بۆ ئاگاداری ڕای گشتی ! ئێمه له به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئێران ده‌ێینه ده‌ره‌وه ،3 پارتی کوردستانی
،3 پارتی کوردستانی
ئێمه پارت و لایه‌نه کوردیه‌کان ، له ڕوانگه و بۆچوونی خۆمانه‌وه ،دۆستانه و بێ گرێ و گۆڵ _ که پێداویست و لازمه‌ی هه‌ر هاوکاریه‌کی نێوان دۆستان و هاوپه‌یمانانه _چوینه نێو به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست بۆ سه‌ربه‌خویی ،که‌چی به‌داخه‌وه هه‌ر زۆرزوو دیاریدا که " حزب استقلال آذربایجان جنوبی"
بۆ ئاگاداری ڕای گشتی !
هاووڵاتیانی به‌ڕێز !
وه‌ک له نوسراوه‌کانی پێشوی خۆماندا ڕامانگه‌یاندوه ، پارتی سه‌ربه‌خویی کوردستان و پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان له برواری 26/09/2006 وه ، واته له کونگره‌ی یه‌که‌می به‌ره‌ی نه‌ته‌وانی بنده‌ست بۆ سه‌ربه‌خۆیی ، که له شاری توره‌نتۆ له وڵاتی کانادا به‌سترا ،ئه‌ندامه‌تی و هاوکاری خۆمان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ناوبراو ، ده‌ستپێکردوه . هاوکاری ئێمه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی نه‌ته‌وانی بنده‌ست بۆ سه‌ربه‌خۆیی _ ترکی ازه‌ربایجانی،عه‌ره‌ب ، به‌لوچ و تورکمان _ له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه وه‌ک ئه‌رک و پێداویستیه‌کی گرینگ له‌به‌رچاوان بووه ، چونکه چاره‌نوسی گشتی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان _ ئێران ) به‌یه‌که‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و ڕیگای ڕزگاریان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له گره‌وی یه‌ک خه‌باتی و هاوپشتیوانیاندایه به‌رانبه‌ر به ڕژیمی داگیرکه‌ری ئێران . هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بوو که یه‌کیه‌تی شۆڕشگیرانیش هاته به‌ره‌که‌وه.
ئێمه پارت و لایه‌نه کوردیه‌کان ، له ڕوانگه و بۆچوونی خۆمانه‌وه ،دۆستانه و بێ گرێ و گۆڵ _ که پێداویست و لازمه‌ی هه‌ر هاوکاریه‌کی نێوان دۆستان و هاوپه‌یمانانه _چوینه نێو به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست بۆ سه‌ربه‌خویی ،که‌چی به‌داخه‌وه هه‌ر زۆرزوو دیاریدا که " حزب استقلال آذربایجان جنوبی" که ده‌ستێکی باڵاشی له به‌ره‌که‌دا هه‌یه ، هه‌ڵوێستی ناپه‌سندی شوینیستی هه‌یه له ئاست کێشه‌ی کورد به‌گشتی و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشدا چاوی ته‌ما و داگیرکاری و داواکاری ئه‌رزی و خاکی هه‌یه . ماوه‌ی مانه‌وه و تێکۆشانی پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ، پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان و یه‌کیه‌تی شۆڕشگێڕانی کوردستان له‌و به‌ره‌یه‌دا ، خه‌رجی فیر و جه‌ده‌ڵ و ناکۆکی بوو ده‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ناوبراو ، به شێوه‌یه‌ک که ده‌ره‌تانی هاوکاری و مانه‌وه‌یه‌کی به‌به‌رهه‌م بۆ ده‌سته‌ی ڕێکخراوه کوردستانیه‌کان ، ده‌گه‌ڵ حیزبی ئیسقلالی ئازه‌ربایجانی جنوبی ، هه‌تڵه و له مه‌به‌ستی چوونمان بۆ نێو به‌ره‌که به‌ته‌واوی دوورکه‌وتبوه .
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ، دوای ڕاوێژکاری هاوبه‌شی پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ، پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان و یه‌کیه‌تی شۆڕشگێڕانی کوردستان و پاش لێکۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناو به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ئێمه‌ی هێنایه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که له هاوکاری و هاوپه‌یمانی ڕێکخراوه شوینیستیه‌که‌ن ، له هه‌ر لایه‌ن و به‌ره و شوێنێکدا بێ ، دوور که‌وینه‌وه و له هاوکاریان خۆبپارێزین .
له به‌رهه‌می ئه‌و ئامۆژگاریانه و هاوڕاوێژیه‌یی پێکه‌وه‌مان ، بریارمان دا له هاوکاری و ئه‌ندامه‌تیمان له به‌ره‌ی نه‌ته‌وانی بنده‌ست (ئێران) بۆ سه‌ربه‌خۆیی ، وازبهێنین و به‌و هۆیه‌وه ڕایبگه‌یه‌نین .
پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
یه‌کیه‌تی شۆڕشگێڕانی کوردستان
09/03/2008
2008-03-19 15:10:50
17 ساڵ و 11 مانگ و 12 کاتژمێر و 19 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان