حکومه‌تی ئێران به‌نداوێکی له‌سه‌ر یه‌کێ له سه‌رچاوه‌کانی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دروستکردووه‌و بووه‌ته هۆی نه‌هێشتنی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه،
ئێران به‌نداوێکی له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دروستکردوو، وخه‌ریکی دروستکردنی سێیانی دیکه‌شه
Kurdistan TV

ktv: له لێدوانێکدا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند که ئاوی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و رووباری سیروان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پاردا 50% که‌مبۆته‌وه، ئه‌مه‌ش گومانی ئه‌وه‌ی دروستکردووه ئه‌م به‌نداوه بتوانێت له‌مساڵدا کاره‌با به‌رهه‌مبهێنێ.
له لێدوانه‌که‌یدا بۆ ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کانی عێراق، ره‌حمان خانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان (65کم باشووری سلێمانی) ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که حکومه‌تی ئێران به‌نداوێکی له‌سه‌ر یه‌کێ له سه‌رچاوه‌کانی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دروستکردووه‌و بووه‌ته هۆی نه‌هێشتنی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، هه‌روه‌ها گوتیشی که‌می رێژه‌ی باران بارین هۆکارێکی دیکه‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌که‌ی ده‌ربه‌ندیخانه که هێشتا رێژه‌ی 20 مه‌تری دیکه‌ی بۆ پڕیوونی ده‌وێت.
جێی باسه ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان که ده‌که‌وێته نزیک شارۆچکه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، سێ سه‌رچاوه‌ی ئاوی هه‌یه که بریتین له رووباری تانجه‌ڕۆ و هه‌ردوو رووباری زه‌ڵم و دوو ئاو که له خاکی ئێرانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
به‌پێی لێدوانه‌که‌ی خانی، ئێران به‌نداوێکی له‌سه‌ر رووباری ئه‌و دوو ئاوه دروستکردووه که له شاری پاوه‌وه دێت و ئه‌و دوو ئاوه‌ی بڕیوه، هه‌روه‌ها ئێستاش سه‌رقاڵی دروستکردنی سێ به‌نداوی دیکه‌یه له‌سه‌ر رووباری زه‌ڵم، ئه‌مه‌ش ئاوی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان که‌متر ده‌کاته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ناوبراو مه‌ترسی خۆی سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با بۆ ئه‌مساڵ خسته روو، گوتیشی ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان به‌م شێوه‌یه له دابه‌زیندا بێت ئه‌وا گومان ده‌کرێ بتوانین ئه‌مساڵ کاره‌با به‌رهه‌مبهێنین.
داواشی له حکومه‌تی کوردستان کرد چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه بکات که کاریگه‌رییه‌کانی به‌سه‌ر کشتوکاڵی ناوچه‌که‌شه‌وه ده‌بێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه به‌هۆی ئه‌م کێشه‌یه‌وه ئاوی رووباری سیروانیش که هه‌ر له ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌به‌ندیخانه‌وه ده‌رده‌چێت و به‌ناوچه‌ی گه‌رمیاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به راده‌یه‌ک که‌می کردووه که گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌کرێ له داهاتوودا به‌ته‌واوه‌تی وشک بکات.