هه‌روه‌ها باسێک له تێکۆشانی دیپلوماتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له گه‌ڵ وڵاتانی ئوروۆپایی و سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌کانی پارتیمان
کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هه‌ڵبژێردرایه‌وه.

له ڕۆژی 8 ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 27.2.2008 ی زاینی ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی نۆ‌رویژ،
به مه‌به‌ستیی نۆی کردنه‌وه‌و چالاک کردنی کۆمیته‌که‌ی نۆ‌رویژ له شاری ئۆسڵۆی پایته‌ختی کۆبوونه‌وه،
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به‌رێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له سه‌ر داوای کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ به‌شدار بوو، له لایه‌ن به‌رێزیانه‌وه سه‌ره‌تا باسێکی گشتی له سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی کار و تێکۆشانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی نۆ‌رویژ و وڵاتانی دیکه‌ی وه‌ک ئه‌مریکا، سویسرا، فینله‌ندا و سوید و به‌ریتانیا و باشوری کوردستان و ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆی وڵات کرا،
هه‌روه‌ها باسێک له تێکۆشانی دیپلوماتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له گه‌ڵ وڵاتانی ئوروۆپایی و سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌کانی پارتیمان و پێوه‌ندی ڕۆژانه‌ی کوردستانیانی سه‌ربه‌خۆخواز به ڕێکخستنه‌کانی پارتیمان کرا، پاشان کاک عارف ئاماژه‌ی به تێکۆشانی کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ کرد، ده‌ست خۆشانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی پێشوی کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ کرد.
خاڵێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی کاک عارف که زۆر جێگای خۆشحاڵی به‌شدار بووان بوو باس له سه‌ر ته‌بایی و هاوکاری نێوان ئه‌ندامان بوو،ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که پێویسته ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بێجگه له کاری سیاسی وه‌ک هاوڕی و خوشک و برای یه‌کتر له یه‌ک بڕوانن و له شادی و خۆشی و ناخۆشی یه‌کتر هاوکار بن، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له نێو پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
ڕێگا به هیچ که‌س نادرێت خه‌ریکی ناوچه گه‌ری و باندبازی و پلانگێری بێت به دژی هاوبیری خۆی. به تێکڕای ئه‌ندامانی به‌شدار له‌و کۆبوونه‌وه‌دا پشتیوانینان له‌و ئاخافتنه‌ی کاک عارف کرد.

به‌شی دووه‌می کۆبوونه‌وه‌که ته‌رخان کرابوو بۆ هه‌ڵبژاردنی کۆمیته‌ی نۆی و به‌رپرسی نۆی کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ که‌م به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه،
1. کاک قادر ئه‌حمه‌د زاده (ڕێبوار) به‌رپرسی گشتی کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
2. موحه‌ممه‌د ئه‌مین پاژومان (هێمن) ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ
3. فه‌رهاد سوبحانی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی گشتی
4. کاروخ ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی گشتی
5. جه‌لال پاڵانی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی گشتی.
شایانی باسه که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له نۆی کردنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ ئه‌وه‌یه که له‌و ماوه‌ی ئه‌و 2 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا، ژماره‌ی ئه‌ندامان و هاوبیرانی پارتیمان 70 % زیادی کردوه، به تایبه‌ت ژماره‌ی ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی نۆ‌رویژ
له ئاستێکی زۆر باش دایه، کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ وێرای چه‌ندین پرۆژه‌ی نۆیی کارکردن و تاوتۆی کردنی له لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆمیته‌وه به تێکڕای ده‌نگ په‌سه‌ند کران و بڕیاری ده‌ست به کار بوونیان بۆ درا.
یه‌کێک له‌و خاڵه گرنگانه که ڕاسپارده‌ی کۆنفرانسی یه‌که‌می 29 و 30 ی به‌رفرانباری 2707 پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه، واته بۆ نزیکایه‌تی له‌گشت و پارت و لایه‌نه نیشتیمانه په‌روه‌ره‌کانی کوردستان، سکرتێری گشتی پارتی له سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی کۆنفرانسی گشتی پارتیمان
کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ ڕا‌سپێردرا که یه‌که‌م هه‌نگاوی کاری خۆیان له سه‌ر ئه‌و خاڵه بێت، واته پێک هێنانی کۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ڕێکخراو لایه‌نه‌کانی کوردستانی،
له به‌شی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که له لایه‌ن به‌ریز کاک عارف باوه‌جانی پیرۆزبایی گه‌رم له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ کرا، هیوای خواست که ئه‌ندامانی نۆی کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ کاره‌کانیان به سه‌ره‌که‌وتووی به جێ بگه‌یه‌نن،
هه‌روه‌ها له لایه‌ن کاک قادر ئه‌حمه‌د زاده به‌رپرسی گشتی کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتیمان له لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی نۆ‌رویژ سوپاسی به‌ڕێز کاک عارف کرا بۆ به‌شداری کردنی له‌و کۆوبوونه‌وه‌دا.
پاش چه‌ندین کاتژمێر به شادی و خۆشی و پیرۆزبایی ئاراسته کردن له یه‌کتری کۆبوونه‌وه‌که به سه‌رکه‌وتووی کۆتایی به کاری خۆیی هێنا،

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان . www.psk2006.org
8 ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 27.02.2008 ی زاینی،