سه‌رۆک بارزانی سوپاسگوزاری خۆیشی بۆ دیک چینی دووپاتکرده‌وه بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی کوردستان و بایه‌خدانی به‌و ناوچه‌یه، به تایبه‌تی سه‌ردانه‌که له کاتێکدا دێت که یادی رۆژی ئازادکردنی عێڕاقه و هه‌روه‌ها گه‌لی کوردستان جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌که‌ن
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له جێگرى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا ده‌کات

ئه‌مڕۆ 1832008 دیک چینی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به یاوه‌ری هاوسه‌ر و کچه‌که‌ی و به سه‌رۆکایه‌تی شاندێک گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان و له لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان و به ئاماده‌بوونی کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و نه‌بیله خانی هاوسه‌ری و عومه‌ر فه‌تاح جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌ت و د. فوئاد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی ئیداری و سیاسی کوردستانه‌وه پێشوازییه‌کی گه‌رم و له جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و شاندی یاوه‌ری که پێکهاتبوو له رایان کڕۆکه‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و جۆن هانا راوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا و رۆبه‌رت کار پسپۆڕ له کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دێڤد ئه‌دینگتۆن سه‌رۆکی دیوانی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و له ماکبراید،کر .
سه‌رۆکی کوردستان خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه‌ی دیک چینی بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که هاتنی به‌رێزیان نامه‌یه‌که بۆ خه‌ڵکی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و پشتگیرییه‌کی پته‌ویشه له پڕۆسه‌ی دیموکراتی له عێراقی نوێ‌دا و ته‌ئکیدی له‌وه کرده‌وه که عێراقییه‌کان به گشت پێکهاته‌کانیه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ده‌وڵه‌تێکی فیدراڵی فراوان له عێڕاقدا دابمه‌زرێنن و کوردیش له‌م چوارچێوه‌یه‌دا فاکته‌رێکی بنچینه‌ییه له عێراق و ناوچه‌که‌دا و سوپاسی سه‌رۆک بوش و دیک چینی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و گه‌لی ئه‌مه‌ریکا و سوپای ئه‌مه‌ریکای کرد که عێراقیان له رژێمی دیکتاتۆری سه‌دام رزگار کرد و ئازادیان به خه‌ڵکی عێراق به‌خشی و گوتی: گه‌لی کوردستان و گه‌لی ئه‌مه‌ریکا له پێناو ئه‌و ئازادیه‌دا قوربانیه‌کی زۆریان داوه، ئه‌م قوربانییه‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریکا له به‌رچاوی گه‌لی کوردستان و زۆر به ته‌قدیره‌وه‌ش سه‌یری ئه‌و قوربانیدانه ده‌کرێ و ئه‌وه‌ش نرخی ئه‌و ئازادییه بوو که له عێراق هاته‌دی.
سه‌رۆک بارزانی سوپاسگوزاری خۆیشی بۆ دیک چینی دووپاتکرده‌وه بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی کوردستان و بایه‌خدانی به‌و ناوچه‌یه، به تایبه‌تی سه‌ردانه‌که له کاتێکدا دێت که یادی رۆژی ئازادکردنی عێڕاقه و هه‌روه‌ها گه‌لی کوردستان جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌که‌ن که تایبه‌ته به سه‌ری ساڵی نوێی کوردییه و خه‌ڵکی کوردستانیش به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه ئه‌و جه‌ژنه ده‌گێڕن، ئه‌و ئازادییه‌ی که پاش پڕۆسه‌ی ئازادکردنی عێراق هاتۆته ئاراوه.
جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا سڵاوی سه‌رۆک بوش و سوپا و گه‌لی ئه‌مه‌ریکای به سه‌رۆک بارزانی گه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که سه‌رۆک بوش و گه‌لی ئه‌مه‌ریکا ته‌قدیرێکی گه‌وره‌یان هه‌یه بۆ دۆستایه‌تیان له‌گه‌ڵ گه‌لی کوردستاندا و گوتی:
پێنج ساڵ به‌سه‌ر رووخانی رژێمی دیکتاتۆری سه‌دام تێپه‌ڕ بووه و گه‌لی کوردستان به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه ده‌ژی، من له‌بیرمه که چۆن له ساڵی 1991 که ئه‌و کات وه‌زیری به‌رگری بووم پێکه‌وه هه‌وڵماندا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئه‌من و ئاسایش بۆ خه‌ڵکی کوردستان دابین بکه‌ین، به هاریکاری هه‌ردوولامان توانیمان ناوچه‌یه‌کی نه‌وا دابمه‌زرێنین و ئه‌و خه‌ڵکه له ژێر سایه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بحه‌سێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێویسته پێکه‌وه بنچینه‌یه‌ک بۆ په‌یمانێکی هاوکاری درێژ خایه‌ن دابنێین تا ئه‌و قوربانیه‌ی که ئێمه و ئێوه داوتانه به فیڕۆ نه‌چێ.
پاشان هه‌ردوو به‌ڕێزان دیکه چینی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌ت هه‌رێمی کوردستان و عومه‌ر فه‌تاح جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و د. فوئاد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا کۆبوونه‌وه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک ته‌وه‌ر خرانه به‌رباس له‌وانه:
1- په‌یوه‌ندی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا له چوارچێوه‌ری چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی ئاماده‌کردنی په‌یمانێک له نێوان هه‌ردوولا و هه‌روه‌ها رۆڵی سه‌رکردایه‌تی کوردستان له‌و پڕۆسه‌یه‌دا.
سه‌رۆکی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که ئه‌و په‌یوه‌ندییه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته په‌یمانێک پێویستیه‌کی زۆر گرنگه بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هیوادارم ئه‌م په‌یمانه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا بێته مۆرکردن.
2- باسی ئه‌و یاسایانه‌کرا که له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه ده‌رچووه و هه‌روا ئه‌و یاسایانه‌ی که تا ئێستا ماون، وه‌ک یاسای نه‌وت.
جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا هیوای خواست که به‌زووترین کات عێراقیه‌کان و په‌رله‌مانی عێراق بگه‌نه ئه‌نجامێک له‌و بواره و یاسایه‌کی نه‌وت هه‌بێ له عێراقدا، چونکه بوونی ئه‌و یاسایه هانده‌رێک ده‌بێت بۆ کۆمپانیاکان تا سه‌رمایه‌ی خۆیان وه‌گه‌ڕ بخه‌ن، عێراق ده‌وڵه‌تێکی ده‌وڵه‌مه‌نده و بوونی یاسایه‌کی وا به بناغه‌یه‌کی پته‌وی ئابووری داده‌نرێ.
سه‌رۆک بارزانی باسی ئه‌و دانووستانانه‌ی کرد که له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی یاسای نه‌وت کراوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که له ماوه‌ی داهاتوودا شاندێکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌وێ دانووسان ده‌کات بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێک سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژه‌یه و گوتی: ئێمه‌ش هاوڕاین که عێراق ده‌وڵه‌تێکی ده‌وڵه‌مه‌نده و خێروبێره‌که‌ی ده‌بێ بۆ هه‌موو عێڕاقیه‌کان بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی که له ده‌ستووردا ئاماژه‌ی پێکراوه.
جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا سه‌رسامی خۆی بۆ ئه‌وه پێشکه‌وتنه‌ی کوردستان ده‌ربڕی و گوتی: من ده‌زانم له‌ساڵی 1991 ئه‌و هه‌رێمه له چ قۆناخێکدا بوو ئێستاش له چ قۆناخێکدایه من هه‌میشه وه‌ک دۆستێک سه‌یری خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌که‌م، ئه‌و دۆستایه‌تیه‌م له‌و کاته‌دا ده‌ستی پێ‌کرد که خه‌ڵکی کوردستان بوونه په‌ناهه‌نده.
سه‌رۆک بارزانی سوپاسی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکای کرد و گوتی: رێزمان بۆ ئه‌و دۆستایه‌تیه‌ت هه‌یه، به‌راستی رۆڵێکی گه‌وره‌ت هه‌بوو له یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی ئێمه ئه‌وکات وه‌زیری به‌رگری بوویت، ئێمه وه‌کو هه‌ر میلله‌تێک حزب و لایه‌نی سیاسی جۆراوجۆرمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر جیاوازیش له بیروڕایان هه‌بێت، به‌ڵام هه‌موومان له‌سه‌ر یه‌ک شت کۆکین که ئه‌ویش دۆستایه‌تی ئه‌مه‌ریکایه.
ئه‌مه‌و له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به سه‌رۆک بارزانی راگه‌یاند: زۆر به‌خۆشحاڵیه‌وه پێتان راده‌گه‌یه‌نم ئه‌و هاتنه‌وه‌یه‌م بۆ هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه که به ناوی سه‌رۆک بوشه‌وه و به فه‌رمی بانگهێشتی به‌ڕێزت بکه‌م بۆ سه‌ردانی واشنتۆن.
سه‌رۆک بارزانی- یش به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌و بانگهێشته‌ی قبوڵکردن که له دواییدا رۆژه‌که‌ی بۆ ده‌ستنیشانده‌کرێ.
چه‌ند وێنه‌یه‌کی سه‌ردانی جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ کوردستان
سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی هه‌رێم، www.krg.org