ده‌ست به جێ 5 ڕۆڵه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان شه‌هید ده‌که‌ن و 26 که‌سیش بریندار ده‌بێت، که به گۆێره‌ی هه‌واڵه‌که 10که‌س له برینداره‌کان برینه‌کانیان له‌و په‌رێ مه‌ترسیدایه،
به په‌له : له ئه‌یوانی سه‌ربه پارێزگای ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ده‌رگیریه‌کی نێوان خه‌ڵک و هێزه‌کانی ڕێژیم ده‌یان شه‌هیدو برینداری ڵیکه‌وته‌وه،

به گۆێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو له ڕێگه‌ی ڕێکخستنه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ئیلام و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری، که ڕۆژی شه‌ممه 6 گوڵان کاتژمێر10 به‌ره‌به‌یانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ئاکامی ساخته کاری له هه‌ڵبژاردنه ناڕاسته‌کانیان له‌و ناوچه‌که‌دا،هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی پشتیوانی کردن له خۆفرۆشێکی کاندیدکراوی نزیکی خۆیان، له‌گه‌ڵ بێزاری توندی خه‌ڵکی ناوچه‌ی ئه‌یوان ڕووبه‌ڕو ده‌بنه‌وه، هێزه‌کانی سه‌ربه‌ڕێژیم بۆ سه‌رکوپ کردنی خه‌ڵک و به‌مه‌به‌ستی قه‌تڵ و عامی بێ به‌زه‌ییان ده‌ست ده‌که‌ن به ته‌قه کردن له خه‌ڵک و ده‌ست به جێ 5 ڕۆڵه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان شه‌هید ده‌که‌ن و 26 که‌سیش بریندار ده‌بێت، که به گۆێره‌ی هه‌واڵه‌که 10که‌س له برینداره‌کان برینه‌کانیان له‌و په‌رێ مه‌ترسیدایه،
ناوی شه‌هیده‌کان که به ده‌ستمان گه‌یشتوون بریتین له : که‌سرا میری، میلادی حه‌سه‌نی، ئاشکانی بیباک، حه‌مید ئه‌سه‌دی، مه‌هدی که‌ریمی.
به گۆێره‌ی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ له کاتژمێر 4 ی پاشنیوه‌ڕۆ قه‌راره ته‌رمه‌کانیان به خاک پسپێردرێت و به شێوه‌ی ته‌شکیل جه‌نازه‌ی به‌ره‌و گۆڕستان به‌رێ بکرێن، هێزه‌کانی ڕێژیم هه‌زاران سه‌ربازی سه‌رکوپ که‌ریان له ناوچه‌کانی ئیلام و ئه‌یوان و دوره‌وبه‌ری کۆکردوه‌ته‌وه له مه‌ترسی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی نیشتمان په‌روه‌ری ئیلام،
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان زۆر به توندی ئه‌و جینایه‌ته‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌رخه‌ڵکی ئه‌یوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئیدانه ده‌کات، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌کات، هیوای چاک بوونه‌وه بۆ برینداره‌کان ده‌خوازێ،

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، 7 ی گوڵانی 2708ی کوردی،
www.psk2006.org
چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندراوی به په‌له‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بن،