشوازی له په‌سه‌ندکردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ده‌که‌ن
ع ع (خ/ع)
محه‌مه‌د، که به‌هۆی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه سییه‌کانی نه‌خۆش که‌وتوون، خۆشحاڵیی خۆی به بڕیاری له‌سێداره‌دانی به‌رپرسی یه‌که‌می کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ربڕی و وتی "دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌م پێده‌گات عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید کراوه به‌په‌ته‌وه سییه‌کانم هه‌مووشی داخرێت‌و بمرم، ئه‌ڵێم ئۆخه‌ی."
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له‌سێداره‌دانی عه‌لی کیمیاویی په‌سه‌ند کرد
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نوسینگه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رکۆماری عێراقه‌وه رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڕیاری جێبه‌جێکردنی له‌سێداره‌دادنی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی ناسراو به "عه‌لی کیمیاوی" په‌سه‌ند کرد.
سه‌رچاوه‌که، که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت، به ئاژانسی (ده‌نگه‌کانی عێراق) ی راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی ناسراو به عه‌لی کیمیاویی ئامۆزای سه‌دام حسێنی په‌سه‌ند کرد."
جێی ئاماژه‌یه مانگی حوزه‌یرانی رابردوو دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق له مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفالدا سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی ئامۆزای سه‌ددام و سوڵتا هاشم، وه‌زیری پێشوتری به‌رگری و حسێن ره‌شید تکریتی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک ئه‌رکانی پێشوی سوپای عێراقدا سه‌پاند و دواتریش بڕیاره‌که له لایه‌ن دادگای ته‌مییزه‌وه په‌سه‌ند کرا، به‌ڵام هه‌ریه‌ک له جه‌لال تاڵه‌بانیی سه‌رکۆماری عێراق و تاریق هاشمیی جێگری دژی جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که بوون.
...................................................................................................
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان پێشوازی له په‌سه‌ندکردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ده‌که‌ن
29 /02 /2008 کاتذمي٠ێر14:46:30
نوسيويةتى
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقی به له‌سێداره‌دانی عه‌لی کیمیاوی ئامۆزای سه‌دام حسێنی سه‌رۆکی رژێمی پێشووی عێراقی په‌سه‌ند کرد، دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه، که له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردوودا له لایه‌ن ئه‌و رژێمه‌وه کیمیاباران کرا، خۆشحاڵیی خۆیان به‌و بڕیاره ده‌ربڕی.
محه‌مه‌د حسێن، که ژنه‌که‌ی و دوو منداڵی له کیمیابارانی ئه‌و شاره‌دا گیانیان له‌ده‌سه‌تداوه، ئه‌م رۆژه‌ی به‌رۆژێکی گرنگ زانی له مێژووی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراقدا "چونکه له‌وه‌ته‌ی چاومان کردۆته‌وه فه‌رمانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق بۆ له‌ناوبردن‌و کیمیابارانکردنی ئێمه بوون، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مڕۆ فه‌رمانه‌کان له دژی تاوانباران دران."
وتیشی "هیوادارم سڵ له له‌سێداره‌دانی نه‌کرێته‌وه، چونکه له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم ئه‌وانه‌ی شه‌یدای مافی مرۆڤن له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانباره‌دا یه‌کبگرنه‌وه."
محه‌مه‌د، که به‌هۆی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه سییه‌کانی نه‌خۆش که‌وتوون، خۆشحاڵیی خۆی به بڕیاری له‌سێداره‌دانی به‌رپرسی یه‌که‌می کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ربڕی و وتی "دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌م پێده‌گات عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید کراوه به‌په‌ته‌وه سییه‌کانم هه‌مووشی داخرێت‌و بمرم، ئه‌ڵێم ئۆخه‌ی."
رژێمی پێشووی عێراق له ئازاری ساڵی 1988دا قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانیی به چه‌کی کیمیاوی بۆردومان کرد و له ئه‌نجامدا هه‌زاران که‌س له دانیشتوانی ئه‌و قه‌زایه گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌زارانی تر برینداربوون و توشی شێواوی جه‌سته‌یی بوون.
پارێزه‌ر غه‌فار محمه‌د، که خه‌ڵکی هه‌ورامانی باکوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌ڵه‌بجه‌یه، به‌گه‌رمی پێشوازی له‌م په‌سه‌ندکردنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار کرد به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا پێیوابوو که بڕیاری په‌سه‌ندکردنه‌که دواکه‌وتووه و وتی "ئه‌مه‌ش هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی تاوه‌کو ئێستا حکومه‌تی عێراق‌و سه‌رۆکایه‌تی کۆمار جیاوازییان هه‌یه له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی حوکمی له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر تاوانبارانی سوپای سه‌دامی دیکتاتۆردا."
غه‌فار به ئاژانسی (ده‌نگه‌کانی عێراق) ی راگه‌یاند "ره‌نگه یه‌کێک له‌هه‌ره نیگه‌رانییه‌کانی هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه له دادگای باڵای تاوانه‌کانی به‌غدا ئه‌وه‌بێت که که‌یسی هه‌ڵه‌بجه فه‌رامۆش کرابوو، به‌ڵام ئێستاش له‌سێداره‌دانی ئه‌و تاوانباره ئاهێک به‌دڵی هه‌ڵبجه‌ییه‌کاندا ده‌هێنێته‌وه."
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ئامۆزای سه‌دام حسێنی سه‌رۆک کۆماری پێشوی عێراق، ساڵی 1941 له‌شاری تکریت له‌دایک بووه له‌ساڵی 1968 دوای هاتنه سه‌ر حکومی حزبی به‌عس پۆستی گرنگی له‌ناو حزب‌و حکومه‌تدا وه‌رگرتووه و ساڵی1987 مه‌رسومێکی سه‌ربازی ده‌رکردووه بۆ کوشتنی هه‌ر مرۆڤ‌و ئاژه‌ڵێک که له‌ناوچه قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان ببینرێن، دوای ئه‌و مه‌رسومه‌ش سه‌رکردایه‌تی باکوری هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌کرد که ده‌کرایه سه‌ر پێشمه‌رگه‌و هاوڵاتیانی کوردستان و تێیدا چه‌ندین چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی وه‌ک کیمیاوی به‌کار ده‌هێنرا.
دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراقیش له ساڵی 2003 دا عه‌لی کیمیاوی ده‌ستگیرکرا و له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر ناوبراو و سوڵتا هاشم، وه‌زیری پێشوتری به‌رگری و حسێن ره‌شید تکریتی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک ئه‌رکانی پێشوی سوپای عێراقدا سه‌پاند و دواتریش بڕیاره‌که له لایه‌ن دادگای ته‌مییزه‌وه په‌سه‌ند کرا، به‌ڵام له سه‌ره‌تادا هه‌ریه‌ک له جه‌لال تاڵه‌بانیی سه‌رکۆماری عێراق و تاریق هاشمیی جێگری دژی جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که بوون.
موحسین عه‌بدوڵا هه‌ڵه‌بجه‌یی، که یه‌کێکه له‌کاسبکارانی هه‌ڵه‌بجه، وتی "کاتێک باسی له‌سێداره‌دانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و هاوه‌ڵه‌کانی ده‌کرێت دڵم ته‌نگ ده‌بێت و ئه‌و کاتانه‌م بیرده‌که‌وێته که نه‌متوانی فریای باوکه پیره‌که‌م بکه‌وم و له‌ژێر ره‌حمه‌تی کیمیاویدا سییه‌کانی پر بوون له‌ژه‌هر."
وتیشی "له‌سێده‌رادانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید وێڕای ئه‌وه‌ی کاته‌که‌ی دواکه‌وت، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنه بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال...من پێم وایه ئه‌گه‌ر دادگای باڵای تاوانه‌کانی به‌غدا گرنگییه‌کی زیاتری بدایه به‌هه‌ڵه‌بجه ئه‌وا برینه‌کانمان زیاتر سارێژ ده‌بوون، به‌هه‌ر حاڵ گرنگ ئه‌وه‌یه تاوانباران که‌م ببنه‌وه، ئیدی له‌سه‌ر ساغکردنه‌وه‌ی هه‌ر تاوانێک بێت."
دوای نزیکه‌ی هه‌شت مانگ له ده‌رچوونی بڕیاری داگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق به له‌سێداره‌دانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ند کرد.
س غ (م) “ ع ع
سایتی ده‌نگه‌کانی ئێراق.
2008-02-24 15:18:53
17 ساڵ و 11 مانگ و 13 کاتژمێر و 53 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان