له‌و کۆبوونه‌وه‌دا زۆر باس و خاڵی گرنگی پێوه‌ندی دار به کار وتێکۆشانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان تاوتۆی کرا،هه‌روه‌ها به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی زۆر گرنگ بۆ پێشکه‌وتنی زیاتری پارتی شرۆڤه کرا.
دووه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ڕێوه چوو.

ڕۆژی 30 ی خاکه‌لێوه‌ی 2708 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 19.04.2008 میلادی، دووه‌مین کۆبونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی کۆنفرانسی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به به‌شداری زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستی به‌رێوه چوو،
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا زۆر باس و خاڵی گرنگی پێوه‌ندی دار به کار وتێکۆشانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان تاوتۆی کرا،هه‌روه‌ها به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی زۆر گرنگ بۆ پێشکه‌وتنی زیاتری پارتی شرۆڤه کرا.
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بڕیاری له سه‌ر ئه‌وه‌دا که پارتی سه‌ربه‌ستی هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ نزیکایه‌تی له گه‌ڵ پارته‌کانی کوردستانی و به تایبه‌ت پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بڕیاری له سه‌ر ئه‌وه‌دا که ڕۆژنامه‌ی ( سه‌ربه‌ستی ) زمانحاڵی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له نزیکترین کاتدا بلاو بکرێته‌وه.
یه‌کێکی دیکه له بڕیاره‌کانی ئه‌مڕۆی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، باس کردن بوو له سه‌ر وه‌رگرتنی چه‌ندین ئه‌ندامی نؤی بۆ نێۆ ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستی.
له پاش دوو کاتژمێر و نیو له نێۆ که‌ش و هه‌وایه‌کی ئازاد و دێمۆکرات‌دا، کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی پارتی به کۆکردنه‌وه‌ی بڕیار له سه‌ر چه‌ندین خاڵ به سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی به کۆبونه‌وه‌ی دووه‌می هێناو.
به‌شی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،