پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که له یه‌که‌م کاتی دروست بوونییه‌وه وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی که زۆر خۆی له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد به نزیک ده‌زانێ بۆ جاری سێیه‌مه له کۆنفرانسه‌کانی بانگهێشتن ده‌کرێت،
کۆنفرانسی 20 کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له واشنگتۆنی پایته‌خت به‌رێوه چوو.

ڕۆژانی 20 و 21 ی بانه‌مه‌ڕی 2708 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 10 و 11 مای 2008. کۆنفرانسی بیسته‌می کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له واشنگتۆن، له ژێر ناوی ئازادی و دیمۆکراتی بۆ کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و به به‌شداری ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مریکا و نۆێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم به‌رێزان کاک دوکتۆر که‌مال که‌رکوکی و دوکتۆر موحه‌ممه‌د ئیحسان به‌ڕێوه چوو، له‌و کۆنفرانسه‌دا که 2 ڕۆژی خایاند زۆر پانێل و بابه‌تی گرنگی پێوه‌ندی دار به کوردستان له لایه‌ن که‌سانی پسپۆڕ و لیزان باسی له سه‌ر کراو به به‌شداری کردنی میوانانی کۆنفرانس شرۆڤه‌ی له سه‌ر کراوه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که له یه‌که‌م کاتی دروست بوونییه‌وه وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی که زۆر خۆی له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد به نزیک ده‌زانێ بۆ جاری سێیه‌مه له کۆنفرانسه‌کانی بانگهێشتن ده‌کرێت، به‌رێز عارف باوه‌جانی سکرتیری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له کۆنفرانسی بیسته‌می کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌شداری کرد، له ڕۆژی یه‌که‌می کۆنفرانس به وتارێکی تایبه‌ت له کۆنفرانس‌دا به‌شداری هه‌بووه، پاشان له پانێلێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی پرۆفیسۆر و چالاکی کوردستانی به‌شداری هه‌بوو، که ڕاسته‌وه خۆ وڵامی پرسیاری به‌شدار بووانیان ده‌دایه‌وه،
شایانی باسه له‌و کۆنفرانسه‌دا توانراوه دیدار وچاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌یان که‌سایتی کوردستانی پێک بهێنرێت، زۆربه‌ی به‌شدار بووان به گه‌رمی پێشوازییان له وتاری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرد، به وتارێکی پڕ نیوه‌ڕۆک هه‌ڵیان سه‌نگاند،
له ڕۆژی ئاخری کۆنفرانس و له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و دیمۆکرات‌دا سه‌رکردایه‌تی نۆی بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵبژێردرا.



ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، www.psk2006.org