20 ساڵ به سه‌ر تاوانێکی که‌م وێنه له مێژوودا. به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له بیسته‌مین ساڵیادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدکراودا.

هاوڵاتیانی به‌ڕێز : کوردستانیانی وڵات داگیرکراو!
باوکان و دایکانی ڕۆله شه‌هید چاوپڕ له فرمێسک. که‌س و کاری شه‌هیدانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه،
20 ساڵ له‌مه‌وپێش واته له رۆژی 16/3/1988. شاری هه‌ڵه‌بجه له ده‌ڤه‌ری شاره‌زوری جوان وڕازاوه‌ی باشوری کوردستان، که‌وته به‌ر په‌لاماری دڕندانه‌و بێبه‌زییانه‌ی کیمیابارانی هێزه‌کانی ئه‌و کاتی ڕێژیمی به‌عسی ڕوخاوی ئێراق، ده‌ست به جێ زیاد له 5000 هه‌زار ڕۆڵه‌ی بێتاوانی هه‌ڵه‌بجه شه‌هید کران و به هه‌زاران که‌سیش برینداربون، تا ئیستاش به‌رده‌وام ڕۆژانه هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی که‌سانی توش بوی کیمیاوی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بڵاو ده‌بێته‌وه.
به پێێ به‌ڵگه‌و په‌رتووکه‌کانی مێژوویی شه‌ڕه‌کانی جیهانی، ئه‌و تراژیدیا ترسناک وکه‌م وێنه‌یه که له پاش شه‌ڕی دووه‌می جیهانیدا به یه‌که‌مین کاره‌ساتی جیهانی ده‌بینرێت، که به داخه‌وه له‌و کاته‌دا وڵاتانی ئوروپای وئه‌مریکایی، هه‌روه‌ها وڵاتانی به ناو ئیسلام و مرۆڤ دۆستی جیهانی و به تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی که چه‌ند ڕۆژ پێش کۆنگره‌ی په‌رله‌مانی خۆیان له هه‌ولێری پایته‌ختی باشوری کوردستان به‌ست، چاویان له ئاست ئه‌و تاوانه گه‌وره‌دا نووقاندبوو.
تێپه‌ڕبوونی 20 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته هه‌رگیز له یاد نه‌کراوه له کاتێکدا ده‌بێت که زۆر گۆڕانکاری به‌سه‌ر مێژووی داگیرکه‌رانی کوردستان داهاتووه، ئه‌وه‌ته ده‌بینین به خۆشییه‌وه سه‌رۆک کۆماری دیکتاتۆری به‌عسی له سێداره دراو، سامرێژه دڕنده‌که‌ی به‌عس که به عه‌لی کیمیاوی ناسراوه وا سزای له سێداره‌دانی له لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئێراقه‌وه په‌سه‌ندکراوه، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ئیستا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن که‌له 16.03.2008له‌یادی 20 ساڵه‌ی شه‌هیدکردنی زیاد له 5000 هه‌زار په‌پوله‌ی بێ‌تاوان و بریندارکردنی ده‌یان هه‌زار کوردی ئه‌و ناوچه‌یه. عه‌لی کیمیاوی کوردکوژ له سێداره بدرێت.
سه‌رۆکایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: له‌م ساڵیاده دڵته‌زێنه‌دا بانگێشه‌ی سه‌رجه‌م پارت و لایه‌ن و ڕێکخراوی جۆراجۆری کوردستانی ده‌کات، که با هه‌موو به یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک به‌رنامه له هه‌وڵی زیاتر به جیهانی کردنی کاره‌ساته مه‌زنه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا بین، هاوکات داومان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌یه که له ڕێگه‌ی دیپلوماتیه‌تی حکومه‌ته‌وه گرنگییه‌کی زیاتر به جیهانی کردنی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بدرێت، پشتگیری له ڕێکخراوه جۆراوجۆره‌کانی کوردستانی و جیهانی داکۆکی کار له به جیهانی کردنی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ن.
هه‌زاران سڵاو له گۆڕی پاکی شه‌هیدانی هه‌میشه سه‌ربه‌رزی هه‌ڵه‌بجه و کورد و کوردستان،
بژی خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
24ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2707 ی کوردی. 15 مارسی 2008 زاینی. www.psk2006.org




