وه‌ک له سه‌ریشه‌وه ئاماژه‌م پێ کردوه، سه‌ربه‌خۆیی سه‌ره‌تایی ترین مافی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ێکه. ئێمه ئه‌گه‌ر چاو لێ بکه‌ین له جیهاندا ده‌یان وڵاتی سه‌ربه‌خۆ هه‌ن که ڕێژه‌ی کۆمه‌ڵگایان زۆر که‌من، واته له 300 هه‌زار که‌سه‌وه هه‌مانه تا یه‌ک یا دو میلیون که نه‌ته‌وه‌ێکی سه‌ربه‌خۆن و نوێترینیشیان وڵاتی کۆسۆڤۆیه که 3 مانگێک له‌مه پێش،
وتوێژی ڕۆژنامه‌ی سه‌ربه‌ستیی: له‌گه‌ڵ به‌ریز کاک ئه‌یوب ڕه‌حمانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،

ئه‌گه ناتوانن به‌م فۆنته ئه‌م وتۆێژه بخۆێنه‌وه ده‌توانن کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قی وتۆێژه‌که به پ د ف بخۆێنه‌وه.
http://www.psk2006.org/Members/psk/wtwej_kak_Eyub.pdf پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆخواز له 2 ساڵ پێشه‌وه دامه‌زراندنی خۆی ڕاگه‌یاند، هه‌ر زۆری نه‌برد که پۆل پۆل خاوه‌ن بیرانی سه‌ربه‌خۆیی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به مه‌به‌ستیی درێژه‌دان به بیر‌و باوه‌ڕیان پێوه‌ندییان به‌م پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌وه گرت، یه‌کێک له‌و تێکۆشه‌رانه به‌رێز کاک ئه‌یوب ڕه‌حمانی بوو،
وه‌ک ڕۆژنامه‌ی سه‌ربه‌ستیی و ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ به مه‌به‌ستیی پێناسه‌یه‌ک له سه‌ر بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وناساندنی که‌سایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، بڕیارمان داوه که هه‌ر ژماره و که‌سایه‌تییه‌کتان پێ بناسێنین، له یه‌که‌م وتوێژماندا به‌ڕێز کاک ئه‌یوب ڕه‌حمانی مان هه‌ڵبژاردوه، که به شێوه‌ی خواره‌وه چه‌ند پرسیارێک ده‌نێرینه خزمه‌تیان.

1.به‌ڕیز کاک ئه‌یوب با سه‌ره‌تا له‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین که ئایا چی بووه هۆی ئه‌وه که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دامه‌زرێت?
سه‌ره‌تا زۆر سپاس له زه‌حمه‌ته‌کانی ئێوه هاوبیرانی خۆشه‌ویستم ده‌که‌م که ئه‌م هه‌له‌تان بۆ ڕه‌خساندم که بتوانم بیر و باوه‌ڕی خۆم له‌مه‌ڕ پرسیاره‌کانتان ده‌رببڕم و ماندو نه بونیتان لێ ده‌که‌م.
له وڵامی یه‌که‌م پرسیارتاندا پێم باشه له پێش دا ئاماژه به چه‌ند خاڵێک بکه‌م و ئه‌و جار وڵام بده‌مه‌وه. دیاره بونی پاڕت و ڕێکخراوی جیاواز له کۆمه‌ڵگاێکدا نیشانه‌ی هه‌بونی بیر و باوه‌ڕی جیاواز و هه‌بونی ڕێگه چاره‌ی جیاوازن بۆ گه‌یاندنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه به ئازادی و دێمۆکڕاسی، جا هه‌ر ڕێکخراوێک به تاکتیک و ستڕاتێژی خۆیه‌وه و ڕه‌نگیشه هێندێکیان چ له تاکتیکدا و چ له ستڕاتێژیدا لێک نزیک بن یا خۆ له ئاکامدا به یه‌ک بگه‌ن و ڕه‌نگیشه هێندێکیان زۆر لێک دور بن، که هه‌مو ئه‌مانه سروشتین و له هه‌مو کۆمه‌ڵگاێکدا بونیان هه‌یه و ئه‌زقه‌زا فره حیزبی نیشانه‌ی به‌رز بونی فه‌رهه‌نگی سیاسی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌شن و کاتێکیش ئه‌م ڕێکخراوانه مه‌جالی ئه‌وه‌یان هه‌بێت که له کۆمه‌ڵگادا ڕه‌قابه‌تێکی سالم و ئوسولی پێکه‌وه بکه‌ن یا خۆ پێکه‌وه کاری هاوبه‌ش بکه‌ن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی بونی دێمۆکڕاسی له ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دایه. له وڵامی پرسیاره‌که‌دا ده‌توانم بڵێم که هه‌بونی ڕێکخراوێکی نه‌ته‌وه‌یی چالاک، نوێ خواز، سه‌ربه‌خۆ، به شیعار و تاکتیک و ستڕاتێژیێکی ڕوون و شه‌فافه‌وه، که به بێ ترس و خۆف و شه‌رم له دوژمنانی گه‌له‌که‌مان باسی سه‌ربه‌خۆیی، که سه‌ره‌تایی ترین مافی هه‌ر نه‌ته‌وه‌ێکه، بێنێته ئاراوه و قسه‌ی دڵی گه‌لی کوردستان بکات، زۆر لازم و زه‌ڕوری بو. بۆیه پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک بیرێکی نوێ و شه‌فاف و نه‌ته‌وه‌یی له دایک بونی خۆی ڕاگه‌یاند.
2. بۆ چی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان سه‌ربه‌خۆیی له درووشمی ستراتیژیکی خۆی دانا?.
وه‌ک له سه‌ریشه‌وه ئاماژه‌م پێ کردوه، سه‌ربه‌خۆیی سه‌ره‌تایی ترین مافی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ێکه. ئێمه ئه‌گه‌ر چاو لێ بکه‌ین له جیهاندا ده‌یان وڵاتی سه‌ربه‌خۆ هه‌ن که ڕێژه‌ی کۆمه‌ڵگایان زۆر که‌من، واته له 300 هه‌زار که‌سه‌وه هه‌مانه تا یه‌ک یا دو میلیون که نه‌ته‌وه‌ێکی سه‌ربه‌خۆن و نوێترینیشیان وڵاتی کۆسۆڤۆیه که 3 مانگێک له‌مه پێش، سه‌ربه‌خۆیی خۆی له سێڕبستان ڕاگه‌یاند. گه‌لی کوردستانیش سه‌ر جه‌م 42 میلیونه و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش له 15 میلیون نزیک ده‌بێته‌وه. بێجگه له‌مه مرۆڤه‌کان له سه‌ربه‌خۆییدا به ئازادی ته‌واو ده‌گه‌ن، نه‌ک له ژێر ده‌سته‌ییدا، و نه‌ک له وڵاتێک‌دا به شیوه‌ی فیدڕاڵی یا خودموختاری وه‌ک که‌مینه‌ێک بژی. که‌مینه بون به شه‌رتی حاکم بونی دێمۆکڕاتیش له‌و وڵاته، مادام ده‌نگی زۆرینه هه‌میشه ده‌یباته‌وه، که‌واته بۆ نمونه له ئێران، زۆرینه فارس و ئازه‌رین، که‌واته کورد و باقی نه‌ته‌وه‌کانیتر که‌مینه‌ن. بۆیه شانسی ژیانێکی ئازاد و به‌رابه‌ر له داهاتوی ئێرانی فیدڕاڵ بۆ گه‌لی کورد زۆر زه‌حمه‌ته. بۆیه سه‌ربه‌خۆیی ته‌نیا ڕێگا چاره‌ی گه‌یشتنی گه‌لی کوردستان به ئازادی و دێمۆکڕاسیه و گه‌شه سه‌ندنی ئابوریش که له داهاتودا زۆر گرینگه بۆ کوردستان، ته‌نیا له سه‌ربه‌خۆ بوندا گه‌شه ده‌ستێنێت. که‌واته سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مڕۆکه ئیتر بۆ کوردیش تابو نه‌ماوه، به‌ڵکو داواکاریێکی ڕه‌وا و به‌ر حه‌قی گه‌لی کوردستانه.
3 له رۆژهه‌لاتی کوردستان چه‌ندین حیزب و رێکخراوی سیاسی بوونیان هه‌یه، ئایا ته‌نها ئێوه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان خوازیاری کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆن یان پارته‌کانی تری رۆژهه‌لاتی کوردستان خوازیاری ئه‌و خواسته هه‌ن?.
بێجگه له پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پاڕتی برا و خۆشه‌ویستی ئێمه واته پاڕتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیش وه‌ک پاڕتێکی سه‌ربه‌خۆیی خواز بونیان هه‌یه و چالاکن. ته‌نیا جیاوازی ئێمه له گه‌ڵ ئه‌وان ئه‌وه‌یه که ئێمه به هۆی ڕۆژهه‌ڵاتی بونمان ته‌نیا له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چالاکین و له هه‌مو جوڵانه‌وه‌ێکی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کوردستان له پێنج پارچه‌ی کوردستان پشتیوانی گه‌رم و گوڕ ده‌که‌ین. به‌ڵام پاڕتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان باسی پیرۆزی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی گه‌وره ده‌که‌ن. که هه‌ر لێره‌وه به نۆبه‌ی خۆم ده‌ستخۆشیان لێده‌که‌م و هیوای وه‌دی هاتنی ئاواته‌کانیان، که بێ‌شک ئاواتی ئێمه‌شن، بۆ ده‌خوازم. هه‌روه‌ها حیزبی ڕزگاری کوردستانیش وه‌ک حیزبێکی سه‌ربه‌خۆیی خواز له باشوری کوردستان چالاکن که ئاوات و هیوای سه‌ربه‌رزی بۆ ئه‌و هاوبیره به‌ڕێزانه‌ش ده‌خوازم. ئێمه له گه‌ڵ هه‌ردوک پارت و حیزبی برا په‌یوه‌ندی نزیک و چڕ و پڕمان هه‌یه و له داهاتوشدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین لێک نزیکتریش ببینه‌وه.
4 پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له چاو پارته‌کانی تری رۆژهه‌لاتی کوردستان پارتێکی نویێه، ئێوه تا چه‌ند له ناو پارته‌کانی تری رۆژهه‌لات کوردستان ناسراون? پێوه‌ندی سیاسیتان له گه‌لیان چۆنه? تا کوو ئیستا داوای هاوکاری تان له حیزبه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان کردووه?
ئێمه وه‌ک پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ناو پاڕت و ڕێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناسراوین و له گه‌ڵ زۆربه‌یان په‌یوه‌ندیمان هه‌یه و له گه‌ڵ چه‌ند دانه‌یان کاری هاوبه‌شیشمان کردوه و له داهاتودا هه‌وڵ ده‌ده‌ین که په‌یوه‌ندی زیاترمان له گه‌ڵ هه‌مویان هه‌بێت به بێ جیاوازی و به هه‌ر بیر و ئایدۆلۆژیاێکه‌وه بن، به شه‌رتێک که بونی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌ێک بناسن. له بابه‌ت هاوکاری، ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات چالاکن و مادام هه‌مومان سورین له‌سه‌ر ڕوخانی کۆما‌ری ئیسلامی و هه‌مومان ئۆپۆزیسیونی ئه‌و ڕژیمه‌ین، زۆر سروشتیه که ئه‌گه‌ر ئێمه له‌وان یا خۆ ئه‌وان له ئێمه داوای هاوکاری بکه‌ن و پێویسته که به پێی مه‌جال و توانین هاوکاری یه‌کتری بکه‌ین!
5. کاک ئه‌یوب پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هیچ پاش ناویکی وه‌ک ئیران، عیراق، تورکیه، یان سوریه به‌دوای دا نه‌هاتووه، ئایا خه‌باتی ئێوه به‌ر فراوانه و هه‌موو پارچه‌کانی تری کوردستان ده‌گرێته‌وه یان تاییبه‌ته بۆ رۆژهه‌لاتی کوردستان?
له بابه‌ت پاشناوه‌وه ئێمه باوه‌ڕمان به سه‌ربه‌خۆییه و خۆمان به هیچ جۆرێک به داگیرکه‌ری ئێرانی یاخۆ وڵاتانی داگیرکه‌ریتر پێناسه ناکه‌ین و ته‌نیا کوردستانین.
پاشان وه‌ک له سه‌ره‌وه‌تریش ئاماژه‌م پێکردوه، ئێمه به هۆی شاره‌زایمان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و بونی ئه‌ندامه‌که‌نمان له‌م پارچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات له کوردستانی داگیر کراو، چالاکی ئێمه تایبه‌ته به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ڵام خۆمان به پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی گه‌وره ده‌زانین و له هه‌ر بوارێک‌دا که کوردستانی گه‌وره بکه‌وێته مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌وه، ئێمه هه‌ڵوێستی شه‌فاف و ڕۆشنمان له به‌رابه‌ریدا هه‌یه و پشتیوانی قورس و قایمی هه‌مو شۆڕشێکی دژی داگیرکه‌رانی وڵاته‌که‌مانین له هه‌مو پارچه‌کانی کوردستان.
6 ئێران ولاتێکی فره نه‌ته‌وه‌یه، نه‌ته‌وه‌کانی تر وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌وانیش ژێرده‌ستن ئێوه تا چه‌ند
له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزب و رێکخراوانه‌ی که نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی تر ده‌که‌ن پێوه‌ندیتان هه‌یه، ئایا ئه‌و پارت و لایه‌نانه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست هیچیان دروشمی سه‌ربه‌خۆییان هه‌ڵگرتووه، یا باس له جیابوونه‌وه ده‌که‌ن له پاش نه‌مانی ڕێژیمی ئیستای ئێران?.
به‌ڵێ له ناو نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ناو ئێران‌دا چه‌ند ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆیی خواز هه‌ن که داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئه‌حواز یا خۆ به‌لوچستان و ئازه‌ربایجان و هتد ده‌که‌ین. ئێمه وه‌ک پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وێڕای 3 ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆیی خوازی کوردستانی هاوبیرمان له گه‌ڵ ئه‌و پاڕته سه‌ربه‌خۆیی خوازانه‌ی دیکه به‌ره‌ێکی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێرانمان سازدابو که دواتر به هۆی هێندێک گرفت له لایه‌ن که‌سانێکی ئازه‌ری که هێڕشیان ده‌کرده سه‌ر کورد، بۆ نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی، ئێمه هه‌ر چوار ڕێکخراوی کوردستانی له‌و به‌ره‌دا نه‌ماین و به دوا نه‌مانی ئێمه‌ش، ئیتر ئه‌وانیش کارێکی ئه‌وتۆیان نه‌کردوه!
7.ئێوه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان تا ئیستا له هیچ به‌ره‌یه‌کی ئێرانی یان کوردستانی به‌شداریتان کردووه? ئه‌گه‌ر به‌شداریتان کردووه ده‌توانی له‌و با ره‌یه‌وه ته‌وزیحاتێک بده‌ی?
به‌ڵێ له وڵامی پرسیاری سه‌ره‌وه‌دا ئیشاره‌م پێ کردوه.
8.له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی هه‌ر پارتێک خۆی ده‌خاته پاڵ ئیدۆلوژیکێکی سیاسی یان مه‌زهه‌بی، یان پشت ده‌به‌ستێت به تیئۆرییه‌ک بۆ ئه‌وی بتوانێت پرۆگرامێک دابرێژێت وله‌و ڕێگه‌یه‌وه خۆی به ئامانجه‌کانی بگه‌یه‌نێت، ئێوه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان پێڕه‌وی هیچ ئیدۆلوژیکێک هه‌ن? یان پشت به تیئۆرییه‌ک ده‌به‌ستن?
وه‌ک ئایدۆلۆژی ئێمه پشتمان به هیچ نه‌به‌ستوه و ته‌نیا سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌که‌مان مه‌به‌ستمانه. دیاره له ناو کۆمه‌ڵگای کوردستاندا جۆره‌ها ئایین و ئایدۆلۆژی باوه‌ن و خه‌ڵک پشتیان پێ ده‌به‌ستن، ئێمه وێڕای ڕێزگرتن له باوه‌ڕه‌کانی خه‌ڵک، خۆمان وه‌ک پاڕتێکی سێکوڵار پێناسه ده‌که‌ین. وه‌ک تێئۆڕیش ئێمه خه‌ریکین له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه و بیرۆکه‌ی لیبڕالیستی کار ده‌که‌ین و به ته‌ماین ئه‌م باسه به‌رینه ناو کۆنگره‌ی یه‌که‌می پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه. دیاره ئه‌مه هێشتا به‌و مانایه نیه که ئێمه لیبڕالیزم ده‌که‌ینه تاکتیکی پاڕته‌که‌مان، به‌ڵام دو‌ریش نیه که له کۆنگره‌دا ئه‌ندامان ده‌نگی پێ بده‌ن، به هه‌ر حاڵ کۆنگره ده‌یبڕێته‌وه. ئێستا ئێمه به‌س ستڕاتێژیمان دیاره و ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه.
9.هندێک له پارته‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان ته‌مه‌نێکی درێژیان تێپه‌راندووه، هندێ جار گوێ بیستی ئه‌وه ده‌بین که له نێو ئه‌و پارتانه‌دا دیموکراسی نێوخۆی وجودی نییه،مافی ئافره‌تان به قه‌دری پێویست نه‌دراوه و ڕێ به‌لاوان نادرێت که به‌شداری له سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه دا بکه‌ن، یان به واتایه‌کی تر ئه‌سڵی ساختاری ئه‌و حیزبانه ساختارێکی کۆنه، ئێوه وه‌ک پارتێکی نوێ که هاتونه نێو گۆڕه‌پانی خه‌باته‌وه چی جیاوازییه‌ک له نێوان خۆتان و ئه‌و پارتانه‌دا ده‌بینن?
ئێمه ڕێز له هه‌مو پاڕته‌کانی کوردستان ده‌گرین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له گه‌ڵ هه‌مویان په‌یوه‌ندی گه‌رم و گوڕمان هه‌بێت، به شه‌رتێک که دژ نه‌ته‌وه نه‌بن! له بابه‌ت دێمۆکڕاسی نێوخۆیه‌وه ده‌توانم بڵێم که دێمۆکڕاسی فه‌رهه‌نگه و پێویسته که مرۆڤ له منداڵیه‌وه فێر بکرێت و له نێو حیزبه‌کانیشدا له فێرگه‌وه ده‌ست پێ ده‌گات و تا ده‌گاته که‌سی یه‌که‌می حیزبه‌که. پێویسته له ناو هه‌ر ڕێکخراوێکدا ڕێز له بیری جیا، کولتوری جیا و هتد بگیرێت و هه‌روه‌ها مرۆڤه‌کان ڕێسپێکت یا حورمه‌تی بیر و بۆچونی یه‌کتر بگرن، ئه‌گه‌ریش بۆچونه‌که‌ی له گه‌ڵ ئه‌ساسنامه‌ی حیزبه‌که‌ی نه‌یخوێنده‌وه ئه‌وا ئه‌و که‌سه پێویسته له کۆنگره‌دا قسه بکات و تا ئه‌و کات ڕاوه‌ستێت. ئه‌مه پڕێنسیپن و پێویسته له چاو بگیرێن. هه‌روه‌ها خۆشمان ده‌بێت فێر بین ڕه‌خنه وه‌ربگرین و ڕه‌خنه‌گریش بین. کاتێک ئه‌مانه بونه فه‌رهه‌نگ له کۆمه‌ڵگاێکدا یا له ڕێکخراوێکدا، ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و کۆمه‌ڵگایه پێشکه‌وتوه و مرۆڤه‌کان حورمه‌تیان هه‌م له لای یه‌کتر و هه‌م له لای یاسا پاڕێزراوه، له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌ستی ئیعتیماد به خۆ یا باوه‌ڕ به خۆ ده‌چێته سه‌ره‌وه. که ئه‌م کولتوره بوه کولتوری زاڵ له کۆمه‌ڵگادا، ئه‌وجار ئه‌م کێشانه‌ی که ئێمه له ناو ڕێکخراوه کۆنه‌کانی کوردستان شاهیدی بوین دوپات نابنه‌وه و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتیش خۆ به خۆ نامێنێت و که‌سانی لاویش و ژنانیش ده‌بنه که‌سانی یه‌که‌می ڕێکخراوه‌کان یا خۆ ده‌چنه نێو سه‌رکردایه‌تیه‌وه.
10.پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان زۆرتر وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌ی دیار ده‌که‌وێت، ئایا ئێوه ته‌نها به‌رنامه تان بۆچاره‌سه‌ر کردنی موشکیلی سیاسی له رۆژهه‌لاتی کوردستان هه‌یه? یان به‌رنامه‌تان بۆ ئیداره کردن و له به‌ین بردنی موشکیلاتی کۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌یه?
هه‌ر پاڕتێک که ده‌رگیری مه‌شاکیلی سیاسی کۆمه‌ڵگاێک ده‌بێت و له ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا هێز وه‌رده‌گرێت، خۆ به خۆ ناچار ده‌بێت که بۆ کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش هه‌وڵ بدات. هه‌ر له وڵامی سه‌ره‌وه باسی فه‌رهه‌نگی دێمۆکڕاسیمان کرد، که‌واته ئێمه ناچارین که تێکه‌ڵ گرفته کۆمه‌ڵایتیه‌کانیش ببین، به ده‌ست خۆمان نیه، ڕاده‌کێشرێینه ناو ئه‌و گرفتانه. بێ‌شک هه‌ر ڕێکخراوێک که بیهه‌وێت جه‌ماوه‌ری ببێته‌وه، خۆی له هه‌مو گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی به به‌رپرس ده‌زانێت، گرنگ ئه‌وه‌یه که وڵامی دروستی له کاتی دروستدا به تاکتیکی دروست پێ بێت و کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکات، نه‌ک قوڵتری بکاته‌وه، که من هیوادارم پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌و ڕێکخراوانه بێت که خه‌ڵک متمانه‌ی ته‌واوی پێ بکه‌ن!
11. له باکوری رۆژهه‌لاتی کوردستان هندێک ناوچه هه‌ن که هه‌م کوردی تێ دا نشته‌جێن و هه‌م تورکی ئازه‌ری، ئایا پێتان وا نییه که له داهاتوو دا موشکیلاتی گه‌وره‌تری لێ ساز ده‌بێت? ئێوه چ ڕێگه چاره‌یه‌کتان پێ گونجاوه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی موشکیلاتی ئه‌و ناوچانه?
بێ‌شک له‌و ناوچانه پاوانخوازی ئازه‌ریه‌کان زۆر به‌رچاو ده‌که‌وێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیش ساڵیانێکی دور و درێژه که ئه‌م پلانه‌یان داناوه که ڕۆژێک له ڕۆژه‌کان کورد و ئازه‌ری بکه‌ونه شه‌ڕ له دژی یه‌کتر. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه که به‌شێکی زۆر له خاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باکوره و کراونه‌ته ئازه‌ری نشین و ئه‌مانه حاشاهه‌ڵنه‌گره. بۆیه ئێمه پێویسته که چ له ئه‌مڕۆدا و چ له داهاتوشدا هه‌مو هه‌وڵێک بده‌ین که ئه‌م کێشانه به وتووێژ چاره‌سه‌ر بکرێن و گه‌لی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتیش له مافه‌کانی خۆی له‌و ناوچانه ناگوزه‌رێت. ڕێگه چاره‌ی دوهه‌م دوای وتووێژ من پێم وایه که ده‌خاڵه‌ت و حوزوری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان واته یوئێنه له‌و ناوچانه و پێویسته هه‌نگاو به هه‌نگاو و به بێ خوێنڕێژی ئه‌و گرفته‌ش له داهاتودا چاره‌سه‌ر بکرێت و مه‌رزه‌کانی هه‌ردوکلا به شێوه‌ێکی مێژویی یا خۆ ئوسولی دابندرێت و دواتر هه‌ر دوکلا ڕێز له هه‌رێمی یه‌کتر بگرن!
12.ئایا پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان پارتێکی سکولاره?
به‌ڵێ پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ڕێکخراوێکی سێکوڵاره که باوه‌ڕی به هه‌مو پڕنسیپه دێمۆکڕاتیکه‌کان هه‌یه و ڕێز له هه‌مو ئایینه‌کانی گه‌لی کوردستانیش ده‌گرێت. ئێمه ئه‌وڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان شیعاری سه‌ربه‌خۆییمان هه‌ڵکردوه، که‌واته ده‌نگ و ئاواتی میلیونان کوردستانیمان به هه‌مو چین و توێژێکه‌وه به‌رزکردۆته‌وه و له ناو ئه‌و میلیونه‌ها کوردستانیه‌ش هه‌مو جۆره بیر و باوه‌ڕێک بونیان هه‌یه، بۆیه هه‌مو توێژێکیش به هه‌مو بیر و باوه‌ڕێکیشه‌وه له ناو پاڕتی ئێمه‌دا جێگه‌یان ده‌بێته‌وه و ده‌توانن ئه‌م ڕێکخراوه بکه‌نه سه‌نگه‌ری ئازادیخوازی خۆیان، باوه‌شی ئێمه بۆ هه‌مو کوردستانیێک ئاوه‌ڵه‌یه.
13. ئێوه چۆن ده‌ڕواننه حیزبه ئیسلامی یه‌کانی کوردستان?
هه‌ر وه‌ک پێشتریش باسم کرد، له دێمۆکڕاسیدا هه‌مو ڕێکخراوێک بۆی هه‌یه و مافی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولای خۆیه‌تی که چالاک بێت و چالاکی بکات. ڕێکخراوه ئیسلامیه‌کانیش وه‌ک هه‌مو ئایینه‌کانیتر و ئایدۆلۆژیاکانیتر بۆیان هه‌یه ئایین و بیر و باوه‌ڕی خۆیان په‌ره پێ بده‌ن، به شه‌رتێک که ئه‌وانیش ڕێز له دێمۆکڕاسی بگرن و ڕێگر نه‌بن له که‌سانی دیکه. هه‌روه‌ها توند و تیژی ئایینی و فیرقه‌یی و فوندامینتالیزم به هیچ جۆرێک نابێ ڕێگای پێ بدرێت.
14. به بڕوای ئێوه پارته ئیسلامی یه‌کان ده‌توانن له ژێر چه‌تری ئیسلام دا مافه نه‌ته‌وایه‌تی یه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ده‌ست بهێنن ?
ئایین جا فه‌رق ناکات کام ئایینه بێت، بۆی نیه که ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه بێت، یه‌کێک له خاڵه سه‌ره‌کیه‌کان که ده‌توانێت کۆمه‌ڵگاێکی دێمۆکڕات پێناسه بکات، جیایی دین له ده‌وڵه‌ته. هه‌ر ئایین و ئایدۆلۆژیاێک که بوه ده‌سه‌ڵاتدار، ئاکامه‌که‌ی دیکتاتۆڕیه‌تێکی زۆر خه‌شن دێنێته به‌ر و حازر نیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ که‌س به‌ر بات. نمونه‌مان زۆره له مێژودا، وه‌ک ستالینیزم له شۆڕه‌وی کۆن که چۆن ئایدۆلۆژیاکه‌ی کرده چه‌ک و میلیونه‌ها بیر جیاوازی سه‌ر به نیست کرد یا ئه‌وه‌ی له کوبادا و کۆره‌ی باکور ده‌بینرێت. له کوبا تازه ئینتێڕنێت و کامپیوتر و مۆبایل ئازاد کران و ئیجازه درا به خه‌ڵک که‌ڵکیان لێ وه‌رگرن. یا با دور نه‌ڕۆین، حکومه‌تی له ناو چوی تاڵه‌بان له ئه‌فغانیستان و ئێستاش کۆما‌ری ئیسلامی ئێران چاو لی بکه‌ین، به باشی بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه که پێویسته ئایین له حکومه‌ت جیا بێت. که‌واته هه‌ر ڕێکخراوێکی ئایینی یا خۆ ئایدۆلۆژیکی که هه‌وڵی بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات دا، ده‌بێت خێرا شکی لێ بکرێت که ئه‌وه کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و فه‌وتان و فوندامێنتالیزم ده‌بات و پێویسته خێرا ڕێگای لێ بگیرێت و ئه‌گه‌ر پێویست بو پاڕله‌مان ڕێکخراوه‌که هه‌ڵواشێنێته‌وه!
15.ئێوه تا چه‌نده باوه‌رتان به خه‌باتی چه‌ک داری هه‌یه? ئه‌ی چۆن ده‌رواننه خه‌باتی جه‌ماوه‌ری?
گه‌لی کوردستان به درێژایی مێژو خه‌باتی کردوه بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانی و هه‌میشه‌ش ناچار به پاشه‌کشه کراوه. کورد هه‌رگیز به دڵی خۆی ده‌ستی بۆ چه‌ک نه‌بردوه، به‌ڵکو دایمه ناچار کراوه که چه‌ک هه‌ڵگرێت و دایمه له حاڵه‌تی پاشه‌کشه و به‌رگری له خۆیدا بوه. هه‌رگیز هیچ کۆمه‌ڵکوژیێک به ده‌ست کورده‌وه ڕوی نه‌داوه به‌ڵکو دایمه ئه‌وه کورد بوه که بۆته قوربانی و کۆمه‌ڵکوژی کراوه و ئه‌مه خۆی باشترین به‌ڵگه‌یه که کورد شه‌ڕ خواز نیه یا خۆ به دڵی خۆی ده‌ستی نه‌داوه‌ته چه‌ک. ئه‌مڕۆکه وه‌ک ده‌بینین ڕێکخراوه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کانیش به شێوه و فوڕمی کۆن شه‌ڕی چه‌کداری ناکه‌ن، خۆی ئه‌مه پێمان ده‌ڵێت که زه‌مه‌نیش گۆڕاوه. ئه‌مڕۆکه تێکنۆلۆژی، سه‌ته‌لایت، مۆبایل و سه‌رجه‌م کۆمۆنیکاسیون یا خۆ ئیرتباتات زۆر له چه‌ک خێراتر ده‌توانێت خه‌ڵک له مافه‌کانی خۆی ئاگادار کاته‌وه و جیهانیش له کێشه و گرفته‌کانی گه‌له‌که‌ی ئاگادار بکاته‌وه. هه‌روه‌ها سیاسه‌تی دیپلۆماسی زۆر له چه‌ک به هێزتره، بۆیه ئێمه پێویسته که له‌م مێتۆده نوێیانه به باشترین شێوه که‌ڵک وه‌ربگرین بۆ گه‌یاندنی گه‌له‌که‌مان به ئاوات و ئاره‌زوه‌کانیان. له بابه‌ت خه‌باتی جه‌ماوه‌ری من له نوسراوه‌کانمدا زۆر ئاماژه‌یان پێ ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕم زۆر به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری چ به شێوه‌ی ئاکتیڤ یا فه‌عال هه‌یه وه‌ک خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری و کۆچی جه‌ماوه‌ری و چ به شێوه‌ی مه‌نفیه‌که‌ی که ده‌بێته داخستنی دوکانه‌کان و نه‌هاتنه‌ده‌ر له ماڵ و یا خۆ به شێوه‌ی گاندیزم واته به شێوه‌ی ناتوند و تیژی. هه‌مو جۆره‌کان باشن به شه‌رتێک که به کرده‌وه بکرێن، نه‌ک به‌س تێئۆری بن و به‌س!
16. کۆما‌ری ئیسلامی ئێران ئه‌و ڕژیمه دڕنده‌یه که رێز له ئیراده‌ی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران ناگرێت و مافی که‌مایه‌تی یه ئایینی و نه‌ته‌وه‌یه‌کان پایه‌ماڵ ده‌کات و باوه‌ڕی به ئازدی و دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ نییه، تا دیت له گه‌ل ناره‌زایه‌تی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران به گشتی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئۆرووپا رووبه روو ده‌بێته‌وه، له راستیدا سیستمی ده‌سه‌ڵات داری ئێران وه‌ک سیستمێکی کۆن دێیته ئه‌ژمار و هێدی هێدی رووبه رۆخان ده‌چێت ! پرسیاره‌که‌ی من لێره دایه کاک ئه‌یوب، ئه‌گه‌ر کۆما‌ری ئیسلامی رۆخاو کۆمارێکی فیدراڵی له ئێران‌دا جێگیر بوو، ئێوه وه‌ک حیزبێکی سه‌ربه‌خۆیی خواز چ هه‌ڵوێستێکتان ده‌بێت ئه‌و کات?
یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که هیوادارم ڕژیمی کۆما‌ری ئیسلامی له ئێران هه‌ر چی زوتر به مێژو بسپێردرێت و ڕێبه‌رانی به پێی دادگای عادڵانه، سزای تاوانه‌کانیان وه‌ربگرن. ئه‌وجار دیاره ئه‌وه ئاواتی ئێمه نیه که کۆمارێکی فیدڕاڵیخواز دواێ ڕوخانی ڕژیم بێته سه‌ر کار، بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه مانه‌وه له چوار چێوه‌ی ئێران‌دا به زیان ده‌زانین تا به قازانج، له به‌ر ئه‌وه‌ش که هه‌م له که‌مینه‌دا مانه‌وه و هه‌م له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستی پێش‌و وه‌ک زۆرینه پێکه‌وه ژیان، نه ته‌نیا گونجاو نابێت و هیچ ئاڵ و گۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ گه‌لی کوردستان پێک ناهێنێت، به‌ڵکو گه‌لی کوردستانیش له ستڕاتێژیه سه‌ره‌کیه‌که‌ی خۆی که مه‌به‌ست و هه‌ده‌فی پاڕتی ئێمه‌شه وه‌دوا ده‌که‌وێت و ساڵیانێکی دور و درێژیتر ده‌مانخاته دواوه. به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئێمه پاڕتێکی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یین، ئه‌گه‌ر گریمان سیسته‌می فیدڕاڵی به هه‌ر هۆێک چه‌سپا و بوه ئه‌مری واقیع له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش، ئێمه نه ته‌نیا پاشه‌کشه له خواسته‌کانی خۆمان بۆ گه‌لی کوردستان ناکه‌ین، به‌ڵکو هه‌مو هه‌وڵێکیش ده‌ده‌ین که وه‌ک هێزێکی باوه‌ڕپێکراو و جێگای متمانه له ئاڵ و گۆڕه‌کان و له ته‌سمیمگیریه‌کاندا له دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا به‌شدار و ده‌خیل بین و هه‌مو هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین که ڕه‌وتی ئاڵ و گۆڕه‌کان به قازانجی گه‌له‌که‌مان بشکێنینه‌وه.
17.هندێک که‌مایه‌تی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ی له نێو خاکی کوردستان دا ده‌ژین پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان چۆن ده‌روانێته ئه‌وانه?
وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م پێ کردوه، ئێمه هه‌مو ئه‌و که‌مایه‌تیانه به خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانین و ڕێزی تایبه‌تییان لای ئێمه هه‌یه. ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێت من دایمه ده‌ڵێم گه‌لی کوردستان و ناڵێم گه‌لی کورد، خۆی ئه‌مه له‌و باوه‌ڕه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که له کوردستان بێجگه له کورد که‌مایه‌تیه‌کانی تریش بونیان هه‌یه و ده‌ژین و کوردستان ماڵ و کیانی هه‌مومانه، بۆیه هه‌مویان ڕێزی خۆیانیان لای ئێمه هه‌یه و له دواڕۆژیشدا پێویسته که یاسا ڕێزیان لێ بگرێت و بێ‌شک هه‌ر واش ده‌بێت.
18.ئێوه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان تا کوو ئیستا هیچ کونگره‌یه‌کتان نه‌گرتووه،که چی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیتان هه‌یه، ئێوه چی سیستمێک بۆ به‌رێوه بردنی پارته‌که‌تان به کار دێنن?
دیاره ئێمه پاڕتێکی نوێین که دو ساڵ و چه‌ند مانگێکه تێکۆشان و چالاکیی جۆراوجۆرمان هه‌یه. تا ئێستا به‌س یه‌ک کۆنفڕانسمان گرتوه که له‌و کۆنفڕانسه‌دا به پێی هه‌ڵبژاردن سه‌رکردایه‌تیمان هه‌ڵبژاردوه. پێش کۆنفڕانسیش ئێمه سه‌رکردایه‌تییکی کاتیمان هه‌بوه. ئێستاش خۆمان ئاماده ده‌که‌ین بۆ یه‌که‌م کۆنگره‌ی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. وه‌ک سیسته‌میش ئێمه باوه‌ڕمان به دێمۆکڕاسی ناوخۆیی هه‌یه و هه‌ر به پێی پڕنسیپه‌کانی دێمۆکڕاسی و پاڕتێکی مۆدێڕن ده‌چینه پێشه‌وه.
19. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ناسراو به (پژاک*) که زۆربه‌ی پارته کوردییه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان وه‌ک شاخه‌یه‌ک له (پ ک ک*) ده‌یان ناسن، ئیساتش له خه‌باتی چه‌ک داری دان دژی کۆما‌ری ئیسلامی، به‌ڵام له‌م دوایانه‌دا به‌رێز حاجی ئه‌حمه‌دی سکرتێری ئه‌و پارته رایگه‌یاند که ئه‌وان بۆ رۆخاندنی کۆما‌ری ئیسلامی ئێران هه‌وڵ ناده‌ن، سیاسه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان به‌رامبه‌ر ئه‌و پارته چی یه?.
ئێمه وه‌ک له سه‌ره‌تاوه باسم لێ کرد، دژی هیچ پاڕت و ڕێکخراوێک نین که له کوردستان چالاکن و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به پێی پڕنسیپه ناوخۆیی و ئه‌ساسنامه‌یه‌کانی خۆمان له گه‌ڵ پژاکیش په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت. دیاره ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه یا خۆ هه‌ستێکی نزیکایه‌تیمان له گه‌ڵیان هه‌بێت به فه‌رمی له‌گه‌ڵیان باسی ده‌که‌ین و له‌م باره‌وه هیچ تابوێک نابینین.
20.ئێوه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان چۆن ده‌رواننه ئینشعابی ئه‌م دوایانه‌ی نێو حیزبه کوردی یه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان?.
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئێمه، پێ ناخۆش بونی خۆمانمان له‌مه‌ڕ ئه‌و ده‌سته ڕوداوه ناخۆشانه‌ی پاریش و ئه‌مساڵیش ده‌ربڕیوه و ئه‌مه به زه‌ره‌ری یه‌ک پارچه‌یی حیزبه‌کان و گه‌لی کوردستانیان ده‌زانین. به‌ڵام ئه‌و ڕوداوانه هێندێک ده‌رس و وانه‌یشیان تیابو بۆ هه‌مومان و ئه‌ویش ئه‌وه‌ی که یه‌که‌م، شێوه‌ی ستراکتۆڕ یا چوارچێوه‌ی حیزبه کۆنه‌کانی کوردستان هێشتا به ته‌واوی دێمۆکڕاسیان تێدا جێگیر نه‌بوبو و دوهه‌میش ئه‌وه‌ی که نیشانیان دا که کۆمه‌ڵه که‌سانێک ده‌یان هه‌وێت پێ به پێ کۆمه‌ڵگای جیهانی به‌ره‌و نوێ خوازی هه‌نگاو هه‌ڵێنن و له چوار چێوه‌ی حیزبه‌کانی خۆیاندا ڕێگه‌یان پێ نه‌ده‌درا و ڕوداوی ناخۆشیان لێ بوه‌وه و له ئاخریشدا ده‌توانم بڵێم که هێندێک تابو و کاریزما که ساڵیانی ساڵ له ناو حیزبه کۆنه‌کاندا دروست کرابون و ناشی له شیوه حیزبایه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی و به تایبه‌ت ڕوسی بون، ئه‌وانه‌ش تێکشکان و هێندێک ئاڵ و گۆڕیان پێک هێنا که کۆمه‌ڵگا پێویستی به‌و ئاڵ و گۆڕانه بو، بۆیه ئه‌مانه وه‌ک جه‌ره‌قه بونه هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیاسی له ناو حیزبه کۆنه‌کانی کوردستاندا.
21. به باوه‌ری ئێوه هه‌لومه‌رجی ژئۆپلۆتیکی کوردستان ڕێگه ده‌دات بۆ دروست کردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، یان به واتایه‌کی تر هه‌لومه‌رجی ژئۆپلۆتیکی کوردستان ڕێگر نییه له به‌رده‌م دروست کردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان?
له سه‌ره‌تادا ئه‌وه بڵێم که ئێمه بۆخۆمان وه‌ک پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هیچ له‌مپه‌رێک له به‌رده‌م دروست بونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا نابینین و پێمان وایه له هه‌مو بوارێک‌دا ده‌توانین به بێ کێشه و ترس و دڵه‌ڕاوکێ بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان سه‌ربده‌ین. ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستاکه ڕێفڕاندۆمێکی ئازاد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکرێت، بێ شک زیاتر له 80 ده‌ڕسه‌د ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن، له لاێکی تره‌وه سه‌ربه‌خۆیی مافی له پسان نه‌هاتوی هه‌ر نه‌ته‌وه‌ێکه که بیهه‌وێت چاره‌نوسی خۆی به ده‌ستی خۆیه‌وه بگرێت و خۆی بۆخۆی دیاری بکات که چۆن و له‌گه‌ڵ کێ بژیت. ئه‌مه وه‌ک مافی زیواج و هاوسه‌رگیری وایه، خۆشویستن پێویسته بۆ پێکه‌وه ژیان، نه‌ک هه‌وڵی زۆره‌ملی بۆ یه‌ک خستن، چونکه ئه‌وه سه‌رناگرێت و دره‌نگ یا زو هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. که‌واته له‌م باره‌وه کێشه‌مان نیه. له باری ئابوریشه‌وه کوردستان به خۆشیه‌وه ده‌یان جار له کۆسۆڤۆ و بۆسنی و زۆر وڵاتی سه‌ربه‌خۆی دیکه ده‌وڵه‌مه‌ندتره. له باری ڕاده‌ی خوێنده‌واریه‌وه که ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هه‌زاران دوکتۆر و ئاکادێمیکێڕ و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند و هتدی هه‌یه و له باری فه‌رهه‌نگی حیزبایه‌تی و سیاسی و دیپلۆماسیشه‌وه که که‌م و کوڕیمان نیه، ئه‌گه‌ریش که‌م و کوڕیێک له‌م باره‌وه هه‌بێت دواتر که ده‌وڵه‌تت ببێت، ئه‌میش چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، و هه‌روه‌ها کوردستان کۆمه‌ڵگاێکی لاویشی هه‌یه و ئه‌مه‌ش خۆی به مانای زیندو بون و نوێ بونی کۆمه‌ڵگای کوردستانه. تا ئێره باسی ناوخۆیی و ئاماده‌یی ناوخۆیی بو، به‌ڵام له‌مه‌ڕ ئاماده بونی ده‌ره‌کی وه‌ک دراوسێکانمان، ده‌توانم بڵێم که دوژمنمان زورن و پێیان خۆش نیه که ده‌وڵه‌تێکی گه‌وره‌ی کوردستانی یا خۆ ده‌وڵه‌تێکی کوردستانی دیکه له پاڵ هه‌رێمی باشوری کوردستان دابمه‌زرێت. به‌ڵام ئه‌مه ئاساییه، کۆسۆڤۆش که سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاند چه‌ند وڵات له دژی وێستان و به کورتی هه‌مو وڵاتێک بۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌های داوه و کوردستانیش به بێ به‌هادان ناتوانێت به ئاسانی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ربگرێت، به‌ڵام له ئاکامدا ئه‌وه ئیراده‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه که ده‌یباته‌وه. ئه‌گه‌ر 10 میلیونیش له سه‌رجه‌م 15 میلیون ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی بڵێن ئێمه سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێت، ئه‌وه هیچ هێزێک ناتوانێت له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئیراده‌دا خۆێ ڕاگرێت، ته‌نانه‌ت زلهێزه‌کانی جیهانیش، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ستابیلیتێت و سه‌قامگیری و ئارامش و ئاسایس و ئاشتیان ده‌وێت و ئه‌م شته پێک ناێت مه‌گه‌ر کوردستانیش وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی نه‌بێت!
له وڵامی پرسیاره‌که‌تاندا له باری ژێئۆپۆلیتیکیه‌وه دیاره ئه‌وه ڕاستیه‌که که نه‌ته‌وه‌ێک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ناوی کورد به عام بونیان هه‌یه و هه‌مو دنیاش ئه‌مه ده‌زانێت و له ڕابردوشدا زۆر هه‌وڵ بۆ جێنۆساید و کوژاندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی ئه‌م نه‌ته‌وه له لایه‌ن داگیر که‌رانیه‌وه دراوه. کوردستان 2 جار له مێژودا دابه‌ش کراوه، جارێک له ساڵی پێم وابێت 1514ی زایینی به پێی په‌یمانی چاڵدران له به‌ینی ئێرانیه سه‌فه‌ویه‌کان و عوسمانیه‌کان دابه‌ش کرا و دواجار 85 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕێکه‌وتی 24.07.1923 له به‌ینی 5 وڵات‌دا به پێی بڕیاری لۆزان دابه‌شکراوه. ئه‌م گه‌له دوای ئه‌م دابه‌ش کرانانه دایمه هه‌وڵی داوه که به ئازادی بگات و تا ئێستا هه‌رگیز، بێجگه له به‌شێک له باشور، به ئازادی نه‌گه‌یشتوه. که‌واته مادام گه‌لێک له‌و ناوچه هه‌یه و داوای مافی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات، پیویسته که له باری ژێئۆپۆلیتیکیشه‌وه ئه‌و ناوچه ئاڵ و گۆڕی به سه‌ردا بیت و گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌تی سه‌ر ئه‌رزیش پێویسته که ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت ئه‌مه لازمه‌ی گۆڕینی ژێئۆپۆلیتیکی ناوچه‌که‌یه و بونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان یا خۆ چوار وڵاتی بچکۆله‌تری کوردستان، به هه‌ر دوک لا دا هه‌ر ده‌بێت! و خۆشبه‌ختانه ئێمه ڕۆژانه شاهیدین که ڕه‌وتی ئاڵ و گۆڕه‌کان به قازانجی گه‌لی کوردستان ده‌ڕۆنه پێشه‌وه و جیهان به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بۆ کوردستان هه‌نگاو هه‌ڵدێنێت!
22. کاک ئه‌یوب گه‌لێک سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بوون وڵامی پرسیاره‌کانمان بده‌نه‌وه، من پرسیاری دیکه‌م نه‌ماوه حه‌ز ده‌که‌م بۆ خۆتان بفه‌رمون بۆ دوا ووته‌تان.
منیش سپاستان لێ ده‌که‌م بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته که به منتان به‌خشی و جارێکی‌تریش ماندو نه‌بونیتان لێ ده‌که‌م و پێویسته بڵێم که له وه‌ها وتووێژێکدا مرۆڤ ناتوانێت هه‌مو شتێک باس بکات و بواری کورته و هه‌روه‌ها ده‌شێت هه‌ندێک شتیشم له بیر کردبێت که باسیان بکه‌م و له‌م کاته‌دا حوزوری زێهنم له‌سه‌ری نه‌بوبێت، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌گه‌ر که‌م و کوڕی ده‌بینرێت داوای لێبوردن له هه‌مو لاێک ده‌که‌م. هیوادارم که به‌م وتووێژه توانیبێتم هه‌ندێک ڕونکردنه‌وه و زانیاری به که‌ڵکم بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست باس کردبێت. سه‌رکه‌وتو بن!
هاشم موحه‌ممه‌دی