سه‌ردانی لای به‌ڕێز پارێزه‌ری ناوداری ئه‌مریکی جۆی ڕ ڕیده‌ری کرد، که ناوبراو له هوتێلی به ناوبانگی .(The Ritz “Carlton) Washington D C. واشنگتۆن پێشوازی له کاک عارف کرد

له درێژه‌ی جالاکییه دیپلوماتییه‌کانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی، له ڕۆژی 4 شه‌ممه 24ی بانه‌مه‌ڕی 2708 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 14ی مای 2008،
سه‌ردانی لای به‌ڕێز پارێزه‌ری ناوداری ئه‌مریکی جۆی ڕ ڕیده‌ری کرد، که ناوبراو له هوتێلی به ناوبانگی .(The Ritz –Carlton) Washington D C. واشنگتۆن پێشوازی له کاک عارف کرد
شایانی باسه ئه‌و دیداره‌ی کاک عارف باوه‌جانی به یه‌کێک له دیداره گرنگه‌کانی له سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مریکا هه‌ڵسه‌نگێندرا،
به‌ڕێز پارێزه‌ر جۆی ڕ ڕیده‌ر یه‌کێکه له ڕاوێژکاره به تواناکانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکایه، که ماوه‌یه‌کی زۆر وه‌ک راوێژکاری تایبه‌تی به‌رێز بین کلینتۆن سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌مریکا کاری کردوه، ئیستاش وه‌ک یه‌کێک له سیاسه‌ت داڕێژه‌ران و دروست که‌رانی پێوه‌ندی نێوان ئه‌مریکا و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ناسراوه.
ناوبراو له‌و کۆبوونه‌وه‌دا خۆشحاڵی خۆی له دیداری له‌گه‌ڵ کاک عارف ده‌ربڕی وڕایگه‌یاند که خۆشحاڵه کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له پێناو مافه‌ڕه‌واکانی خۆیان پێداده‌گرن و پێوه‌ندی به ئه‌مریکاو ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌ی جیهانییه‌وه ده‌گرن، ناوبراو زۆر پرسیاری له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕووبه‌ڕوی کاک عارف کرد، خۆشحاڵی به‌رامبه‌ر به وڵامه‌کانی کاک عارف ده‌ربڕی.
له‌و دیداره گرنگه‌دا زۆر خاڵ و پرۆژه‌ی پێشنیارکراوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ وڵاتی ئه‌مریکا خرایه به‌ر ده‌ستی ناوبراو، ئه‌ویش به‌و په‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه به‌ڵێنی دا که له سه‌ریان بکۆڵێته‌وه،
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ ناوبراو کات و شۆێنی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی له‌گه‌ڵ کاک عارف دیاری کرد، که مانگی جونی له پایته‌ختی یه‌کێک له وڵاتانی ئوروپایی ده‌بێت.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، www.psk2006.org