به مه‌به‌ستیی به جیهانی کردنی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و به به‌شداری وه‌زیری شه‌هیدو ئه‌نفالی کوردستان له په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ سیمینارێک به‌ڕێوه چوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
چنار سه‌عد عه‌بدوڵا وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، مامۆستا سه‌عد خالید وه‌زیری حکومه‌ت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کاروباری په‌رله‌مان، که‌سایه‌تی به ناوبانگ وخاوه‌ن ئه‌زموون دوکتۆر عومه‌ر شێخ موس، شۆڕش حاجی نوسه‌ر و شاره‌زا له بواری ئه‌نفال و جینوساید، گوید ڤان له‌ییموت ئه‌ندام په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا به‌رنامه‌که به‌ریوه چوو.
به مه‌به‌ستیی به جیهانی کردنی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و به به‌شداری وه‌زیری شه‌هیدو ئه‌نفالی کوردستان له په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ سیمینارێک به‌ڕێوه چوو.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه 13ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 13.3.2008 به سه‌رپه‌ره‌ستی گروپی کوردی له ڕێکخراوی ئێس و ئێس راسیسمه. واته ڕێکخراوی دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی نۆرویژی، به هاوکاری حیزبی سۆسیالیستی چه‌پی نۆروێژ (ئیس ڤێ). له نێۆ هؤلی بینای په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ، به به‌شداری و پێشکه‌ش کردنی بابه‌تی ئاکادیمی و زانستتیی له سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال،هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان ئۆگوت ڤاڵه ئه‌ندام په‌رله‌مانی نۆرویژی، چنار سه‌عد عه‌بدوڵا وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، مامۆستا سه‌عد خالید وه‌زیری حکومه‌ت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کاروباری په‌رله‌مان، که‌سایه‌تی به ناوبانگ وخاوه‌ن ئه‌زموون دوکتۆر عومه‌ر شێخ موس، شۆڕش حاجی نوسه‌ر و شاره‌زا له بواری ئه‌نفال و جینوساید، گوید ڤان له‌ییموت ئه‌ندام په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا به‌رنامه‌که به‌ریوه چوو.
له‌و سیمیناره که تایبه‌ت به جیهانی کردنی کێشه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال بوو، له به‌ر شۆینی تایبه‌تی هۆڵه‌که ته‌نیا نزیک به 100 که‌س له نۆێنه‌رانی حیزب و ڕێکخراوه کوردستانییه‌کان و چه‌ندین ئه‌ندام په‌ر له‌مانی ونۆێنه‌ری حیزب وڕێکخراوه‌کانی نۆریژی که به فه‌رمی بانگهیشت کرابوون،
به‌ڕێز قادر ئه‌حمه‌دزاده ( ڕێبوار ) به‌رپرسی گشتی کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به نۆێنه‌رایه‌تی پارتیمان له‌و سیمیناره‌دا به‌شدار بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
www.psk2006.org
2008-03-15 13:38:49
17 ساڵ و 11 مانگ و 13 کاتژمێر و 52 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان