دیسانه‌وه هه‌واڵی دڵته‌زێنی کوشتنی ژنانمان له ماوه‌ی هه‌فته‌کانی رابردوودا له کوردستان پێ گه‌یشت و ئه‌م جاره‌ش ژنێک له دێگولان و ژنێکیش له کرماشان بوون به قوربانی کۆنه‌په‌ره‌ستی و له ژێر ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس کوژران.
شه‌ره‌ف و نامووس ئه‌و دوو وشه کۆن و قێزه‌ونه‌یه که به درێژایى سه‌دان و بگره هه‌زاران ساڵ وه‌ک تارماییه‌ک سێبه‌ری ره‌شیان خستووه‌ته سه‌ر ژیانی ژنان
دیسانه‌وه هه‌واڵی دڵته‌زێنی کوشتنی ژنانمان له ماوه‌ی هه‌فته‌کانی رابردوودا له کوردستان پێ گه‌یشت و ئه‌م جاره‌ش ژنێک له دێگولان و ژنێکیش له کرماشان بوون به قوربانی کۆنه‌په‌ره‌ستی و له ژێر ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس کوژران.
شه‌ره‌ف و نامووس ئه‌و دوو وشه کۆن و قێزه‌ونه‌یه که به درێژایى سه‌دان و بگره هه‌زاران ساڵ وه‌ک تارماییه‌ک سێبه‌ری ره‌شیان خستووه‌ته سه‌ر ژیانی ژنان وژنانێکی زۆر له ژێر پاراستنی ئه‌م دوو نێوه به ده‌ستی نزیکترین که‌سی خۆیان کوژراوان. شه‌ره‌ف و نامووس له فه‌رهه‌نگ و بیرۆکه‌ی پیاوسالاری و سونه‌تیدا، به مانای شه‌ره‌ف و ئابڕویهکه که ئه‌گه‌ر له لایه‌ن کچ یان ژنێکه‌وه خه‌وشدار بکرێت، سزایان مه‌رگه و به‌م جۆره به ده‌ستی نزیکترین که‌سه‌کان، ژنان ده‌کوژرێن تا ئه‌م ئابڕو و شه‌ره‌فه بپارێزن. به پێی باوه‌ڕه سونه‌تیه‌کان پیاوان نه ته‌نیا به‌رپرس و گه‌وره‌ی خانه‌واده‌ن، به‌ڵکوو به‌رپرسی شه‌ره‌ف و نامووسی خۆشک و دایک و هاوسه‌ره‌کانیان و به واتایه‌کى دیکه ده‌ستی پیاوان ئاوه‌ڵا ده‌بآ بۆ کوشتن له ژێر ئه‌م به‌رپرسایه‌تیه.
واقیعی کۆمه‌ڵگه دواکه‌وتوو و پیاوسالاره‌کان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خا که ئه‌م جۆره له کوشتن و له ناوبردنی ژنان له‌ئایدیا و بیرێکی کۆنه‌وه سه‌ر چاوه ده‌گرآ که ژنان به بوونه‌وه‌رێکی پله دوو و پیاوان به خاوه‌نی هه‌موو جیهان داده‌نێن و جیاوازیه‌کی یه‌کجار زۆر له نێوان ژن و پیاودا دروست ده‌بآ و تا هاتووه به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر له لایه‌ن هه‌ندآ که‌سه‌وه په‌ره‌ی پێدراوه. به پێی باوه‌ڕه ئایینه‌کانیش ژن له لای چه‌پی پیاو دروست بووه و هه‌ر بۆیه به‌شێکه له پیاو و بۆیه ژن خاوه‌نی جه‌سته‌ی خۆشی نییه. بۆ نموونه له سه‌ده‌ی هه‌ژده له‌لایه‌ن ئه‌ره‌ستو فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌ی جیهان به راشکاوی ئه‌وه باس کرا و له راستیدا کاریگه‌ریه‌کی یه‌کجار زۆریشی له سه‌ر بیر و هزری خه‌ڵک دانا که ئه‌وه‌ی به‌هێزه و جه‌سته‌یه‌کی ئازای هه‌یه و باشه‌ره‌ف و غیره‌ته، پیاوانن و ئه‌وه‌ش که لاوازه و جوانه و ناسکه وه‌ک شووشه و خاوه‌ن هه‌ستێکی ناسکن، ژنانن به واتایه‌کی دیکه ئه‌و له‌و فاکتره که‌ڵکی وه‌رگرت که جه‌سته‌ی ژن و پیاو جیاوازیان هه‌یه و هه‌ر بۆیه پیاو وه‌کوو خوا ده‌بآ زاڵ بێ به سه‌ر هه‌موو جیهاندا و ژنانیش له خزمه‌ت پیاواندا بن و بآئهمری نابآ بکه‌ن. له‌و کاته‌وه تا ئێستا کاره‌کته‌ری جینسیتی له سروشتی مرۆڤدا، له دابه‌ش بوونێکی دیاریکراو لاسایی ده‌کاته‌وه که ژن زه‌عیفه‌یه و پیاوخاوهنی هێز و توانایه. ئه‌م بۆچوونه نه ته‌نیا تیشکی خسته سه‌رجه‌سته‌ی ژن، به‌ڵکوو عه‌قڵی نیوه‌ی له کۆمه‌ڵگایان به که‌م گرتوو و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه کرا که ژنان له باری عه‌قڵیشه‌وه له پیاوان که‌مترن و نوقسانن. ئه‌م بۆچوونه تا سه‌ده‌ی بیست له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان وجودی هه‌بوو و بوو به پێوه‌رێک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مرۆڤه‌کان، له سه‌ده‌ی بیست و له ساڵی 1948 به په‌سند کردنی یاسای مافه‌کانی مرۆڤ، ئه‌م بیره له زۆرێک له وڵاتانی جیهان پاشه‌کشه‌ی پآ کراو، و مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی مرۆڤ به ده‌ستی خۆی بوو به یاسا و ژنانیش وه‌ک نیوه‌ی کۆمه‌ڵگه له‌م مافه به‌شدار بوون.
به‌ڵام ئێستا که له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا ده‌ژین و دنیا رۆژ له گه‌ڵ رۆژ به‌ره‌و پێشکه‌وتن و گه‌شه ده‌ڕوات و یاساکان به قازانجی ژنان ئاڵ و گۆڕی به سه‌ردا دێت که چی ده‌بینین له زۆرێک له وڵاتان هێشتا کوشتنی ژنان له ژێر ناوی نامووس و شه‌ره‌ف درێژه‌ی هه‌یه. بۆ وێنه له ئێران، عێراق، هیند، به‌نگلادش، پاکستان، تورکیه، بێرزیل، مه‌راکش و ئوردۆن.
بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌سه‌له‌که‌مان دوور نه‌که‌وینه‌وه، باس له کوشتنی ژنان و کچان له ئێران و به تایبه‌ت کوردستان ده‌که‌ین. هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان پێ دا فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری و ئایین و داب و نه‌ریتی کۆن و چه‌قبه‌ستوو، ژنانی له هه‌ل و مه‌رجێک داناوه که به به‌رده‌وامی له وه‌حشه‌ت و ترس‌دا ده‌ژین و رووبه‌ڕووی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی جینسی ده‌بنه‌وه. له ئێران نه ته‌نیا فه‌رهه‌نگ و ئایین، به‌ڵکوو یاساش پشتیوانی له‌و جۆره بیرۆکه‌یه ده‌کا که ژنان به موڵکی پیاوان ده‌زانآ و لادان له‌و یاسایانه که پیاو له چوارچێوه و بازنه‌ی ماڵه‌که‌یدا دایدهنآ زۆر جار به مانای مه‌رگه. واته خۆشه‌ویستی و پێکه‌وه نانی ژیانی هاوبه‌ش و هاتووچۆی ژنان و هتد ده‌بآ له ژێر چاودێری پیاوی ماڵ بآ. بووه و هه‌یه پیاوانێک که له کاتێکدا هاوسه‌ر و شه‌ریکی ژیانیان هه‌یه، له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئیزدواج له گه‌ڵ ژنانێکىدیکه په‌یوه‌ندی جینسی بووه‌و ئه‌مه نه‌ک نه‌نگ نییه، به‌ڵکوو زۆر جار شانازیه‌ک ده‌به‌خشآ به پیاو که هاوکات ده‌توانآ له گه‌ڵ چه‌ند ژن هه‌بآ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و پیاوه ئه‌گه‌ر ته‌نیا شک و گومانێکی له هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی بێ که به‌رانبه‌ر به که‌سێکی دیکه سۆز و خۆشه‌ویستی هه‌یه، بآگومان شه‌ره‌ف و نامووسی وه‌بیر ده‌که‌وێته‌وه‌و زۆر جار به بآ سه‌لماندنى ئه‌و گومانه هاوسه‌ره‌که‌ی دهکوژآ. لێره‌دایه که ئه‌و راستیه‌مان به ته‌واوی بۆ ده‌رده‌که‌وآ که ژن ژێرده‌سته‌یه و ناتوانآ له‌و هێڵه که به ده‌وریدا دیاری کراوه تێپه‌ڕ ببآ.
به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ژنان له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا و گوشار بۆ سه‌ر ئه‌وان و وه‌حشه‌تێک که له ده‌رونیاندا دروست ده‌کا، به به‌رده‌وامی وه‌ک تارمایه‌ک سێبه‌ر ئه‌خاته سه‌ر ژیانی ژنان. هه‌ندآ یاسا و پێوانه بۆ ئه‌وان له ژیاندا دیاری ده‌کرآ که ته‌نیا تایبه‌ت به کچان و ژنانی خانه‌واده‌یه و کوڕ و پیاو ناگرێته‌وه و ئه‌مه بۆ خۆی هه‌ستێک له ده‌رونی کچ و کوڕدا دروست ده‌کا که کوڕشێری ماڵه و کچیش ...... هه‌ر له منداڵیه‌وه ئه‌و بیرۆکه‌یه له لای کوڕان دروست ده‌بآ که ئه‌وان پارێزه‌ری نامووس و شه‌ره‌فی دایک و خوشکانیانن و ده‌بآ بیانپارێزن. له وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌ک خۆشه‌ویستی بۆ کچان بڤه‌یه و سزاشی مه‌رگه.
رۆژ نییه له ئێران به گشتی و له کوردستان به تایبه‌تی شاهیدی کوشتنی ژنان و کچان به ده‌ستی نزیکترین که‌سانی خۆیان نه‌بین که به هۆی خۆشه‌ویستی، یان شک و گومانێک، له ناو ن ده‌چن. چونکه ژنان گومانن و پیاوان واقعن. خۆشه‌ویستی بۆ کوڕ له لای ئێمه، سه‌ربه‌رزی و شانازیه و بۆ کچ تاوان و بڤه‌یه، هه‌ر کاتێک کچێک ویستی که‌سێکی خۆش بووێ له لایه‌ن کۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت یاساوه به‌ری پآگیراوهو رێگه‌یان پێنه‌داوه.
شک و گومان له خۆشه‌ویستی، هاتووچۆ، دایکایه‌تی، هاوسه‌رێتى، عه‌قڵ و هۆشی ژنان به به‌رده‌وامی و رۆژانه له ژیاندا دووپات ده‌بێته‌وه‌و خودی ئه‌مه وای کردووه که ئه‌وان وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی بآدهسهڵات و نه‌زان چاویان لێ بکرێ و ببن به ئامرازێک له خزمه‌ت پیاوان و منداڵانی خۆیان. ئه‌و کاته‌ی کچ شه‌ره‌ف و نامووسی بنه‌ماڵه‌یه، واته نه ته‌نیا برا و باوک و هاوسه‌ر، به‌ڵکوو مام و خاڵ و هه‌موو پیاوانی عه‌شیره و بنه‌ماڵه‌یه‌ک بۆیان هه‌یه له ژیانی ژن‌دا ده‌خاڵه‌ت بکه‌ن و هه‌ندآ یاسا و رێسا وه‌کوو هێڵێکی سوور له ژیانیاندا دیاری ده‌که‌ن که لادان له‌م هێڵه سووره بڤه‌یه. له‌وانه که زۆر له سه‌ر پیاوان کاریگه‌ری ده‌بآ و وهخرۆشیان دێنآ، خۆشه‌ویستی کچانه که ره‌نگه هه‌ڵه‌مان نهکردوآ ئه‌گه‌ر بڵێین به زۆری کوژرانی ژنان و کچان هۆکاره‌که‌ی ده‌گرێته بۆ ئه‌م کاره که له لای پیاوان و به‌شێک له ژنانیش تاوانه. به داخه‌وه نه ته‌نیا خۆشه‌ویستی تاوانه، زۆر جاریش خۆش نهویستنیش تاوانه، کاتێک کچێک به زۆر ئیزدواج ده‌کا و رای له‌م باره‌یه‌وه گرنگ نییه، ده‌بینین که ئه‌و ژنه یان مه‌حکوومه به‌وه‌ی که تا کاتی مردن له گه‌ڵ که‌سێک بژی که هیچ سۆز و خۆشه‌ویستیه‌کی به‌رانبه‌ری نییه و یان ئه‌گه‌ر به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ئه‌مه بدرکێنآ، شک و گومانی لێ ده‌که‌ن که بیری له لای که‌سێکی دیکه‌وه‌یه، هه‌ر بۆیه شه‌ره‌ف و نامووس ده‌که‌وێته خه‌ته‌ر و ده‌بآ بیپارێزن که ئه‌ویش له ناو بردنی ئه‌و ژنه‌یه یان بآدهنگی ده‌که‌ن که ناچار بآ ئه‌و ژیانه‌ى درێژه پێ بدا. به داخه‌وه هیچ یاسایه‌ک بۆ پشتگیری له ژنان و کچانێک که هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێ ده‌که‌ن نییه و رژیمی کۆماری ئیسلامیش پاڵپشتی وه‌ها فه‌رهه‌نگێکه و ئه‌مه‌ش ده‌وری هه‌یه له چوونه سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی قوربانیانی نامووس په‌ره‌ستی.
کاتێ که هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ک رووبه‌ڕووی بکووژان نابێته‌وه‌و ئه‌وان له ژێر ناوی پاراستنی نامووس و شه‌ره‌ف سزایه‌ک نابینن، یان رووبه‌ڕووی که‌مترین سزا ده‌بنه‌وه ، ژنان ده‌بآ بۆ کوێ په‌نا به‌رن? خودی ئه‌مه وه‌حشه‌ت و ترسێک له وجوودی هه‌موو ژنان دروست ده‌کا که به به‌رده‌وامی له ژیانیاندا هه‌یه و وه‌ک تارمایه‌ک به سه‌ر ژیانیانه‌وه سێبه‌ری خستووه و بۆیه رازی ده‌بن که ملکه‌چی ئه‌مره‌کانی پیاوان بن و ویست و ئاره‌زووکانیان له ده‌روونیاندا بکوژێن. هه‌موو ژنێک به‌رپرسیاره له پاراستنی نامووس و شه‌ره‌فی برا، باوک و هاوسه‌ر و ته‌نانه‌ت خێڵ و عه‌شیره‌که‌ی و له نه‌بوونی باوک و برا و هاوسه‌ر، پیاوانی خزم و خێڵ ده‌بآ بیپارێزن و رێگه نه‌ده‌ن شه‌ره‌ف خه‌وشدار بێ.
تا کاتێک ژنان گومان بن و پیاوان راستی و واقیعی کۆمه‌ڵ، تا کاتێک ئایین و فه‌رهه‌نگی کۆن و یاسا سه‌ده ناوهڕاستیهکان له ئێران‌دا سه‌روه‌ر بن به سه‌ر هه‌موو ئایدیا و فه‌رهه‌نگی پێشکه‌وتنخواز، کوشتنی ژنانیش کۆتایی پآ نایه‌ت.