بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕوون و ئاشکرا بوو که تورکیا مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌و کرده‌وه‌ی ئه‌م جاره‌ی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو، به تایبه‌ت دیسان دروست کردنه‌وه‌ی کۆسپ بۆ سه‌ر ماده‌ی 140. ده‌یه‌ویست هێزه‌کانی خۆی له‌و ناوچه‌دا هه‌بن و بتوانن دزه بکه‌نه ناو که‌رکوک بۆ ئاژاوه نانه‌وه‌و کوشتنی خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و 6 مانگه ئه‌و ماده یاساییه جێ به جێ نه‌کرێت.
له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا له خاکی باشوری کوردستان، ڕۆژنامه‌ی ڕۆژی گه‌ڵ ڕاوبۆچونی له چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیری کوردستان وه‌رگرت، که یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تییانه به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی بوو ، که به‌شێوه‌ی خواره‌وه وڵامی پرسیاره‌کانی ڕۆژی گه‌ل ده‌داته‌وه.

چه‌ند هۆکارێک هه‌یه بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا له باشوری کوردستان،
1. هێزه بۆرو زۆره‌که‌ی تورکیا له‌وه ناتوانن حه‌شا بکه‌ن که له‌گه‌ڵ شکستێکی زۆر گه‌وره ڕوو به ڕوو بون و توانای به‌رگری کردنیان نه‌مابوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئابڕوی وڵاته‌که‌یان نه‌به‌ن پێیان باش بوو بکشێنه‌وه، زیاتر له سه‌دان جه‌نڕال و سه‌ربازیان کوژران، هه‌لیکۆپته‌رێکی جه‌نگیان لێ خرایه خواره‌وه، به هه‌زاران سه‌ربازیان به‌رگه‌ی سه‌رمای نه‌گرت و به نه‌خۆشی به‌ره‌و خه‌سته‌خانه‌کانی تورکیا گویازرانه‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی کوژراوه‌کانیان له‌گه‌ڵ ڕق و کینه‌ی خه‌ڵکه‌که‌یان ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه، تورکیا ئه‌وه زیاد له 20 ساڵه شه‌ڕی پێ‌کاکا ده‌کات و به‌ڵێنی درۆ به خه‌ڵکه‌که‌یان ده‌ده‌ن که گوایا پێ‌کاکا له به‌ین ده‌به‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یتوانیوه له به‌ینیان ببه‌ن و هه‌رگیزیش ناتوانن، چون پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به بیر‌و باوه‌ڕه‌وه و له پێناو پاراستنی مافه‌کانی خۆیان خه‌بات ده‌که‌ن، به‌هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی داگیرکه‌ران هه‌رگیز به چۆکدا نایه‌ن. ئه‌وه‌ش بۆ تورکیا باش ڕوون بووه‌ته‌وه، هیوادارم له‌م شکه‌سته‌یان ئه‌زموونیان وه‌رگرتبێت، ئه‌م جاره هه‌وڵی دیالۆگ بده‌ن له‌گه‌ڵ کوردا،
2. باش بۆیان ڕوون بووه‌وه که ناتوانن له خاکی کوردستان بمێننه‌وه، بینییان که جه‌ماوه‌ری کوردستان به ژن ومناڵه‌وه سه‌رجاده‌کانیان لێگرتن، باش ده‌زانن مانه‌وه‌یان له کوردستان یاری کردنه له‌گه‌ڵ ئاگر، هه‌روه‌ها ئاماده‌باشی هێزه‌کانی پاراستنی کوردستان و بڕیاره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌مانه هه‌موو ترسی لای تورکی داگیرکه‌ر دروست کرد،
3. له ئاست نێۆ نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره‌یان خوارد، وه‌ک بینیمان چه‌ندین وڵاتی مه‌زنی جیهانی ئه‌و کرده‌وه‌ی تورکیایان پروتستۆ کرد، که زۆربه‌یان له وڵاتانی 5 له سه‌ر 1 ی جیهان بوون، هه‌روه‌ها یه‌کێتی ئوروپاش داوای له تورکیا کرد به زووترین کات بکشێته‌وه، تورکیا زۆری هه‌وڵ ده‌دا که پشتیوانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی کۆ بکاته‌وه بۆ دژایه‌تی کردنی کورد، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه به‌م کرده‌وه‌ی که‌وته ژێر پرسیاری زۆره‌وه، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه باڵۆیزی تورکیا له زۆربه‌ی وڵاتان که‌وته مترسی زۆره‌وه،
4. بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕوون و ئاشکرا بوو که تورکیا مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌و کرده‌وه‌ی ئه‌م جاره‌ی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو، به تایبه‌ت دیسان دروست کردنه‌وه‌ی کۆسپ بۆ سه‌ر ماده‌ی 140. ده‌یه‌ویست هێزه‌کانی خۆی له‌و ناوچه‌دا هه‌بن و بتوانن دزه بکه‌نه ناو که‌رکوک بۆ ئاژاوه نانه‌وه‌و کوشتنی خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و 6 مانگه ئه‌و ماده یاساییه جێ به جێ نه‌کرێت.
5. مه‌به‌ستێکی دیکه‌ی ئه‌وه بوو که وا پێشان بدات ناوچه‌کانی کوردستان شۆێنێکی ئارام نین، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمپانیاو کۆنسۆڵگه‌ریه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ی که له کوردستاندا بکشێنه‌وه، تورکیا به بینی کۆنسۆلگه‌ری و کۆمپانیانیی جیهانی له کوردستان زه‌نده‌قی چووه، ئه‌گه‌ر باش دیقه‌تمان دابێت که ئه‌م هێرشه‌ی تورکیا هاوکات بوو له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ کوریای باشور، که له‌و سه‌فه‌ره‌دا له گه‌ڵ چه‌ندین کومپانیایی کۆریای یاداشتنامه‌یان واژۆ کرد بۆ ئه‌وه‌ی بێن له کوردستان سه‌رمایه‌یان بخه‌نه گه‌ڕ، ئه‌م جۆره ده‌سکه‌وتانه‌ی کوردستانیش بۆ وڵاتێکی دژه کوردی وه‌ک تورکیا زه‌حمه‌ته بێده‌نگ بێت.
...............................................
تێ بی نی
بۆ خۆێندنه‌وه‌ی ده‌قی وتوێژه‌که‌ی کاک عارف له ڕۆژنامه‌ی ڕۆژی گه‌ل ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه وه‌ک خۆی دابه‌زێنن. http://rpk93.org/203-4.pdf
سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌ی ڕۆژی گه‌ل له لایه‌ن حیزبی ڕزگاری کوردستان بڵاو ده‌کرێته‌وه.
http://rpk93.org/ سایتی حزبی ڕزگاری کوردستان