چۆنیه‌تى هاتنى زمانى فارسى بۆ کرماشان‌و قه‌یرانى نه‌ته‌وه‌یى له‌و شاره

www.4rojhelat.org
شاهۆ نادری ( کرماشانى)
سه‌رچاوه می٠ێژوویه‌کان ده‌یسه‌لمی٠ێنن، که کرماشان شاری٠ێکى کوردیه. "ناسرالدین شاه" له‌سه‌فه‌رنامه‌که‌ى سه‌باره‌ت بۆ کرماشان ئاوا باس ده‌کات: "کرماشان شاری٠ێکه پی٠ێکهاتووه له‌خی٠ێڵه‌کانى که‌ڵهۆرإ، زه‌نگه‌نه، گۆرإان‌و سه‌نجاوى‌و هتد...) هه‌روه‌ها رۆژهه‌ڵات ناسی٠ێکى ئالمانى که سه‌ردانى کرماشانى کردووه ده‌ڵی٠ێت: "کرماشان تا ساڵى 1903 فارسى تی٠ێدا نه‌بووه، ته‌نیا له 20 که‌س نه‌بی٠ێت که ئه‌وانیش وه‌کو کۆمپه‌ر بۆکارکردن هاتوونه‌ته ئه‌م شاره".
هه‌ڵکه‌وتى جوگرافى و ستراتیژى ئه‌م ناوچه‌یه ده‌که‌وی٠ێته سه‌ر 3 ری٠ێگاى به‌ناوبانگ‌و گرنگ له‌ری٠ێگاى ئاوریشم 2ری٠ێگاى شاهه‌نشاهى 3ری٠ێگاى گه‌وره‌ى خۆراسان که ده‌کرێ وه‌کو ده‌روازه‌ى ئاسیا سه‌یرى بکه‌ین. گرنگى دیکه زاگرۆش نشینه‌کان له‌وه‌دایه که زۆربه‌ى له‌شکه‌رکی٠ێشییه‌کان‌و شه‌ره می٠ێژوویه‌کانى به‌ناوبانگ وه‌کو هی٠ێرشى عه‌ره‌ب بۆ سه‌ر کوردستان‌و ئی٠ێران، هی٠ێرشى ئه‌سکه‌نده‌ر بۆ ئی٠ێران، شه‌رى عی٠ێراق‌و ئی٠ێران‌و هتد...) له‌م ناوچه‌یه ده‌ستى پی٠ێکردووه‌و هه‌رلایه‌ک بتوانیت له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه زاڵ بی٠ێت ئه‌وا سه‌رکه‌وتنى خۆى مسۆگه‌ر ده‌کات بۆیه به‌رده‌وام داگیرکه‌ران‌و دۆژمنانى گه‌لى کورد هه‌ستیان به‌گرنگى ناوچه‌که کردووه‌و هه‌وڵى زاڵبوون له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یانه داوه‌و به‌داخه‌وه تا راده‌یه‌کى به‌رچاو توانیویانه له‌م سیاسه‌ته پی٠ێشکه‌وتن به‌ده‌ست بی٠ێنن.
رۆژگاری٠ێک (له‌سه‌رده‌مى مه‌شروته) هه‌ر له‌ده‌شتى خانه‌قین هه‌تا مایه‌شت و سه‌نجاوى سه‌رکرده‌یه‌کى گه‌وره‌ى کورد به‌ناوی "داوودخانى که‌ڵهۆر" هه‌موو خی٠ێڵه‌کان و عه‌شره‌ته‌کانى موکریان، هه‌ورام، جاف، سه‌نجاوى، لۆرو له‌ک بۆ دامه‌زراندنى کیانی٠ێکى سه‌ربه‌خۆ کۆ ده‌کاته‌وه‌و له‌سه‌ر ئامانج و خه‌بات و به‌شدارى کردنى دژى مه‌شروته بۆ هاوریه‌کانى ئه‌وا باس ده‌کات: "ئی٠ێمه ده‌بێ وه‌کو که‌ریم خانى زه‌ند که توانى ببی٠ێته پاشاى ئی٠ێران، بتوانیم به‌سه‌ر ئی٠ێران دا زاڵ بین و ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانى ئه‌وا کیانی٠ێکى سه‌ربه‌خۆ له‌م ناوچه‌یه پی٠ێکدی٠ێنین چون هه‌م سوپامان هه‌یه‌و هه‌م لی٠ێهاتووین".
ئه‌مه هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌م که‌ڵه پیاوه ده‌رده‌خات که‌چى به‌داخه‌وه ئی٠ێستا که رۆڵه‌کانى تووشى قه‌یرانی٠ێکى پی٠ێناسه بوونه‌ته‌وه‌و ئیدى کوردى ئاخاوتن لاى هه‌ندی٠ێک له‌م خه‌ڵکه سه‌رشۆرى و شه‌رم و دواکه‌وتوویىیه ئه‌گه‌ر که‌سی٠ێک له‌شاره‌کانى دیکه‌ى کوردستانی ان له‌شوی٠ێنکى تر سه‌ردانى ئه‌م شاره بکات وا هه‌ست ده‌کات کورده‌کان میوانن و کۆچیان کردووه بۆ ئه‌م شاره‌و فارسه‌کانیش ئه‌گه‌ر به‌دواى می٠ێژووی په‌یدابوونى ئه‌م زمانه‌ى ئی٠ێستا که وه‌کو تاعون هاتووه‌ته ناو کۆمه‌ڵگاى کرماشان واته فارسى کرماشانى! که نه‌فارسییه‌کى روونه‌و نه‌کوردی٠ێکى پۆخت، ده‌مانباته‌وه بۆ سه‌رده‌مى دامه‌زراندنى حکومه‌تى قاجار له‌ئی٠ێراندا و په‌ره‌سه‌ندنى دام و ده‌زگا ئیدارى و ناردنى خزم و که‌س و کارى نزیک به‌ده‌ربارى شاه بۆ ناوچه‌کانى دیکه‌ی ئی٠ێران که هه‌موویان فارس بوون و به‌زمانى فارسى قسه‌یان ده‌کرد. به‌س بوو تا خه‌ڵکى نه‌خوی٠ێنه‌وار بۆ پی٠ێوه‌ندى گرتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت پی٠ێویست بوو فی٠ێرى زمانى فارسى بن.
سه‌ره‌تا توی٠ێژى بازارى که بۆ کرإینى شتومه‌ک و پی٠ێوه‌ندى بازه‌رگانى که له‌ناوه‌ند (تاران) بوو ده‌ستى پی٠ێکرد هه‌ندی٠ێک جار به‌هۆى لاوازى و نه‌خوی٠ێنه‌وارى له‌فارسى ئاخاوتن دا تووشى کی٠ێشه ده‌بوون بۆ پرکردنه‌وه‌ى ئه‌م بۆشاییه وشه‌ى کوردیان تی٠ێکه‌ڵ ده‌کرد و دواتر په‌یتا په‌یتا له‌لایه‌ن توی٠ێژه جۆراوجۆره‌کانه‌وه پی٠ێشوازى لی٠ێکرا به‌فارسى کرماشانى که هیچ بنه‌مایه‌کى ئاکادمى نه‌له‌بارى نوسین و نه‌پی٠ێشینه‌ى می٠ێژووى نه‌بوو ده‌که‌وی٠ێته ناو کۆمه‌ڵگا و به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئه‌وکاته پی٠ێشوازى ده‌کری٠ێت. لی٠ێره‌دا پرسیاری٠ێک دی٠ێته گۆرێØ› ئاخۆ بۆچى پی٠ێشوازى لی٠ێکرا? ئه‌گه‌ر که‌سی٠ێک به‌زمانى فارسى بدوایه له‌داب و نه‌ریتى فارسى پی٠ێره‌وى بکردبایه له‌لایه‌ن خه‌ڵک ری٠ێز و حۆرمه‌تى تایبه‌تى هه‌بوو ئیدى کاتی٠ێک به‌م ئاسانییه به‌هاو ری٠ێزى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌ده‌س دی٠ێت بۆچى ئه‌وان که‌ڵکى لی٠ێوه‌ر نه‌گرن! له‌سه‌ره‌تا ئه‌وانه دوور له‌چاوى خزم و که‌س و کارى خۆیان به‌فارسى ئه‌دوان. ته‌نانه‌ت له‌نی٠ێو ماڵ هه‌ر به‌کوردى قسه‌یان ده‌کرد به‌ڵام له‌شوی٠ێنه گشتیه‌کان زمانى خۆیان ده‌گۆرا و ده‌بوون به‌فارس. به‌ره‌به‌ره ئه‌گه‌ر که‌سی٠ێک ده‌چوو بۆ بازار و بۆ ئه‌وه‌ى خۆى له‌که‌سانی٠ێکى لادێی و گۆندى جیابکاته‌وه به‌م فارسییه ده‌هاته ئاخاوتن. ئه‌م شه‌پۆلى فارسى وتنه زوو له‌نی٠ێوان خه‌ڵک په‌ره‌ى سه‌ند و حکومه‌ته‌کانى یه‌ک له‌دواى یه‌ک که‌ڵکیان لى٠ێ وه‌رگرت و تاکو ئی٠ێستا وه‌کو دیارده‌یه‌کى به‌رچاو ماوه‌ته‌وه و ململانییه ده‌گاته ده‌زگاى راگه‌یاندنى دۆژمنانى کورد و جوانى سیماى خۆى پیشان ده‌دات. ئه‌لبه‌ت ئه‌وان فاکته‌ری٠ێکى به‌هی٠ێزى دیکه‌یان به‌ده‌سته‌وه بوو به ناوی ئایین! به دووبه‌ره‌کى خستنه ناو نه‌ته‌وه‌که‌مان (شیعه‌ء سۆنه، سنه‌یى و کرماشانى، جاف و کرماشانى، وه....هتد) که له‌سه‌رده‌مى رزاخان ده‌گاته لوتکه و تێزى یه‌کپارچه‌یى ئی٠ێران و یه‌ک زمانى ده‌سپی٠ێده‌کا. به‌ڵام به‌شی٠ێکى زۆریش له‌خه‌ڵک به‌رامبه‌ر به‌م پیلانه هه‌ڵوی٠ێستى خۆیان به‌شی٠ێوازى جۆراوجۆر وه‌کو شی٠ێعر و وته گرتووه. بۆ نمونه:
خۆم کرماشانى فارسى نییه‌زانم
وه‌زووانى کوردى ده‌رد له‌گیانم
نه‌فارس و نه‌کورد، زووان دوجووره
خودایش بزانى ئى کاره زووره
توخۆ کوردیگى بیوده‌سه فارس
خودا کردییه و دى که‌س نیناس
ئه‌م شی٠ێعره ده‌که‌وی٠ێته سه‌ر زمانى خه‌ڵک به‌تایبه‌ت خه‌ڵکى که‌ڵهۆر که له‌هه‌موو کاتی٠ێکدا به‌رگرى له‌خۆى و زی٠ێدى نیشتمانى کردووه. دۆژمنانى کوردیش وه‌کو به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م سیاسه‌ته‌کانى شۆفینیزمى خۆیان زانیویانه. دواى رزا شا و هاتنه سه‌رکارى کوره‌که‌ى حه‌مه رزاشا کرماشان ده‌بێ به‌مه‌ڵبه‌ندى رادیو و ته‌له‌فزیۆن، ری٠ێکخراوى فه‌رهه‌نگى په‌ره‌ده‌ستی٠ێنی٠ێت و که‌سانی٠ێکى دڵسۆز وه‌کو مامۆستا مه‌زهه‌رى خالقىء مامۆستا سه‌یه‌د تاهیرى هاشمى مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دى ره‌بیعى حه‌سه‌ن زیره‌ک و ماموستا میرزاده رۆڵى چاکیان ده‌گی٠ێرا. هه‌موو ئه‌وانه نه‌یانتوانى رۆڵى فارسى نووسینى روشنبیرانى کرماشانى وه‌کو مه‌نسوورى یاقووتى عه‌لى، ئه‌شره‌فى ده‌رویشیان لارى و ئه‌فغانى له‌و سه‌رده‌مه بۆ راژه به‌زمانى فارسى به‌رچاو نه‌گرین.
ئه‌م ره‌وته واته هه‌ژمونى زمانى فارسى به‌سه‌رکورد هه‌تا ده‌چوو په‌یتا په‌یتا زۆرتر و زاڵتر ده‌بوو که واى لی٠ێ بی٠ێت بگاته ناوماڵان و بنه‌ماله‌کانیش له‌ترسى ئه‌وه‌ى منداڵه‌کانیان له‌قوتابخانه و کۆمه‌ڵگا تووشى کی٠ێشه نه‌بن، ده‌بنه پاڵپشت بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه به‌بێ بیرکردنه‌وه له ره‌هه‌نده‌کانى دوایى و داهاتوو. زۆرجاریش منداڵ خۆى حازر به قه‌بوڵکردنى ئه‌م به‌زمه نه‌بوو به‌ڵام له‌لایه‌ن باوک و دایک وه‌کو فه‌رزی٠ێک به‌سه‌ریان ده‌سه‌پێندرا.
ئه‌م عه‌قلانیه‌ته که ئاخاوتن به‌زمانى فارشى نیشانه‌ى پی٠ێشکه‌وتوویى و شارستانیه‌ته و کوردبوون و کوردى ئاخاوتن هه‌ژارى و دواکه‌وتوییه، ده‌بی٠ێته نمونه و مۆدی٠ێل له‌ناو کۆمه‌ڵگاى ئه‌م شاره. ئه‌م سرینه‌وه‌ى زمان و فارساندنه که بچوکترین و که‌مترین هه‌زینه و تی٠ێچووى بۆ دوژمنان و له‌هه‌مان کات خۆکوژی٠ێکى هی٠ێمنانه‌یه و کاره‌ساتی٠ێکى کوشنده بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌خۆلقی٠ێنی٠ێت و ده‌بی٠ێته هی٠ێلى سیاسى و هزرى حکومه‌ته‌کانى داگیرکه‌ر و هه‌تا سه‌ره‌تاى ده‌هه‌ى 90 پی٠ێش چوونیکى به‌خۆى ده‌بینێ به‌ڵام به‌خۆشیه‌وه ئه‌م دیارده‌یه له‌م ساڵانه‌دا ده‌که‌وی٠ێته ناو رۆژه‌ڤى توی٠ێژى گه‌نج و لاو و خوی٠ێندکار و له‌ناو کۆر کۆمه‌ڵه ئه‌ده‌بى و ئاکادمیه‌کان مشتومڕی له سه‌ر ده‌کرێ و شرۆڤه‌ی له سه‌ر ده‌که‌ن. وه‌کو ئه‌رکی٠ێکى روشنبیرى و راژه‌ى نه‌ته‌وه‌یى ده‌بی٠ێته پی٠ێشه‌یان و هه‌ڵی٠ێک ده‌ره‌خسی٠ێنت بۆ چاپى کتی٠ێب و گۆڤار به‌شی٠ێوه‌زارى که‌ڵهۆرى و په‌ره‌سه‌ندنى بیرى نه‌ته‌وه‌یى. هه‌ڵبه‌ت رۆڵى سه‌ته‌لایت و راگه‌یاندنى کوردى له‌م سالانه‌ی دواییدا توانى تا راده‌یه‌ک ئاستى هوشیارى سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى به‌رزبکاته‌وه و ری٠ێگربی٠ێت له به‌رده‌م پرۆژه‌ى تواندنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌که‌مان.
هه‌نووکه به‌پی٠ێچه‌وانه‌ى ساڵانى رابردوو، خه‌ڵکانی٠ێک له‌ناو ساڵاندا فارسى قسه‌ده‌که‌ن (به‌پێی نه‌ریتی٠ێک که ئاماژه‌مان کرد) و له‌شوی٠ێنه گشتیه‌کان و کۆمه‌ڵگا به‌زمانى کوردى دی٠ێنه ئاخاوتن که ده‌کرێ وه‌کو هه‌نگاوی٠ێک به‌ره‌و پی٠ێشچوون سه‌یرى بکه‌ین و بایه‌خى پێ بده‌ین.
له‌کۆتایى دا کی٠ێشه‌ى کرماشان قه‌یرانى پی٠ێناسه‌یه و پی٠ێویستى به‌خه‌باتی٠ێکى فه‌رهه‌نگى و سیاسى هه‌مه لایه‌نه هه‌یه. پی٠ێویسته حیزبه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان به‌سیاسته‌کانى خۆیان بچنه‌وه و میکانیزمى تایبه‌ت بۆ ئه‌م ناوچه‌یه بدۆزنه‌وه دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سکى حیزبایه‌تى و تاکه‌که‌سى و ناوچه گه‌رایى وه‌کو ئه‌رکی٠ێکى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى به‌رچاو بکری٠ێت. ته‌نها به‌سۆز خه‌مخورى نه‌بن و له‌گرنگى ناوچه‌که بۆ هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان تی٠ێرامان بکه‌ن.
سه‌رچاوه:
می٠ێژووى که‌لهۆر - عه‌لیره‌زا گوده‌رزى
ابلات و طوایف کرمانشاهان - محه‌مه‌د عه‌لى سولتانى