لاوێکی سه‌لاسی باوه‌جانی خه‌ڵاتی جیهانی له‌بواری زانست وه‌رگرت
KTV .. بێستوون کاکه‌یی
به‌رێز که‌ریم قه‌نبه‌ری لاوێکی خه‌ڵکی سه‌لاسی باوه‌جانیه‌که به‌هۆی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و ئێراق و ئاواره‌بوونی نه‌یتوانی له‌قوتابخانه له‌سه‌رخوێندن به‌رده‌وام بێ، به‌ڵام به‌هه‌وڵ و ته‌قه‌لاو ماندووبوون توانی له‌ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌کان له‌سه‌رخوێندن و وه‌رگرتنی شه‌هاده به‌رده‌وام بێ .
لاوێکی سه‌لاسی باوه‌جانی خه‌ڵاتی جیهانی له‌بواری زانست وه‌رگرت
Kurdistan TV
KTV .. بێستوون کاکه‌یی .. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری ماڵپه‌ری کوردستان تی ڤی له‌سه‌لاسی باوه‌جانی سه‌ربه‌پارێزگای کرماشان ، لاوێکی خه‌ڵکی سه‌لاسی باوه‌جانی توانی خه‌ڵاتی جیهانی ئافراندنی که‌ره‌سه‌ی زانستی ساڵی 2008 له‌وڵاتی مالیزیا به‌ده‌ست بێنێ .
به‌رێز که‌ریم قه‌نبه‌ری لاوێکی خه‌ڵکی سه‌لاسی باوه‌جانیه‌که به‌هۆی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و ئێراق و ئاواره‌بوونی نه‌یتوانی له‌قوتابخانه له‌سه‌رخوێندن به‌رده‌وام بێ، به‌ڵام به‌هه‌وڵ و ته‌قه‌لاو ماندووبوون توانی له‌ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌کان له‌سه‌رخوێندن و وه‌رگرتنی شه‌هاده به‌رده‌وام بێ .
کاک که‌ریم قه‌نبه‌ری له‌نۆزده‌یه‌مین رکابه‌ری جیهانی بۆ ئافراندن و که‌شفکردن که ئه‌مساڵ له‌وڵاتی مالیزیا به‌ریوه‌چوو و تێیدا 30وڵاتی پیشه‌یی و ناسراوی جیهان به‌شداریانکردبوو، توانی خه‌ڵاتی زێر به‌ناوی خۆیه‌وه تۆماربکا.
ئه‌م رکابه‌رییه‌زانستییه‌له کوالالامپوری مالیزیا به‌رێوه‌چوو. کاک که‌ریم قه‌نبه‌ری بۆ ئه‌م رکابه‌رییه که‌ره‌سه‌یه‌کی کاره‌بایی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی وشکایی و ئاسمانی دروستکردوه‌و ئه‌م که‌ره‌سه‌یه‌کاریگه‌ری هه‌یه له که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌کانی وه‌رگه‌ڕانی هێڵه‌کانی گواستنه‌وه به‌تایبه‌ت شه‌مه‌نده‌فه‌رو میترۆ و به‌رگری ده‌کا له وه‌رگه‌رانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له کاتی لێخورینی خێرا‌و گه‌یشتنی به‌سه‌ری پێچ.
ناوبراو به‌دروستکردنی وه‌ها که‌ره‌سه‌یه‌ک توانی خه‌ڵاتی یه‌که‌م له‌و رکابه‌رییه جیهانییه به‌ده‌ست بێنێ و وه‌ک زانایه‌کی جیهانی ناوی خۆی بۆ که‌شفکردن تۆماربکا.
شایانی باسه کاک که‌ریم به‌هۆی پشتگیری نه‌کردن و نه‌بوونی پاره بۆ خۆی نه‌یتوانی سه‌ردانی ولاتی مالیزیا بکا ئه‌گه‌رچی له‌لایان ئه‌و وڵاته‌وه بانگهێشتکرابوو. به‌ڵام به‌ناردنی پرۆژه‌و که‌ره‌سه‌که‌ی توانی خه‌ڵاتی یه‌که‌م به‌ده‌ست بێنێ و ببێته‌مایه‌ی شانازی بۆ هه‌موو کوردستان
2008-06-08 16:48:39
17 ساڵ و 8 مانگ و 10 کاتژمێر و 45 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان