ئیدانه‌کردنی کرده‌وه‌ی سیاسه‌تی تێرۆری ده‌وڵه‌تی تورکیا له کوردستانی باکووری
پ.س.ک
رۆژی ١٢-٩-٢٠ ٠ ٦ له کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی‌دا ١١ که‌سی سڤیلی شاری دیاربه‌کر گیانیان له ده‌ستداو ١٥ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون، شه‌ش له قوربانیه‌کان منداڵن ،له‌و پێوه‌ندیه‌دا، له‌کاتێکدا داخباری خۆمان دیار ده‌که‌ین وپرسه‌و سه‌رخۆشی خۆمان به بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌کان راده‌گه‌یه‌نین و هیوای چاکبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین، له هه‌مان کاتدا ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستیه ریسوا و مه‌حکوم ده‌که‌ین و نه‌فره‌تیش له تیرۆریست و تیرۆرپه‌روه‌ران ده‌که‌ین .
نه‌فره‌ت له تیرۆریست و تیرۆرپه‌روه‌ران
رۆژی ١٢-٩-٢٠ ٠ ٦ له کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی‌دا ١١ که‌سی سڤیلی شاری دیاربه‌کر گیانیان له ده‌ستداو ١٥ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون، شه‌ش له قوربانیه‌کان منداڵن ،له‌و پێوه‌ندیه‌دا، له‌کاتێکدا داخباری خۆمان دیار ده‌که‌ین وپرسه‌و سه‌رخۆشی خۆمان به بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌کان راده‌گه‌یه‌نین و هیوای چاکبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین، له هه‌مان کاتدا ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستیه ریسوا و مه‌حکوم ده‌که‌ین و نه‌فره‌تیش له تیرۆریست و تیرۆرپه‌روه‌ران ده‌که‌ین .
لای هه‌مووان ئاشکرایه که ده‌وڵه‌تی تورک به درێژایی ٩٠ ساڵی رابردوو زۆر دڕندانه نکۆڵی له هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد کردووه‌و به هێزی ئاگرو ئاسن وه‌ڵامی داخوازیه ره‌واکانی گه‌لی باکوری کوردستان داوه‌ته‌وه ، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک ناکام ماوه‌ته‌وه ،بۆیه ئێستا به به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه‌تره‌وه تیرۆری ده‌وڵه‌تی له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی سڤیلی کوردستان و ئازادیخوازان به‌ڕێوه ده‌بات . ده‌وڵه‌تی تورکیا له کاتێکدا به‌ره‌و باوه‌شی ئه‌وروپای یه‌کگرتوو راده‌کات و خه‌ون به ئه‌ندامێتی یه‌کێتی ئه‌وروپاوه ده‌بینێ له جیاتی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رجه‌کانی ئه‌و یه‌کێتیه په‌سند بکات و دان به مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌کان دابنێ که‌چی له رێگه‌ی گروپه تۆرانیه‌کانه‌وه ترس و تۆقاندن به‌سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل داده‌بارێنێ و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ کرده‌وه تیرۆریستیه‌کان ده‌کات .
ده‌وڵه‌تی تورکیا نه‌ک دان به راستیه‌کان دانانێ ، به‌ڵکو چه‌واشه‌کاری له‌به‌رانبه‌ر رای گشتی و جیهانیان به‌ڕێوه ده‌بات ، ئه‌وه‌تا گروپێکی توندڕۆی تورک به‌رپرسیارێتی کرده‌وه تیرۆریستیه‌که‌ی دیاربه‌کری له ئه‌ستۆی خۆی گرتووه‌و هه‌ڕه‌شه له کورد ده‌کات و به‌وه ده‌یترسێنێ که ١٠ کوردی سڤیل له جیاتی هه‌ر سه‌ربازێکی تورک ده‌کوژێته‌وه که‌چی سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا پاکانه بۆ ئه‌و گروپه فاشیه که به‌رپرسیارێتی کورد کوژیه‌که‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه ،ده‌کات و هێزه کوردستانه‌یه‌کان تۆمه‌تبار ده‌کات. دیسانه‌وه هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا داوا له رای گشتی جیهان و تێکڕای ئازادیخوازانی جیهان ده‌که‌ین که هاوسۆزی ده‌گه‌ڵ گه‌لی کوردستان بنوێنن و ده‌وڵه‌تی تورکیاش ریسوا و مه‌حکوم بکه‌ن . ئێـمه هیواخوازین که ده‌وڵه‌تانی جیهان چیتر له په‌نای به‌رژه‌وه‌نده‌کانی خۆیانه‌وه له ئاست تاوانه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا چاو دانه‌خه‌ن و گوشاری خۆیان چڕ بکه‌نه‌وه و ناچاری بکه‌ن که ده‌ست له ره‌شه‌کوژی خه‌ڵکی سڤیل هه‌ڵبگرێ .
سڵاو بۆ گیانی پاکی قوربانیه‌کانی کاره‌ساتی ١٢ی ئه‌یلول .
سڵاو بۆ خۆڕاگری گه‌لی باکوری کوردستان .
نه‌فره‌ت له تیرۆریست و تیرۆرپه‌روه‌ران.
مه‌کته‌بی سیاسی
پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
حزبی رزگاریی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
١٤-٩-٢٠ ٠ ٦
2006-09-07 10:52:10
19 ساڵ و 5 مانگ و 16 کاتژمێر و 38 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان