سه‌ره‌تایی کۆبوونه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێز ئیدرسی سابیر عه‌زیز به‌رپرسی گروپی کوردی له ڕێکخراوی ئێس و ئێس راسیسمه واته ڕێکخراوی دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی نۆرویژی، به خێر هاتنی میوانه‌کان کراو و کورته پێناسه‌یه‌ک له سه‌ر که‌سایه‌تییه‌کانی کۆڕگێر ئاراسته‌ی به‌شدار بوان کرا.
ئێواره کۆڕێک بۆ 2 له وه‌زیرانی کوردستان وچه‌ند که‌سایه‌تیه‌ک له شاری ئۆسڵۆی پایته‌جتی نۆ‌رویژ به‌ڕێوه چوو،
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 13ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 13.3.2008 به سه‌رپه‌ره‌ستی گروپی کوردی له ڕێکخراوی ئێس و ئێس راسیسمه. واته ڕێکخراوی دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی نۆرویژی، ئێواره کۆڕێک بۆ ڕه‌وه‌ندی کورد له شاری ئۆسڵۆ، بۆ هه‌ر یه‌ک له چنار سه‌عد عه‌بدوڵا وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، مامۆستا سه‌عد خالید وه‌زیری حکومه‌ت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کاروباری په‌رله‌مان، که‌سایه‌تی به ناوبانگ وخاوه‌ن ئه‌زموون دوکتۆر عومه‌ر شێخ موس، گوید ڤان له‌ییموت ئه‌ندام په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه چوو.
که ئه‌و شانده هه‌ر هه‌مان ڕۆژ واته چه‌ند کاتژمێر پێشتر له په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ کۆبوونه‌وه‌ی زۆر گرنگیان له سه‌ر ئه‌نفال و شه‌هیدان به ڕێوه بردبوو.
سه‌ره‌تایی کۆبوونه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێز ئیدرسی سابیر عه‌زیز به‌رپرسی گروپی کوردی له ڕێکخراوی ئێس و ئێس راسیسمه واته ڕێکخراوی دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی نۆرویژی، به خێر هاتنی میوانه‌کان کراو و کورته پێناسه‌یه‌ک له سه‌ر که‌سایه‌تییه‌کانی کۆڕگێر ئاراسته‌ی به‌شدار بوان کرا.
به‌شی یه‌که‌م، له لایه‌ن به‌ڕێز گوید ڤان له‌ییموت ئه‌ندام په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا، باسێکی کورت له سه‌ر بفرۆشانی چه‌کی مه‌ترسیدار به سه‌دام حسێن و هۆکاری ئاشکرا بوونیان باسکرا، به تایبه‌ت ناوبراو ئاماژه‌ی به‌و کومپانیا هۆڵه‌ندییه کرد که ده‌ستی له فرۆشتنی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی به سه‌دام حسێن هه‌بووه، پاشان به تێکۆشانی حیزبی ئه‌وان درایه دادگای هۆڵه‌نداو سزای 17 ساڵ به‌ندی بۆبڕایه‌وه،
به‌شی دووه‌م، له لایه‌ن به‌ڕێز چنار سه‌عد عه‌بدوڵا وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پێناسیه‌که‌ی گشتی له سه‌ر کاروباری وه‌زاره‌ته‌که‌یان و پرۆژه‌و پلانی داهاتوویان ئاراسته‌ی به‌شداربووان کرا،
به‌شی سێیه‌م، مامۆستا سه‌عد خالید وه‌زیری حکومه‌ت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کاروباری په‌رله‌مان، باسێکیان له‌سه‌ر کاروباری حکومه‌ت بۆ بۆ پێش خستنی زیاتری بواری ژیانی خه‌ڵک، زۆر بابه‌تی هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌کراو کرا،
به‌شی چواره‌م له لایه‌ن که‌سایه‌تی به ناوبانگ و خاوه‌ن ئه‌زموون دوکتۆر عومه‌ر شێخ موس، باسێکی گشتی له‌سه‌ر شێوه‌ی کارکردنی کوردستانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، که چۆن بتوانن به‌شێوه‌ی زانستی و فاکتایی له‌گه‌ڵ که‌سانی سیاسی و پارت و لایه‌نیی وڵاتانی جیهانی هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ن،
به‌شی پێنجه‌م ته‌رخان کرابوو بۆ پرسیار وپێشنیاری به‌شداربووان،
شایانی باسه که شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که پێک هاتبوون له به‌رێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتیمان و کاک موحه‌ممه‌د ئه‌مین پاژومان (هێمن) ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نۆرویه له‌و ئه‌و ئێواره کۆڕه به‌شدار بوون،
ئێواره کۆڕه‌که‌دا له پاش 3 کاتژمێر کۆتایی به کاری خۆی هێنا،
_1_.jpg)
_1_.jpg)
.jpg)
.jpg)
www.psk2006.org ناوه‌ندی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .