سه‌رۆک بارزانى له بروسکه‌یه‌کدا به بۆنه‌ى 8ى مارس سالرۆژى ئافره‌تان پیرۆزبایى ئاراسته‌یان ده‌کات
مسعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
له ساڵرۆژى جیهانى ئافره‌تاندا هیوادارین ئه‌م یاده ببێته هانده‌رێک بۆ پێداگیرى زیاترى ژنان و خوشکان و ئافره‌تان له پێناو ده‌سته‌به‌رکردن و به‌ره‌و پێشبردنى ماف و داخوازییه ره‌واکانیان له سه‌رتاسه‌رى جیهان .
سه‌رۆک بارزانى له بروسکه‌یه‌کدا به بۆنه‌ى 8ى مارس سالرۆژى ئافره‌تان پیرۆزبایى ئاراسته‌یان ده‌کات
KTV - به‌بۆنه‌ى هه‌شتى مارس ، ساڵرۆژى ئافره‌تانى جیهان پیرۆزبایى گه‌رمى خۆمان ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م ئافره‌تانى جیهان به گشتى و ژنانى کوردستان به‌تایبه‌تى ده‌که‌ین .
ئاشکرایه که به‌درێژایى مێژووى خه‌باتى ره‌واى گه‌له‌که‌مان ئافره‌تانى کوردستان رۆڵێکى به‌رچاو و کاریگه‌ریان نیشان داوه له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانى په‌روه‌رده‌و فێرکردنى نه‌وه‌کان به گیانێکى نیشتمان په‌روه‌رى و دڵسۆزى بۆ خاک ووڵات و به‌شداری کارایان له شۆرشه‌کانى کوردستاندا بینیوه ، چ وه‌ک دایک یان وه‌کو پێشمه‌رگه و شانبه‌شانى براکانیان به‌شداریان له چالاکیه سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و رێکخراوییه‌کاندا کردووه ، له‌م پێناوه‌شدا قوربانى زۆر‌و به‌رچاویان به‌خشیوه .
له ساڵرۆژى جیهانى ئافره‌تاندا هیوادارین ئه‌م یاده ببێته هانده‌رێک بۆ پێداگیرى زیاترى ژنان و خوشکان و ئافره‌تان له پێناو ده‌سته‌به‌رکردن و به‌ره‌و پێشبردنى ماف و داخوازییه ره‌واکانیان له سه‌رتاسه‌رى جیهان .
ئێمه له‌هه‌رێمى کوردستان دا هه‌میشه رۆڵى ئافره‌تانى کوردستان‌مان به‌رز نرخاندووه بۆیه به‌ئه‌رکى سه‌رشانى خۆمان زانیوه پشتگیرى له‌دابینکردنى مافه‌کانى ئافره‌تان و ژنان بکه‌ین و پشتیوانى له‌هه‌وڵ و کۆششه‌کانیان بکه‌ین له‌پێناو لابردن و نه‌هێشتنى دیارده‌ى توند‌و تیژى به‌هه‌ربیانویه‌ک به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌تان ئه‌نجام بدرێت ، له هه‌مان کاتدا پاڵپشتى له‌ژنانى کوردستان ده‌که‌ین بۆ به‌ژداریکردنى کارا له‌به‌رێوه‌بردن و له‌ئه‌ستۆگرتنى ئه‌رکه نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌پاڵ پێگه‌یاندنى نه‌وه‌یه‌کى نوێى گۆشکراو و دڵسۆز بۆ گه‌ل و نیشتیمان ، ئه‌ویش له پێناوى دابینکردنى ئاینده‌یه‌کى گه‌ش و روناک بۆ هه‌رێمى کوردستان که ئافره‌تانیش له سایه‌یدا گشت مافه‌کانیان له چوارچێوه‌ى یاسادا پارێزراو بێت .
دووباره رۆژى 8 ى مارس ساڵرۆژى ژنان و ئافره‌تانى جیهان پیرۆز ده‌که‌ین .
مسعود بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
8ى مارس - 2008
2008-03-06 19:44:37
17 ساڵ و 11 مانگ و 7 کاتژمێر و 45 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ژنان