له بارودۆخێکی زۆر دژوار‌و مه‌ترسیداردا ده‌ژی. ناوبراو پاش گیران، به‌هۆی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌وه سه‌ری زه‌بر ده‌بینێ‌و ئه‌وه بۆ جاری دووهه‌مه که عه‌مه‌ڵی جه‌ڕاحی بۆ ده‌کرێ. به وته‌ی دوکتۆره‌کان، کاوه عه‌زیز پوور، به‌هۆی شۆکی کاره‌بایی که له سه‌ری دراوه، تووشی نه‌خۆشییه‌کی مه‌ترسیداری مێشکی بووه.
داواکاری برای به‌ندکراوێکی کورد

رۆژی چوارشه‌ممه 15ی ره‌شه‌مه‌ی 1386ی هه‌تاوی، بۆ جاری دوووهه‌م "کاوه عه‌زیزپوور"، به‌ندکراوی سیاسی له شاری "مه‌هاباد" له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م شاره‌دا به‌سته‌ری کرا‌و ئێستاش له بارودۆخێکی ناله‌بار دایه.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که کاوه عه‌زیزپوور، کوڕی عومه‌ر "ته‌مه‌ن 25 ساڵ"، خه‌ڵکی ئاوایی "دریاز"ی شاروێرانی مه‌هاباده که ماوه‌ی دوو سال‌و نیو له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباده‌وه به تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراوی هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانییه‌کان ده‌ستبه‌سه‌رو به‌ند کرا‌و ئێستاش به هۆی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆری ئه‌شکه‌نجه‌ده‌رانی ئیتلاعاته‌وه له بارودۆخێکی زۆر دژوار‌و مه‌ترسیداردا ده‌ژی. ناوبراو پاش گیران، به‌هۆی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌وه سه‌ری زه‌بر ده‌بینێ‌و ئه‌وه بۆ جاری دووهه‌مه که عه‌مه‌ڵی جه‌ڕاحی بۆ ده‌کرێ. به وته‌ی دوکتۆره‌کان، کاوه عه‌زیز پوور، به‌هۆی شۆکی کاره‌بایی که له سه‌ری دراوه، تووشی نه‌خۆشییه‌کی مه‌ترسیداری مێشکی بووه.
داوا له ناوه‌ند‌و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه به‌شه‌ردۆسته‌کانی سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌که‌ین که به‌رامبه‌ر به‌م تاوانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی که ده‌رهه‌قی لاوێکی بێ‌تاوانی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێ، بێ ده‌نگ نه‌بن‌و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌رببڕن.
بۆ زانیاریی زیاتر پێوه‌ندیی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه بکه‌ن:
برای کاوه عه‌زیزپوور:
مۆبایل: 009647701361123
009647501128474
0046765128474
سپاس بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنتان
2008-03-13 09:17:10
17 ساڵ و 11 مانگ و 18 کاتژمێر و 13 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان