به‌ڕیز جای گارنر هیوای خواست له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا له نزیکه‌وه ئه‌و دیداره‌یان پێکه‌وه هه‌بێت، شایانی باسه که به‌ڕێز جای گارنر یه‌کێک له جه‌نڕاله ناوداوره‌کانی ئه‌مریکایه و ئیستا بازنشسته،

له میانه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌ی به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، که دیداری له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌سایه‌تی ناوداری ئه‌مریکی پێک هینابوو، یه‌کێک له و که‌سانه به‌رێز جه‌نه‌راڵ جای گارنه‌ر بوو، که ڕۆژی هه‌ینی ڕابوردوو له سیمیناری تایبه‌ت به که‌رکوک و ماده‌ی 140 له کۆنگریسی ئه‌مریکی به یه‌ک ئاشنا بوون، له‌و یه‌ک ناسینه کورته‌دا به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ جای گارنر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیبوو له‌وه‌ی که دیدارێکی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ کاک عارف هه‌بێت له پێوه‌ندی به زانیاری له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی که دیاری کرابوو ناوبراو به هۆی سه‌فه‌رێکی له ناکاو بۆی هاته پێشه‌وه نه‌یتوانی بوو دیداره‌که‌ی حزوری له‌گه‌ڵ کاک عارف هه‌بێت، هه‌ر بۆیه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه له وڵایه‌تی فلۆریدا بۆ شۆینی مانه‌وه‌ی کاک عارف له واشنگتۆن بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک پێکه‌وه پێوه‌ندییان هه‌بوو، له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فونیه‌دا گه‌لێک بابه‌تی جۆراوجۆری پێوه‌ندی دار به کورده‌کانی بنده‌ستی ئێران وئاینده‌ی ئێران هاته ئاراوه‌و بۆچوونی له سه‌ر ده‌درا،
به‌ڕیز جای گارنر هیوای خواست له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا له نزیکه‌وه ئه‌و دیداره‌یان پێکه‌وه هه‌بێت،
شایانی باسه که به‌ڕێز جای گارنر یه‌کێک له جه‌نڕاله ناوداوره‌کانی ئه‌مریکایه و ئیستا بازنشسته،
ناوبراو له زۆر وڵات‌دا نۆێنه‌رایه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکای کردوه،21ی ئاپریلی 2003 وه‌ک نۆینه‌ری سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ کاروباری مه‌ده‌نی هاته ئێراق، هه‌روه‌ها پێشتر سه‌رۆکی ستراتیژی و نیروی هه‌وای و ئه‌رزی بووه، دۆستێکی نزیکی دۆناڵ ڕامسفێلد و هاوکات جێگری ناوبراو بووه وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌رکانی جێشی ئه‌مریکی، له ساڵی 1991 به‌رپرسی به‌شێک له کاروباری شه‌ڕی که‌نداو بوو، هه‌روه‌ها به‌رپرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی کورده‌کانی باشور بوو بۆ سه‌ر زێدی خۆیان واته له ئاواره بوونه‌که‌ی ساڵی 1991، ناوبراو که له ساڵی 2003 که وه‌ک نۆێنه‌ری جۆرج ده‌بلیو بۆش بۆ ماوه‌یه‌ک له ئێراق بوو، بووه‌ته دۆستێکی زۆر نزیکی گه‌لی کورد و به تایبه‌ت هه‌ر له یه‌ک له به‌ڕێزان کاک مه‌سعود بارزانی ومام جه‌لال تاڵه‌بانی.
به‌ڕێز جای گارنر یه‌کێکه له‌و که‌سایه‌تییه خاوه‌ن ئه‌زموونه‌ی ئه‌مریکا که به‌رده‌وام بۆ هه‌ر گۆڕانکارییه و پلان و پرۆژه‌یه‌کی ئه‌مریکی ڕاوێژی پێ ده‌کرێت.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ، www.psk2006.org
بۆ دیتنی چه‌ند وێنه‌یه‌ک له جای گارنر