په‌یامی پیرۆزبایی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی 1ی ئه‌یار، ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار
پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کرێکارانی کوردستان، له‌و ده‌سته کرێکارانه‌ن که نه ته‌نیا له هه‌مو بواره‌کاندا زوڵم و سته‌میان لێ ده‌کرێت و ده‌چه‌وسێنه‌وه و له هه‌مو بیمه‌ێکیش بێ به‌شن، به‌ڵکو جێژنی یه‌کی ئه‌یاریشیان لێ قه‌ده‌غه و مه‌نع کراوه و بۆیان نیه که له‌م ڕۆژه‌دا هاوکات له گه‌ڵ هاوپشته‌کانیان له جیهان ڕێز له‌م ڕۆژه بگرن!

ڕۆژی پێنج شه‌ممه، 12ی بانه‌مه‌ڕی 2708ی کوردی هاوکاته له گه‌ڵ یه‌کی ئه‌یار، ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار. کرێکارانی جیهان که زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵکی جیهان پێک دێنن و ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیان له هه‌مو بواره‌کاندا هه‌ڵده‌سوڕێنن و به بێ کاری ئه‌وان، چه‌رخی ژیان ڕاده‌وه‌ستێت، له ڕۆژی یه‌کی ئه‌یاردا جێژنی هاوپشتیی و هاوده‌نگی خۆیان له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌گێڕن و له‌و ڕۆژه‌دا ده‌رگای کارگاکان و ئیداره‌کان و مه‌دره‌سه‌کان و دوکانه‌کان و مه‌ته‌بکان و هیتر داده‌خه‌ن و ڕێز له ڕۆژی خۆیان ده‌گرن و له زۆر شوێنیش ئه‌م ڕۆژه ده‌که‌نه ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌مه‌ڕ که‌م بونی حه‌قده‌سته‌کان و زیاد بونی سه‌عاتی کار و خراپ بونی شوێنی کار و نه‌بونی بیمه‌ی بێ‌کاری و ده‌رمانی و هیتر!
کرێکارانی کوردستان، له‌و ده‌سته کرێکارانه‌ن که نه ته‌نیا له هه‌مو بواره‌کاندا زوڵم و سته‌میان لێ ده‌کرێت و ده‌چه‌وسێنه‌وه و له هه‌مو بیمه‌ێکیش بێ به‌شن، به‌ڵکو جێژنی یه‌کی ئه‌یاریشیان لێ قه‌ده‌غه و مه‌نع کراوه و بۆیان نیه که له‌م ڕۆژه‌دا هاوکات له گه‌ڵ هاوپشته‌کانیان له جیهان ڕێز له‌م ڕۆژه بگرن!
ئێمه وه‌ک پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌م بۆنه‌وه ڕێز ده‌گرین له ڕۆژی یه‌کی ئه‌یار و ئه‌م ڕۆژه له هه‌مو کرێکارانی جیهان و به تایبه‌تی کرێکارانی کوردستان پیرۆزبایی ده‌که‌ین و پێمان وایه که کرێکاران ته‌نیا به هێزی خۆیان ده‌توانن به مافه ڕه‌واکانیان بگه‌ن.
11ی بانه‌مه‌ڕی 2708
2008-04-28 20:59:04
17 ساڵ و 9 مانگ و 6 کاتژمێر و 35 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : به‌یاننامه‌کان