تۆپخانه‌کانی ئێران ناوچه‌کانی بناری قه‌ندیل تۆپباران ده‌که‌نه‌وه
PUKmedia یه‌عقوب ره‌سوڵ
ئازاد وسو به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ژاراوه تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌کانی ئێران گونده‌کانی (ره‌زگه، ماره‌دو، شناوه، به‌سته‌و ئالیه‌ڕه‌ش) ی ناحیه‌ی ژاراوه‌ی سه‌ربه قه‌زای پشده‌ریان تۆپیارانکرد.
ئێران تۆپباران ده‌ستپێده‌کاته‌وه
تۆپخانه‌کانی ئێران ناوچه‌کانی بناری قه‌ندیل تۆپباران ده‌که‌نه‌وه
PUKmedia یه‌عقوب ره‌سوڵ
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 13/3 تۆپخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوچه‌کانی بناری قه‌ندیل- یان تۆپباران ده‌که‌ن.
ئازاد وسو به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ژاراوه تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌کانی ئێران گونده‌کانی (ره‌زگه، ماره‌دو، شناوه، به‌سته‌و ئالیه‌ڕه‌ش) ی ناحیه‌ی ژاراوه‌ی سه‌ربه قه‌زای پشده‌ریان تۆپیارانکرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که تۆپبارانه‌که زیانێکی زۆری به باخ و ره‌زی ناوچه‌که گه‌یاندووه‌و ترس و دڵه‌ڕاوکێشی له‌دڵی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌دا درستکردووه، ئاشکراشیکرد که تۆپبارانه‌که ماوه‌ی دوو سه‌عاتی خایاندووه.
سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و ناوچانه تۆپباران ده‌کات به بیانووی بوونی چه‌کدارانی پژاک (که باڵێکی پارتی کرێکارانی کوردستانه) له ناوچه‌که‌دا.
2008-03-10 16:36:48
17 ساڵ و 11 مانگ و 10 کاتژمێر و 55 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان