کوردستانی - له جه‌ژنی نه‌ورۆز رژێمی سوریا هاوڵاتیانی کوردی قامشلۆی به‌ر گوله‌دا
peyamner.com
په‌لاماردران و به ده‌ستڕێژی هێزه ئه‌منییه‌کانی سوریا سێ هاوڵاتی به ناوه‌کانی "محه‌ممه‌د زه‌کی ره‌مه‌زان، محه‌ممه‌د مه‌حمود حه‌سه‌ن، محییه‌دین حاجی جه‌میل عیسا" گیانیان له ده‌ستداوه‌و توندوتیژییه‌کانیش په‌ره‌یان سه‌ندووه.
کوردستانی - له جه‌ژنی نه‌ورۆز رژێمی سوریا هاوڵاتیانی کوردی قامشلۆی به‌ر گوله‌دا
PNA “ هاوڵاتیانی کورد له رۆژئاوای کوردستان ئه‌مشه‌و به قوربانیدانه‌وه پێشوازیان له جه‌ژنی نه‌رۆز و ساڵی نوێی کرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دانیشتووانی شاری قامشلۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی سوریاوه په‌لاماردران و ژماریه‌ک گه‌نج و لاو به‌هۆیه‌وه بوونه قوربانی.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "ئاژانسی په‌یامنێر" گه‌یشتووه، نزیکه‌ی سه‌عاتێک به‌ر له ئێستا هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان له کاتی سازادانی ئاهه‌نگ به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی کوردی، له‌لایه‌ن هێزێکی زۆری چه‌کداری سه‌ر به رژێمی سوریا په‌لاماردران و به ده‌ستڕێژی هێزه ئه‌منییه‌کانی سوریا سێ هاوڵاتی به ناوه‌کانی "محه‌ممه‌د زه‌کی ره‌مه‌زان، محه‌ممه‌د مه‌حمود حه‌سه‌ن، محییه‌دین حاجی جه‌میل عیسا" گیانیان له ده‌ستداوه‌و توندوتیژییه‌کانیش په‌ره‌یان سه‌ندووه.
هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک پێیان راگه‌یاندووین که پتر له شه‌ش هاوڵاتی به‌گوله‌ی هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه بریندارکراون، به‌ڵام به‌هۆی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتووچۆ له سه‌رتاسه‌ری قاملشۆ تاوه‌کو ئێستا به دروستی ژماره‌ی برینداره‌کان نه‌زانراوه، جگه له‌مه‌ش رژێمی سوریا بڕیاریداوه که له نه‌خۆشخانه‌کان ئه‌و شاره پێشوازی له هیچ که‌سێک نه‌کرێت به مه‌به‌ستی به‌خشینی خوێن به برینداره‌کان، بۆیه پێشبینی ده‌کرێت ژماریه‌کی زۆر له هاوڵاتیانی قامشلۆ به‌ر گوله درابن
2008-03-21 21:12:42
17 ساڵ و 10 مانگ و 6 کاتژمێر و 19 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان