
نه‌ورۆز جێژنی به‌هار، جێژنی سه‌ری ساڵ، جێژنی نوی بونه‌وه و نوێ کردنه‌وه له هه‌مو گه‌لی کوردستان پیرۆز بێت
ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه
جێژنێکی کۆنی کورده به خۆشی که هاته‌وه
هه‌ر وه‌ک له کتێبه مێژوییه‌کاندا ده‌یخوێنینه‌وه، 612 ساڵ پێش له له‌دایک بونی مسیح واته 2620 ساڵ له‌مه‌وپێش، که ده‌کاته ساڵی 87ی کوردی، له یه‌که‌مین ڕۆژی به‌هاردا گه‌لی مادی ئارییایی که کورد نه‌وه‌ی دواڕۆژی ئه‌وانن، به سه‌ر ئاسوریه‌کان سه‌رده‌که‌ون. ئاسوریه‌کان ئه‌وکات زۆر به‌هێزتر له ماده‌کان بون و دایمه و ده‌رهه‌م له دژی ماده‌کان و بابلیه‌کان و دراوسێکانی تریان له ئاژاوه‌نانه‌وه‌دابون، هه‌ر بۆیه بۆ داگیرکردنی خاکیان و ته‌جاوز به سه‌روه‌رییان هێرشیان بۆ دێنان. له ئاکامی ئه‌م دوژمنکارییانه‌ی ئاسوره‌کان، له یه‌که‌مین ڕۆژی به‌هاردا ماده‌کان به سه‌ر ئه‌واندا سه‌رده‌که‌ون و پێته‌ختی ئه‌وانیان که شاری نه‌ینه‌وا بو گڕته ده‌ستی خۆیانه‌وه و شکه‌ستییان پی دێنن. هه‌ر به بۆنه‌ی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌وه، ماده‌کان ناوی ئه‌و ڕۆژه ده‌نێن نه‌ورۆز!
نه‌ورۆز وه‌ک جێژنی کۆنی کورده‌کان له‌وکاته‌وه تا به ئه‌مڕۆ پشتا و پشت هاتوه و سه‌ره‌ڕای هێڕشی دوژمنکارانه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان له مێژوی ئه‌م گه‌له‌دا، هه‌مو ساڵێک گه‌رم و گوڕتر له ساڵی پێشوتر ڕێزی لێ گیراوه و به کردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز نه‌یانهێشتوه که ئه‌م سوننه‌ته له بیر بکرێته‌وه. ئه‌وانه‌ی که خاکی کوردستانیان به زۆری چه‌ک و شمشێر و هێزی ته‌یار داگیر ده‌کرد و ده‌هاتن هاوکات له گه‌ل داگیرکاریش سونه‌ته دیرینه‌کانی کوردانیش له‌ناو به‌رن هه‌ر وه‌ک هێرشه داگیرکاریه‌کانی عه‌ره‌ب، مه‌غول و عوسمانیی، داگیرکه‌ران هه‌مو کات و ساتێک له گه‌ل خۆڕاگری کوردستانیان به‌ره‌نگار ده‌بونه‌وه و نه‌یان ده‌توانی به ئاکامه‌کانییان بگه‌ن. ئه‌وان ئه‌گه‌ر چی له باری نیزامییه‌وه سه‌ر ده‌که‌وتن، به‌ڵام له باری فه‌رهه‌نگیه‌وه له حه‌ننای گه‌له‌که‌ماندا ده‌مانه‌وه و نه توانییان زمانمان بتوێننه‌وه و نه توانییان کولتورمان له بیرمان به‌رنه‌وه، نه توانییان کۆتایی به ڕه‌گه‌زمان بینن و نه توانیشیان نه‌ورۆزمان لی بستێننه‌وه!
نه‌ورۆز جیژنی نه‌ته‌وه‌یی کوردان، به دوای ڕوخانی ماده‌کان به ده‌ست پارسه‌کانه‌وه به سه‌رۆکایه‌تی کورشی کوڕی ماندانای کچی ئاستیاگ، و دوابه‌دوای دامه‌زرانی سلسله‌ی هه‌خامه‌نه‌شیه‌کان، ئه‌وانیش هه‌ر ڕیزیان له‌م ڕۆژه گرتوه و به کردنه‌وه‌ی ئاگر ئه‌م ڕۆژه‌یان زیندو ڕاگرتوه، هه‌ر بۆیه ئه‌مرۆکه ده‌بینین که هاوکات له گه‌ڵ کورده‌کان، ئێرانیه‌کانیش و ئه‌فغانه‌کانیش و سه‌رجه‌م گه‌له ئارییه‌کانی جیهان ڕێز له نه‌ورۆز ده‌گرن و ئه‌وانیش ئه‌م ڕۆژه نوێیه به جێژنی سه‌ری ساڵی خۆیان ده‌زانن.
دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له 22ی ڕێبه‌ندانی 2679ی کوردی و دامه‌زرانی حکومه‌تی شیعه‌ی 12 ئیمامی، جارێکی‌تر هێرشی فه‌رهه‌نگی به مه‌به‌ستی توانه‌وه‌ی نه‌ورۆز که‌وته گه‌ڕ و به ناوی په‌یڕه‌وی له ئایینی ئیسلام هه‌وڵییاندا که ئه‌م ڕۆژه و ئه‌م جێژنه له بیر خه‌ڵک به‌رنه‌وه و سه‌رکرده مه‌لاکان له بۆنه جۆر به جۆره‌کاندا هێرشیان ده‌کرده سه‌ر نه‌ورۆز و پاسداره‌کانیش هه‌وڵییان ده‌دا که کردنه‌وه‌ی ئاگر له خه‌ڵک قه‌ده‌غه بکه‌ن، به‌ڵام نه‌ورۆز نه ته‌نیا له بیر خه‌ڵک نه چوه‌وه به‌ڵکو ساڵ به دو ساڵ ده‌وڵه‌مه‌ندتر و خۆشه‌ویست تر بوه‌وه و ئه‌مڕۆکه ده‌بینین که وا خه‌ریکه له دڵی خه‌ڵکی جیهانیشدا جێگا و پێگه‌ی خۆی ده‌کاته‌وه.
له تورکیاش دوژمانان هه‌وڵی له ناو بردنی ئه‌م ڕۆژه‌یان ده‌دا، که له‌وێش نه‌یانتوانی سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنن و له ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 90دا ژنه شۆڕشگێڕی کورد له باکوری کوردستان به ناوی خاتو زه‌کییه ئاڵکان له شاری دیاربه‌کر له ڕۆژی نه‌ورۆزدا ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و خۆی کرده سوته‌مه‌نی ئه‌م ڕۆژه و یه‌که‌مین ئازادکرانی کردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆزی له باکوری کوردستان به گیانفیدا کردن کڕیه‌وه، که جێگای خۆیه‌تی لێره‌دا یادی ئه‌و ژنه شۆڕشگێڕه کورده به‌رز و به‌ڕێز بنرخێنین!
که واته هه‌ر وه‌ک سروشتی نه‌ورۆز به زمانی بی زمانی خۆی بۆمان ده‌گێڕێته‌وه، نه‌ورۆز ڕۆژی شادییه، ڕۆژی خۆشییه، ڕۆژی نوێ بونه‌وه‌ی زه‌وی و گوڵ و گیایه، ڕۆژی توانه‌وه‌ی به‌فری چڵکن و سه‌رهه‌ڵدانی ئاوه‌دانیی و سه‌وزه‌ڵانیه، ڕۆژی ئاشتیی و ته‌باییه. نه‌ورۆز ڕۆژی له دایک بونه‌وه‌یه، ڕۆژی نوێ بونه‌وه‌یه و ڕۆژی سه‌ری ساڵی نوێیه، سه‌ری ساڵی نوێی کورده‌واری.
ده‌با هه‌مو ساڵێک گه‌رم و گوڕتر له ساڵانی پێش‌و ئه‌م ڕۆژه مه‌زنه و ئه‌م جێژنه کۆنه‌ی کوردان شکۆدارتر به‌ر پا بکه‌ین و به هیوای ئه‌وه‌ی که له ساڵی نوێی 2708دا ڕژیمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان هه‌ر وه‌ک به‌فری چڵکن یه‌ک به دوای یه‌ک ده‌توێنه‌وه و سه‌وزه‌ڵانی و ئاوه‌دانی و سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆی گه‌لی کوردستان به دامه‌زرانیی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رهه‌ڵده‌دات و ئاگری نه‌ورۆزی داهاتو له که‌ش و هه‌واێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا له وڵاتێکی سه‌ربه‌ست و خاڵی له داگیر که‌ر، له سه‌ر قه‌ندیل و شاهۆ و نه‌که‌رۆز و ئاربه‌با و ئارارات و ته‌ره‌غه و که‌لیخانو ئاویه‌ر و هیتر بکه‌ینه‌وه و هه‌وڵ بده‌ین که ئه‌م ڕۆژه له لای ڕێکخراوی پارێزگاری له بۆنه مه‌زنه نه‌ته‌وه‌یی و سروشتیی و هونه‌ریه‌کاندا بۆ هه‌میشه سه‌بت بکه‌ین!
هه‌مو ڕۆژێکتان نه‌ورۆز بێت و نه‌ورۆزتان لی پیرۆز بێت
پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
29ی ڕه‌شه‌مه‌ی 2707