پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به کرده‌وه له داهاتوودا زیاتر نه‌ته‌وه‌یی بوون و کوردستانی بوونی ده‌بێته مایه‌ی شانازی، به خۆشییه‌وه ڕۆژانه له سه‌رتاسه‌ری شاره‌کانی کوردستانه‌وه پێوه‌ندی به ڕیزه‌کانمانه‌وه ده‌کرێت.
عارف باوه‌جانی: حیزبه‌کان باسی به‌ره‌یان له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌کردووه

ئاماده‌کردنی: بۆرۆژهه‌ڵات www.4rojhelat.org
پتر له دوو ساڵ له‌وه پێش، له جه‌رگه‌ی کێشه و دووبه‌ره‌کیه‌کانی ناو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان به دروشمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک تێکۆشه‌ری سیاسیه‌وه دامه‌زرا که به‌شێکیان ئه‌ندامی حیزبی دێموکرات بوون. بۆ وڵامدانه‌وه به کۆمه‌ڵێک پرسیار له مه‌ڕ چۆنیه‌تی دامه‌زران و ئاستی پێوه‌ندیه‌کان و پرۆژه و به‌رنامه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ئێستا و داهاتوودا، کۆمه‌ڵێک پرسیارمان رووبه‌رووی عارف باوه‌جانی کرده‌وه که هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی ئه‌م رێکخراوه‌وه وه‌ک که‌سی یه‌که‌م و دیارترین که‌سایه‌تی، به ناوی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان تێکۆشانی سیاسی خۆی درێژه پێده‌دا.
پرسیار: به‌سه‌رنجدان به‌وه که به‌شێک له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و یه‌ک له‌وان بۆخۆشت به‌ر له دامه‌زرانی پارته‌که ئه‌ندامی حیزبی دێموکرات بوون، دامه‌زرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان تا چه‌ند به‌رهه‌می کێشه ناوخۆییه‌کانی حیزبی دێموکرات بوو? ئایا سیاسه‌تی گشتی و جۆری مامه‌ڵه سیاسیه‌کانی رێبه‌رانی ئه‌و حیزبه ته‌ئسیری له سه‌ر دامه‌زرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به دروشمی سه‌ربه‌خۆیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی هه‌بوو?
وڵام : راستیه‌که‌ی به‌شێک له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێشتر له ریزه‌کانی حدکا تێکۆشانیان هه‌بووه، هه‌روه‌ها له‌نێو ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌رانی پارتی سه‌ربه‌ستیدا که‌سانی دیکه‌ش هه‌ن که پێشتر ئه‌ندامی پارته‌کانی دیکه‌ی کوردستانی بوونه، به‌شی زۆری دامه‌زرێنه‌رانی پارتی سه‌ربه‌ستی له ناوخۆی وڵات ده‌ژین که‌سانی سه‌ربه‌خۆخواز و ڕۆشنبیرن، پێشتر پێوه‌ندیان به هیچ ڕێکخراوێکی سیاسییه‌وه نه‌بووه، به واتای دیکه ده‌کرێت بلێین دروست بوونی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئینشعاب یا جیابوونه‌وه له هیچ حیزبێک نه‌بووه، به‌ڵکو ناکۆکی و رکابه‌ری نێو لایه‌نه سیاسیه‌کان که نائومێدی به‌رهه‌م ده‌هێنا، هه‌روه‌ها هه‌ست کردن به خواستی مێژوویی بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆ‌خوازی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هانده‌ری سه‌ره‌کی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستی بوون.
پرسیار: له دوای لێکجیابوونه‌وه‌ی باڵه‌کانی ناو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێوه‌ندیتان له گه‌ڵ کامیان پته‌وتره یان کامیان له باری سیاسی و ئاستی پێوه‌ندیه‌کان لێتان نیزیکتره، حدکا یان حدک?
ئێمه وه‌ک سیاسه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هه‌رگیز نامانه‌وێ له پێناو په‌یدا کردنی دۆست بۆ پارته‌که‌مان بینه سه‌نگ بۆ لایه‌نێک به دژی لایه‌نێکی دیکه، ئێمه ڕێز له هه‌موو لایه‌نێک ده‌گرین که خۆیان چۆن پێناسه ده‌که‌ن، چ له قه‌یرانی دابه‌ش بوونی کۆمه‌له یا دابه‌ش بوونی حدکا، سه‌باره‌ت به‌و 2 باڵه ئێمه حدکا وه‌ک حدکا ده‌ناسین و ئه‌وانیش وه‌ک حدک، هه‌وڵمان داوه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌ن نزیک بین، به‌ڵام زیاتر حدک به پێشوازی ئێمه‌وه هاتووه، هیوادارین له داهاتوودا له گه‌ڵ حدکا پێوه‌ندییه‌کانمان گه‌رم بێت.
ده‌کرێ بڵێی دامه‌زرێنه‌رانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کێ بوون و تا چه‌ند جۆراوجۆریی جوگرافیایی له ناو ئه‌ندامان و سه‌رکردایه‌تی پارته‌که‌تاندا ره‌نگی هه‌یه?
وڵام : هه‌ر له ساڵی 2003 ئه‌م بیرۆکه‌یه له لایه‌ن خۆمه‌وه گه‌ڵاڵه بوو، دوای لێکدانه‌وه‌و به‌دواداچوونێکی زۆر و کارکردنی به‌رده‌وام بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هاوبیری زیاتر، له‌و ماوه‌یه تا کۆتایی ساڵی 2005، توانیم چه‌ند هاوبیرێکی لێهاتوو له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و باشوری کوردستان بۆ ئه‌و پرۆژه گرنگه کۆکه‌مه‌وه، پاش چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی ئینته‌رنێتی و حزوری له‌گه‌ڵ هاوبیرانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاتینه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه له‌هه‌ندێ بواردا که‌م و کوڕیمان هه‌بێ وهێشتا ته‌واو خۆمان ئاماده نه‌کردبێ، به‌ڵام نابێت چی دیکه دوای بخه‌ین، بڕیارمان دا مژده‌ی دامه‌زراندی پارتی به خه‌ڵکی کوردستان ڕاگه‌یه‌نین، ئه‌وه بو له 17.2.2006 واته 28 ی ڕێبه‌ندانی 2705 ی کوردی له ڕاگه‌یاندراوێکدا دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان‌مان به خه‌ڵکی کوردستان و جیهان ڕاگه‌یاند. له‌سه‌ره‌تای کاردا له‌گه‌ڵ زۆر پلان و پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌زگای ئیتلاعات و مخابن هیندێک لایه‌نی کوردیش ڕووبه‌ڕو بووینه‌وه، بۆ نموونه پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌کردین که گوایا پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان تایبه‌ته به ناوچه‌ی کرماشانه و خه‌ڵکی هیچ ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی له‌گه‌ڵدا نییه، به‌ڵام به خۆشییه‌وه پ س ک هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی دامه‌زراندنییه‌وه سه‌لماندی که پارتێکی کوردستانییه، ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری پێک هاتبوون له خه‌ڵکی ناوچه‌کانی کرماشان، سنه، جوانڕۆ، مه‌ریوان، ئیلام، مهاباد، سه‌رده‌شت. هه‌روه‌ها له کۆنفرانسی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که‌له 20،1.2008 به‌سترا، ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی نۆیی له ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی وڵات هه‌ڵبژێردرا، که ناوی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی نۆی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان واته ئه‌وانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ژین ئاشکرا کران، ناو وێنه‌ی به‌شێکی زۆریشیان له سایته‌که‌مان له به‌شی (سه‌رکردایه‌تی پ س ک) ناو سایته‌که ناسێندراون، له‌وێ ده‌یبینین خه‌ڵکی ناوچه‌کانی ئیلام، موکریان ، مهاباد ،بۆکان، سه‌رده‌شت. کرماشان، جوانڕۆ، سه‌لاسی باوه‌جانی، هه‌ورامان، سنه، بانه، مه‌ریوان، هه‌روه‌ها هاوبیریشمان له هیندێک له ناوچه‌کانی لوڕستان هه‌یه، ئه‌مه‌ش باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ کوردستانی بوونی پارتی سه‌ربه‌ستی.
بۆ پشت راست کردنه‌وه‌ی قسه‌کانیشم، ده‌ڵێم : به‌رپرسی گشتیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له باشوری کوردستان له دایک بووی شاره‌که‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌ده، واته مه‌هابادی خۆڕاگر، به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئه‌مریکا خه‌ڵکی سه‌رده‌شته، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی فینله‌ندا خه‌ڵکی بانه‌یه، به‌رپرسی گشتی ئوروپا خه‌ڵکی بانه‌یه، به‌رپرسی کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ خه‌ڵکی سه‌رده‌شته، به‌رپرسی کۆمیته‌ی سوید خه‌ڵکی کرماشانه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به کرده‌وه له داهاتوودا زیاتر نه‌ته‌وه‌یی بوون و کوردستانی بوونی ده‌بێته مایه‌ی شانازی، به خۆشییه‌وه ڕۆژانه له سه‌رتاسه‌ری شاره‌کانی کوردستانه‌وه پێوه‌ندی به ڕیزه‌کانمانه‌وه ده‌کرێت.
راشکاوانه ده‌ڵێم که زۆر پلان و هه‌وڵی ژێراوژێر هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێنه‌گرێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌موویان پوچه‌ڵکرانه‌وه، ئه‌وه‌تا پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له کوردستان و له زۆر نێوه‌ندی جیهانی دا وه‌ک پارتێکی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناسراوه.
پرسیار: ئێوه که تا ئێستا کۆنگره‌تان نه‌گرتووه، کاروباری پارته‌که‌تان چۆن به‌ڕێوه ده‌چێ و کێ تۆی به سه‌رۆک هه‌ڵبژاردووه?
وڵام : ڕاسته ئێمه تا ئیستا کۆنگره‌مان نه‌به‌ستووه، هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه نامانه‌وێ له پێکهێنانی کۆنگره‌دا په‌له بکه‌ین، به‌ڵام له 20.1.2008 کۆنفرانسی یه‌که‌مان به‌ستووه، ئیستاش له‌خۆ ئاماده‌کرنین بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌که‌م.
من له سه‌ره‌تاوه له لایه‌ن ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک سکرتێری کاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دیاری کراوم، له کۆنفرانسی یه‌که‌میش به تێکڕای ده‌نگ من وه‌ک سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان تا به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌که‌م دیاری کرامه‌وه، کۆنفرانسی یه‌که‌م شێوه‌ی دابه‌ش کردنی کاره‌کانی پارتی کوردستانی دیاری کردوه، واته تا کۆنگره‌ی یه‌که‌م ده‌به‌سرێت یاساکانی کۆنفرانسی یه‌که‌م په‌یڕه‌وی ده‌کرێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ره‌و کۆنگره‌ی یه‌که‌می خۆی رێگا ده‌بڕێ و تا ئێستاش ئێوه ته‌نیا له وڵاتانی رۆژئاوادا چالاکن. ئایا هیچ به‌رنامه‌یه‌کتان بۆ گه‌رانه‌وه و نیزیکبوونه‌وه له سنووره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و بۆوێنه کردنه‌وه‌ی بنکه و باره‌گا له باشووری کوردستان هه‌یه?
وڵام : راسته ئێمه به‌ره‌و کۆنگره‌ی یه‌که‌م رێگه ده‌بڕین و تا ئێستاش له وڵاتانی رۆژئاوادا چالاکیه‌کانمان به‌رچاون، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین له باشوری کوردستان بنکه‌و باره‌گامان هه‌بێ، به خۆشییه‌وه ده‌توانم بلێم که ژماره‌ی ئه‌ندامانمان له ماوه‌ی ئه‌م 2 ساڵه‌دا چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه زۆر زیادی کردوه‌و ڕۆژانه‌ش به‌ره‌و زیاد بوون ده‌ڕوا، ئیمه‌له ده‌ره‌وه‌ی وڵات زۆر کار‌و چالاکی گرنگمان هه‌بووه، نموونه‌ی به‌رچاومان دیداره‌کانمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئوروپا،ئه‌مریکا ،که‌نه‌دا، زۆر وڵاتی دیکه‌ی ئوروپای و به‌شداریمان له چه‌ندین کۆنفرانسی گرنگی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، توانیومانه تا ئاستێکی باش زانیاری له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌و شۆێنانه بگه‌یه‌نین، له پێوه‌ندی به ناوخۆی وڵاتیش زۆرمان کار کردوه، ئێمه بۆ ناوخۆی وڵات زیاتر سه‌رقاڵی ڕێکخستن و کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکین له ده‌وری به‌رنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئێمه بۆ خۆمان به هۆی هیندێک هۆکاری تایبه‌تییه‌وه بڕیاری چالاکی به‌ربڵاومان له ناوخۆی وڵات نه‌داوه، ده‌نا ئێمه‌ش ده‌توانین له زۆربه‌ی شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سی دی و نووسراوه بڵاوکه‌ینه‌وه، ئه‌و توانایه له خۆمان دا ده‌بینین، زۆر که‌سی تێکۆشه‌ر و دڵسۆزمان له ناوخۆی وڵات هه‌یه، به خۆشییه‌وه نفوزێکی زۆرمان کردوه‌ته ناو چینی خۆێندکار وڕۆشنبیرانی ناوخۆی وڵات، پارتی سه‌ربه‌ستی سه‌رقاڵی به ده‌ست هێنانی ده‌زگایه‌کی به هێزی ڕاگه‌یاندنه، به داخه‌وه تا ئیستا لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار له باشوری کوردستان موڵه‌تیان به ئێمه نه‌داوه که له باشوری کوردستان مه‌قه‌ر یا نوسینگه‌یه ک بکه‌ینه‌وه، که ڕێگاش نه‌درێت ناکرێت به نایاسایی ئه‌و کاره بکرێت، ئێمه به‌رده‌وام له هه‌وڵی کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌و مه‌قه‌ڕ ده‌بین له باشور به شێوه‌یه‌کی یاسایی، ئه‌وه‌ش به‌و مانا نییه که هه‌ر لایه‌نێک ئه‌گه‌ر له هه‌ولێر و سلێمانی بنکه‌ی نه‌بوو ئیتر ئه‌وه حیزبێکی کوردستانی نییه‌و له کوردستان دابڕاوه، نازانم ئه‌وانه‌ی که چه‌ند ساڵه له‌وێ هه‌ن چ سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنیان به ده‌ست هێناوه ئێمه لێی دوور بین، چ بسته خاکێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان ڕزگار کردوه ئێمه ش نه‌مان توانی بێت بگه‌ینه‌وه کوردستان. ئه‌و جۆره پێوه‌ندییه که بته‌وێ له باشوری کوردستانه‌وه له‌گه‌ڵ ناوخۆ پێکی بێنی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات زۆر ئاسانتره، مخابن ژیانی ئۆردوگا نشینی و نه‌بوونی پرۆژه‌ی کار بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وای له زۆربه‌ی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات کردوه که به داخه‌وه تووشی قه‌یران و له‌ت بوون و لێک‌دابڕان ببن، ئه‌وه‌ش بزه‌ی شادی خستووته سه‌ر لێوی داگیرکه‌ران و نائۆمیدی و خه‌مباریشی خستووه‌ته ده‌رونی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه،
پرسیار: وتت که یه‌کێتی و پارتی رێگه‌یان نه‌داوه له باشووری کوردستان بنکه دامه‌زرێنن، ئایا ئه‌م به‌رگرتنه ته‌نیا یارمه‌تی نه‌دانی دارایی و دابین نه‌کردنی بنکه و باره‌گا ده‌گرێته‌وه یان کێشه‌یه‌کی سیاسیی له ئارا دایه?
وڵام : ئێمه داوای یارمه‌تی ئابوریمان نه‌کردوه، ئێمه ته‌نیا داوای موڵه‌تی کردنه‌وه‌ی مه‌قه‌ڕمان کردوه له باشور، زۆر که‌س پێێان وایه ئێمه بۆ خۆمان نامانه‌وێ له باشوری کوردستان مه‌قه‌ڕمان هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه چه‌ند مانگ پێش ده‌ست به کار بوونی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئه‌و مه‌سه‌له‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوری کوردستان باس کردوه و تا ئیستاش به‌رده‌وامین، ئێمه داوامان له حکومه‌تی هه‌رێم کردوه له باشووری نیشتمانه‌که‌ماندا نووسینگه‌مان هه‌بێ، ته‌نیا وڵامێک که به ئێمه‌یان داوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه که گوایا له‌به‌ر هیندێک هۆکاری تایبه‌تی به باشوری کوردستان جاڕێک ناتوانن ئه‌و موڵه‌ته‌مان پێ بده‌ن، ئه‌وا ئێمه‌ش هه‌ر چاوه‌ڕوانین، دیاره ئێمه ده‌رکی هه‌موو ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه ناله‌باره ده‌که‌ین که له ناوچه‌که‌دا هه‌یه، ئه‌وانیش به هۆی چه‌ندین کێشه‌ی وڵاتانی دراوسێه‌وه ده‌رگیرن،
له پێوه‌ندی به‌وه‌ی که چۆن ڕێگا به لایه‌نی دیکه دراوه له‌وێ بن، وڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌و لایه‌نانه پێشتر له‌وێ بوون، واته پێش راپه‌رین و پێش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم بنکه‌و باره‌گایان هه‌بووه، به واتاێکی دیکه پێشتر ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان هه‌بووه. من بۆ خۆم زۆر جار به‌رگۆیم که‌وتووه که هیندیک که‌س و لایه‌نی سیاسیش وتوویانه که چۆن حیزب ده‌بێت له ئوروپا بێت، که‌س ڕێگه‌ی لێ نه‌گرتوون و ئێوه بۆخۆتان ناتوانن بێنه‌وه کوردستان، من داوا له‌و که‌س و لایه‌نانه ده‌که‌م که ئه‌گه‌ر له توانایان هه‌یه هاوکاریمان بکه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی باشورمان بۆ ڕازی بکه‌ن زۆریان لێ مه‌منون ده‌بین و با بێنه پێشه‌وه ، ده‌نا باشتر وایه له خۆڕا ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه نه‌که‌ن،
پێوه‌ندیتان له گه‌ڵ پارته کوردیه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چۆنه? له کامیان زۆر نیزیکن و له گه‌ڵ کامیان تا ئێستا پێوه‌ندیتان نه‌بووه، بۆ?
وڵام : پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له یه‌که‌مین ڕاگه‌یاندراوی خۆیدا بانگێشه‌ی نزیکایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نێک کردوه، پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موویان زۆر باشه و له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێک کێشه‌مان نییه. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان پێوه‌ندیمان زۆر باش و به هێز بێت، چون به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مان ئه‌وه ده‌خوازێ، دووری و دابڕانی حیزبه‌کان خه‌ڵکی ته‌واو بێزار کردوه، به‌ڵام مخابن ده‌بینین هیندێک لایه‌ن به‌رامبه‌ر به‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێمه ساردی نیشان ده‌ده‌ن و پێیان وایه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ک حیزبێکی تازه دامه‌زراو نزیک ببنه‌وه له ئه‌رزشیان که‌م ده‌بێته‌وه، ئیدی بیرله‌وه ناکه‌نه‌وه که خه‌ڵکی کوردستان به نزیکایه‌تی لایه‌نه‌کان خۆشحاڵ ده‌بن، یا ئاسانکاری بۆ پاراستنی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هاوکاری و ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌کاندا ده‌بێت، لووت به‌رزی سیاسی له‌م قۆناخه‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی کوردا نییه، ئاکامه‌که‌شی وای کردوه که چه‌ند ساڵ پێش له دامه‌زراندنی ئێمه‌شه‌وه تا ئیستا نه‌توانراوه له سه‌ر دروست کردنی به‌ره‌یه‌ک بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان رێک بکه‌ون.
پرسیار: ده‌کرێ ناوی ئه‌و حیزب یان حیزبانه بڵین که نایانه‌وێ لێتان نیزیک ببنه‌وه? ئێوه چ کارێکتان بۆ نیزیکبوونه‌وه ئه‌نجام داوه?
ئێمه وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و دڵخۆشکه‌ر داوای نزیکایه‌تیمان له‌و لایه‌نانه کردوه، نه‌ک ئه‌وه‌ی داوای هاوکاری مادییان لێبکه‌ین، پێم وایه به ناو هێنانیان هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆردرێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێم که ڕۆژێک ده‌بێت ئه‌وان بۆ خۆیان داوای نزیک بوونه‌وه له ئێمه بکه‌ن، چون ئێمه سه‌داقه‌ت و ڕاستگۆیی و گه‌شه سه‌ندنی به‌رده‌وام له خۆمان ده‌بینین، به زۆر کار و پرۆژه‌ی گرنگه‌وه سه‌رقاڵین که هه‌موو لایه‌نێک پێی خۆش ده‌بێت به‌شداری تیدا بکات، ئێمه خۆمان به کێشه‌ی لاوه‌کییه‌وه سه‌ر قاڵ ناکه‌ین،
پرسیار: هاوکات له‌گه‌ڵ لێک‌دابڕان و پچڕ پچڕ بوونی ریزه‌کانیان، حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ وینه هه‌ردوو حیزبی دیموکرات، کۆمه‌ڵه‌کان و پارتی ئازادی ش دروشمی لێکنیزیکبوونه‌وه و دامه‌زرانی به‌ره‌یان به‌رز کردۆته‌وه، تا چه‌ند ئه‌م دروشمه له لایه‌ن ئه‌و حیزبانه‌وه به کردوه کاری بۆ کراوه? کام لایه‌ن ئه‌و پرسه‌ی له گه‌ڵ ئێوه هێناوه‌ته گۆڕێ?
تا ئیستا هیچ کام له‌و حیزبانه ئه‌و مه‌سه‌له‌یان له‌گه‌ڵ ئیمه باس نه‌کردوه، بڕیا ئه‌وان له نێۆ خۆیاندا قه‌ناعه‌تیان بکردایه و به‌ره‌یان پێک بهێنایه، بۆ ئێمه کێشه نییه که بانگمان بکه‌ن یانه، به‌ڵام به پچر پچر بوونی ڕیزه‌کانیان خه‌ونه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی بۆ چه‌ندین ساڵی دیکه دوا ده‌خات، چون هه‌ر کام له‌وانه‌یه ئاماده نییه له هێچ به‌ره‌یه‌کدا بێت که لایه‌نی جیابوه‌ی تیدا به‌شدار بێت، هیوادارم وا نه‌بێت که من لێی حاڵیم.
پرسیار:
هه‌ر حیزبێک له هه‌لومه‌رجی حیزبه‌که‌ی ئێوه‌دا چاوه‌روانه ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به جۆرێک له جۆره‌کان بڕوخێ و بچێته‌وه ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی. ئێوه له هه‌لومه‌رجی ئێستادا چ ئاماده‌کاریه‌ک بۆ که‌ڵکوه‌رگرتن له دۆخێکی ئه‌وتۆ به پێویست ده‌زانن?
وڵام : نه‌ک هه‌ر ئێمه بگره هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ونه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی بنده‌ست ئاواته خوازن ئه‌و رێژیمه بڕوخێت، ئێمه پێمان وایه که زۆر مه‌سه‌له‌ی گرنگ و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئاینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه‌و کاری بۆ نه‌کراوه، ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌وه سه‌رقاڵین که پرۆژه‌یه‌کی پێشنیاری ئاماده بکه‌ین وبینێرین بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان و که‌سایه‌تییه ناوداره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له مه‌نفا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین یاسایه‌کی کاتی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک بۆ پاراستنی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاماده بکرێت، واته بۆ ئه‌گه‌ری ڕوخانی ئه‌و رێژیمه که هه‌ر کاتێک بێت پێویسته ئێمه‌ی کورد ئاماده‌ییمان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێک کات هه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رتا سه‌ری ودیاری کردنی یاسایه‌ک له لایه‌ن نۆێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵکه‌وه، لانی که‌م وه‌ک ئه‌و یاسایه‌ی که به‌ره‌ی کوردستانی له باشوری کوردستان هه‌بوو تا ساڵی 1992 و که هه‌ڵبژاردنی سه‌رتا سه‌ری توانرا به شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی باشوری کوردستانی پێ بپارێزریت، ڕه‌نگه هیندێک که‌س و لایه‌ن ئه‌م پێشنیاره‌ی ئێمه‌یان پێ شتێکی باش نه‌بێت یا به پرۆژه‌یه‌کی خه‌یاڵی بزانن، یا زۆر حیزب و لایه‌ن ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر فڵان حیزب هه‌بێت ئێمه به‌شدار نابین، بێ ئه‌وه‌ی پرسیارێک له خۆیان بکه‌ن که ئایا هیچ بیریان له‌وه کردوه ته‌وه که له پاش نه‌مانی ده‌سته‌ڵاتی داگیرکاریی چ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕوو ده‌دا? زۆر مه‌سه‌له‌ی مه‌ترسیدار به‌ڕێوه‌یه و که لایه‌نه‌کان هه‌ر بیری لێناکه‌نه‌وه، وه‌ک ڕوخانی وه‌زعی ئابوری خه‌ڵک، دزین و بڕینی ئه‌موالی دام و ده‌زگاکان که کاری خه‌ڵکیان پێ به‌ڕێوه ده‌چێت، ڕه‌شه کوژی، زۆربوونی موعتاده‌کان که پاش ماوه‌ی سیاسه‌تی چه‌ندین ساڵه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانن، ئه‌گه‌ر دزه‌کردنی لایه‌نی توندڕه‌وی ئاینی و ده‌زگای موخابه‌راتی وڵاتانی داگیرکه‌ر، زۆر ئه‌گه‌ری دیکه‌ش،
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به هه‌ر هۆیه‌ک سه‌یته‌ره‌ی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا نه‌ما، ئێوه چ به‌رنامه‌یه‌کتان بۆ که‌ڵکوه‌رگرتنی باشتر له دۆخی پێشهاتوو به باش ده‌زانن?
وڵام : ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خۆمان وه‌ک پارتێکی سه‌نتراڵ ناساندوه، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ده‌بێت پارتێک بین بۆ هه‌موو چین وتۆێژێکی کوردستان، واته ده‌بێ به‌رنامه‌ی بۆ ئیداره کردنی کوردستان به‌رنامه‌یه‌ک بێت که بتوانێ هه‌موو لایه‌ک ڕازی بکات، نه‌ک ته‌نیا بۆ ئایدولۆژیایه‌کی تایبه‌تی بێت، من بۆ خۆم وه‌ک عارف پێم وایه که سیسته‌می لیبراڵ دیموکرات بۆ ئیداره‌کانی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و گشت به‌شه‌کانی کوردستان سیسته‌مێکی گونجاوه،چون واقعیه‌تی کۆمه‌ڵگای ئێمه به‌و شێوه باش ئیداره ده‌کرێت، ئه‌و پێشنیاره‌شم خستووته به‌ر ده‌ست هاوبیران و دۆستانمان له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئه‌گه‌ر بزانین که پشت گیری لێ ده‌کرێت ئه‌وه ئه‌و هزره ده‌به‌ینه ناو کۆنگره‌ی یه‌که‌مان و ده‌یخه‌ینه به‌ر باس بۆ شرۆڤه‌کردن،
له مێژساڵه گه‌لی کورد به شۆێن هزری سوسیالیستی و چینی هه‌ژار و کرێکاردا هه‌ڵدیت، به‌ڵام هیچی به هیچ نه‌کرد، با هه‌وڵ بده‌ین به‌ره‌و پرۆژه‌ی کوردستانێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و ئازاد و پاراستنی مافی تاک وکۆمه‌ڵ هه‌نگاو بنێین. بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌رنامه بۆ ئیداره‌کانی کوردستان وێرای ئه‌و پێشنیاره‌ی ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستی که باسم کرد، هاوکات ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه‌یه که هه‌ر سیسته‌مێک بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دیاری بکرێت ده‌بێت خه‌ڵک ده‌نگی بۆ بده‌ن، نه‌ک ئه‌وه‌ی که لایه‌نێکی سیاسی خۆی به ده‌سه‌ڵاتدار بزانێ و پرۆژه‌و فکری خۆی زاڵ بکات .
وه‌ک دوا پرسیار، داهاتووی به‌ره‌ی کوردستانی چۆن ده‌بینی? پێتوایه ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستا کۆتایی دێ و سه‌رده‌می لێکنیزیکبوونه‌وه و ته‌نانه‌ت یه‌کگرتنه‌وه ده‌ست پێده‌کا، یان نا رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چاوه‌روانی شه‌ڕێکی تری ناوخۆ ده‌کا?
وه‌ک ئه‌وه‌ی که ڕۆژانه هه‌واڵی له‌ت بوون و لێکترازانی پارته‌کان بڵاو ده‌بێته‌وه ئه‌مه دڵخۆشمان ناکات بۆ دروست بوونی به‌ره، ئه‌گه‌ر ئه‌م قه‌یران و لێکدابڕانه له نێۆ خاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بایه بێگۆمان شه‌ڕی براکوژی زۆر خرابی لێده‌که‌وته‌وه، چون ئه‌زموونه‌کانی مێژوو پێمان ده‌سه‌ڵمێنێت که هه‌ر کاتێک ده‌سه‌ڵات به ده‌ستی حیزبه‌کان بووه به زه‌ربی چه‌ک وڵامی یه‌کتریان داوه‌ته‌وه، دیار ئیستا له باشوری کوردستان به هۆی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ئه‌مریکا ناتوانن ئه‌و کاره بکه‌ن، من وه‌ک برابچووکی هه‌موو لایه‌ک ده‌ڵیم و داوا ده‌که‌م که بیرێک له‌و وه‌زعه بکه‌نه‌وه، با له داهاتوو خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان شانازی بکه‌ن به‌وه‌ی که حیزبی سیاسی و دڵسۆزی خه‌ڵکیان هه‌یه، ده‌نا ئه‌م کرده‌وانه ئیستایان ڕابوردی چه‌ند ساڵه‌شیان که‌م بایه‌خ ده‌کاته‌وه،