کاوه عه‌زیز پور به هۆی شکه‌نجه‌ی زۆری پیاوانی ڕێژیمه‌وه گیانی له ده‌ستدا، بۆ ئاگاداریی هه‌موو ماڵپه‌ڕو رادیۆ وتلویزیۆنه‌کانی کوردستانبۆ بڵاوکردنه‌وه
www.serbexo.com
که ماوه‌ی زیاتر له 2 ساڵ بوو له لایه‌ن هێزه به‌کرێگیراوه‌کانی ئیداره‌ی اطلاعاتی " مه‌هاباده‌وه " به تاوانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئوپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، ده‌زگیر وزیندانی کرابوو و له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ریشه‌وه
ۆ ئاگاداریی هه‌موو ماڵپه‌ڕو رادیۆ وتلویزیۆنه‌کانی کوردستان
بۆ بڵاوکردنه‌وه
ئه‌مڕۆ به‌یانیی هه‌ینی 27/2/1387 ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ 16/5/2008 ی زایینی هاووڵاتی " کاوه عه‌زیزپوور " کوڕی " عومه‌ر " ته‌مه‌ن 25 ساڵه خه‌ڵکی ئاوایی " دریاز" ی ناوچه‌ی شاروێرانی " مه‌هاباد " که ماوه‌ی زیاتر له 2 ساڵ بوو له لایه‌ن هێزه به‌کرێگیراوه‌کانی ئیداره‌ی اطلاعاتی " مه‌هاباده‌وه " به تاوانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئوپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، ده‌زگیر وزیندانی کرابوو و له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ریشه‌وه به هۆی ئه‌شکه‌نجه‌ی دژی گه‌لی یه‌کانی اطلاعاتی مه‌هاباد تووشی سه‌کته‌ی مێشک هاتبوو و دوو جار عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی هیچ کاریگه‌ری یه‌کی له‌سه‌ر باش بوونی ته‌ندروستیی ناوبراو دانه‌نابوو، به داخه‌وه پاش ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ مه‌رگ، له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی " ورمێ " گیانی له‌ده‌ست دا وبۆ هه‌تا هه‌تایه ماڵ ئاوایی له گه‌ل ونیشتمان خواست.




2008-05-15 00:14:26
17 ساڵ و 9 مانگ و 3 کاتژمێر و 16 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان