شایانی باسە کە شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان زۆر به گه‌رمی له لایه‌ن به‌ڕێزان تێریه بیرڤیک سکرتێری گشتی پارتی لیبراڵی نۆرویژی ( ڤێنستره پارتی)، به‌ڕێز ئۆیڤین ئێگه‌ن به‌رپرسی گشتی کاروباری نێۆنه‌ته‌وه‌یی ئینته‌رناشیوناڵ یوتڤاڵگه پارتی لیبراڵی نۆرویژی ( ڤێنستره پارتی) وئه‌ندامی (نویپی) ئه‌نیسیتۆیتی لیکۆڵینه‌وه‌ی گشتی سیاسی وڵاتانی ده‌ره‌وه له نۆ‌رویژ، هەروەها به‌ڕێز بۆیه بیره‌کهۆڵت به‌رپرسی گشتیی یه‌کێتی لاوانی لیبراڵی نۆرویژی پێشوازیان لێ کرا.
کۆبونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له گه‌ڵ پارتی لیبراڵی نۆرویژی ( ڤێنسترە‌پارتی).


ڕۆژی 4 ی بانه‌مه‌ڕی 2708 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 24.04.2008، له‌سه‌ر بانگهێشتنێکی فه‌رمی شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ردانی ده‌فته‌ری سه‌رکردایه‌تی پارتی لیبراڵی نۆرویژی (ڤێنستره پارتی) یان کرد.
شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێک هاتبوون له به‌ڕێزان کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی ، کاک ئه‌یوب ڕه‌حمانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی، قادر ئه‌حمه‌د زاده (ڕێبوار) به‌رپرسی کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستی، موحه‌ممه‌د ئه‌مین پاژومان(هێمن مهابادی ) ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
شایانی باسە کە شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان زۆر به گه‌رمی له لایه‌ن به‌ڕێزان تێریه بیرڤیک سکرتێری گشتی پارتی لیبراڵی نۆرویژی ( ڤێنستره پارتی)، به‌ڕێز ئۆیڤین ئێگه‌ن به‌رپرسی گشتی کاروباری نێۆنه‌ته‌وه‌یی ئینته‌رناشیوناڵ یوتڤاڵگه پارتی لیبراڵی نۆرویژی ( ڤێنستره پارتی) وئه‌ندامی (نویپی) ئه‌نیسیتۆیتی لیکۆڵینه‌وه‌ی گشتی سیاسی وڵاتانی ده‌ره‌وه له نۆ‌رویژ، هەروەها به‌ڕێز بۆیه بیره‌کهۆڵت به‌رپرسی گشتیی یه‌کێتی لاوانی لیبراڵی نۆرویژی پێشوازیان لێ کرا.
کۆبوونه‌وه‌ی نێۆان هه‌ردولایه‌ن که بۆ ماوه‌ی 2 کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو، به خۆ به یه‌کتر ناساندنێکی کورت ده‌ستی پێ‌کرد، پاشان شاندی پارتی لیبراڵی نۆروێژی باسێکی کورتی پاڕته‌که‌ی خۆیانیان وه‌ک پله‌ی پارته‌که‌یان له نۆروێژ و ڕێژه‌ی پشتیوانی خه‌ڵکیان له‌و پاڕته و هەروەها ڕەوتی ڕو لە گەشەی لیبڕال دێمۆکڕاسی لە نۆڕوێژ و لە جیهان و پەیوەندی قوڵی لە گەڵ ئازادیە دیمۆکڕاتیکەکان و هێندێک بابه‌تی وردی تریش پێشکه‌ش کرد. پاشان به‌ڕێز کاک عارف باسێکی له‌مه‌ڕ کێشه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و بۆچون و ڕێگه‌چاره‌ی پارتی سه‌ربه‌ستی و پێکهاته که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کان له ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران، و زه‌ڕوره‌تی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لانی بنده‌ست له ئێران وچۆنیەتی پێک هاتنی ئەم سەربەخۆییانە و هێندێک باسی دیکه‌شی به وردی پێشکه‌ش کرد. پاشان به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان خوێندنه‌وه‌ێکی ئه‌وتۆیان له مه‌ڕ کێشه‌ی کورد و مێژوه‌که‌ی نه‌بو، کاک ئه‌یوب باسێکی مێژوی دابه‌شکرانی گه‌لی کوردستان پاش شەڕی یەکەمی جیهانی و 85 ساڵ کۆمه‌ڵکوژی وجینۆسایدی گه‌لی کوردستانی به ده‌ست داگیرکه‌ران وهەروەها ڕەگەزکوژییەکی سیستیماتیک کە لە لایەن داگیرکەرانەوە و لە بەر چاوی خەڵکانی جیهان لە گەلی کوردستان دەکرا وئیستاش درێژەی هەیە پێشکەش کرد، لە کۆتاییدا کورتە باسێکی لەمەڕ مێژوی لیبڕاڵ دێمۆکڕاسی لە ئێرانی داگیرکەری نیشتمانی کوردان خستە بەر باس و لێکدانەوە.
له درێژه‌ی باسه‌کاندا گه‌ڵیک تەوەرە و بابه‌تی گرنگی پێوه‌ندی دار به هاوکاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو پارتی ناوبراوخرایه به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه، هێندێک پرۆژەی گرنگی هاوکاری دولایەنە ڕێکەوتنی لە سەرکرا ولەلایەن هەردوو پارتەوە کۆمیتەیەکی تایبەتی بۆ هەڵسوڕاندنی ئەو پرۆژانە دیاری کرا، بڕیار وایە کەلە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو کۆمیتەیە درێژە بە کۆبوونەکان بدات.
تەوەرەی ئاخری ئەو کۆبوونەوە که بۆ هەردوو لایەن بە گرنگی هەڵسەنگێندرا، بڕیاری ئاسانکاری بو بۆ بە ئەندام بوونی پارتی سەربەستیی کوردستان لە یەکێک لە ڕێکخراوە گرنگەکانی جیهان، کە لە کاتی خۆییدا ئەم مزگێنیە بە لاینگرانی سەربەخۆیی و خەڵکی وڵات داگیرکراوی کوردستان دەدرێت.



ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستانwww.psk2006.org .
4 ی بانه‌مه‌ڕی 2708 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 24.04.2008