به‌شداری شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ئاهه‌نگی 33 ساڵه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان.
کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
له‌سه‌ربانگهێشتی فه‌رمی کۆمیته‌ی نۆروێژی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی
به‌شداری شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ئاهه‌نگی 33 ساڵه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان.
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 17 جۆزه‌ردانی 2708 کوردی ٧-٦-٢٠ ٠ ٨ی زایینی به بۆنه‌ی ٣٣هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له ئۆسلۆی پێته‌ختی وه‌ڵاتی نۆروێژ، به‌ئاماده بونی حیزب ولایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی وعێراقی، ڕێوڕه‌سمێک به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ربانگهێشتی فه‌رمی کۆمیته‌ی نۆروێژی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستی، به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی و به هاوڕێیه‌تی به‌ڕێزان، قادرئه‌حمه‌دزاده (ڕێبوار) به‌رپرسی کۆمیته‌ی نۆروێژی پسک، کاک مه‌حه‌مه‌دئه‌مین په‌ژومان(هێمن سابلاخی) وکاک کاروخ باوه‌جانی، ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی نۆروێژی پسک وکاک کیومه‌رس ئه‌ندامی پسک، به‌شداریان له‌و ساڵیاده‌دا کرد،
سه‌ره‌تا به‌خوله‌کێک وه ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان به‌رنامه‌که ده‌ستی پێ‌کرد، دوای ئه‌وه وتار و بروسکه‌ی پیرۆزبایی حیزب ولایه‌نه سیاسیه‌کان پێشکه‌ش کران. شایانی باسه بروسکه‌ی پیرۆزبایی پسک له لایه‌ن کاک قادرئه‌حمه‌دزاده(ڕێبوار)،به‌رپرسی کۆمیته‌ی نۆروێژی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان خوێندرایه‌وه.
دواکاتی به‌رنامه‌که ته‌رخان کرابه میزگردێک له‌سه‌رچۆنیه‌تی کارکردن وئه‌رکی ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌نۆروێژ،له‌م میزگرده‌دا بیروڕای لایه‌نه به‌شداربووه‌کان ئاڵ وگۆڕکران، کاک عارف باوه‌جانی یه‌کێک له‌و که‌سانه بوو له‌و مێزگه‌رده‌دا به بابه‌ت و پێشنیاری به‌که‌ڵک به‌شداری هه‌بوو.
له‌کۆتاییدا شاندی پارتیمان به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن به‌ڕێزکاک هۆگر به‌رپرسی کۆمیتیه‌ی نۆروێژیی ی.ن.ک وهاوڕێیانی،به‌ڕێکران.
کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
2008-06-08 12:19:53
17 ساڵ و 8 مانگ و 15 کاتژمێر و 14 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان