سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان تۆپبارانی سوپای ئێرانی بۆ ده‌وروبه‌ری قه‌ڵادزێ ڕیسوا ده‌کات
گووته بێژێک به‌ناوی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ماوه‌ی سێ رۆژه ئێران تۆپبارانی ژماره‌یه‌ک گوند ده‌کات له ده‌وروبه‌ری قه‌ڵادزێ، ئه‌و کرده‌وه‌یه بۆته مایه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و گوندانه و نیگه‌رانیه‌کی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان تۆپبارانی سوپای ئێرانی بۆ ده‌وروبه‌ری قه‌ڵادزێ ڕیسوا ده‌کات

دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆردوومانی سوپای ئێرانی بۆ سه‌ر ناوچه سنوریه‌کانی سه‌ر به قه‌زای قه‌ڵادزێی ڕیسوا کرد.
له‌م باره‌یه‌وه گوته‌بێژێک به‌ناوی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له لێدوانێکدا رایگه‌یاند، ماوه‌ی سێ رۆژه ئێران تۆپبارانی ژماره‌یه‌ک گوند ده‌کات له ده‌وروبه‌ری قه‌ڵادزێ، ئه‌و کرده‌وه‌یه بۆته مایه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و گوندانه و نیگه‌رانیه‌کی زۆریشی له‌لای خه‌ڵکی کوردستان دروست کردووه.
هه‌روه‌ها گوته بێژه‌که ئاشکرایکرد، ئێمه ئه‌و تۆپبارانه به توندی مه‌حکوم ده‌که‌ین و داواش ده‌که‌ین به‌زووترین کات رابگیرێ.
گووته بێژێک به‌ناوی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
22/03/2008
2008-03-24 10:04:16
17 ساڵ و 10 مانگ و 17 کاتژمێر و 27 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان