ئه‌مڕۆ ٣٤ په‌نابه‌ری دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئۆردونه‌وه گه‌یشتنه سوید.
کومیسۆێنی کاروباری مرۆڤایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
هه‌روه‌ها ئه‌و ٥٥ په‌نابه‌ره‌ی دیکه، که بۆ وڵاتی سوید قبووڵ کراون له ڕۆژه‌کانی ٤ و ١١ و ٢٥ ئۆکتۆبه‌ر هه‌موویان بگوازرێنه‌وه بۆ وڵاتی سوید. هه‌روه‌ها خه‌سره‌وی وتی که تا ٢٥ مانگی ئۆکتۆبه‌ر ئاخرین په‌شی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئۆردوگای ڕۆێشد کۆتایی پێ دێت وهیچ په‌نابه‌رێکی دیکه‌ی کورد له‌و ئۆردوگایه‌دا نامێنێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27 خه‌رمانانی 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 18.09.2006،به‌شێکی دیکه له په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ماوه‌ی 27 ساڵه ژیانی په‌نابه‌ری له عێراق وئۆردون ده‌به‌نه سه‌ر، دوای 3 ساڵ چاوه‌ڕوانی له ئۆردگاکانی ئه‌لکه‌رامه‌و ڕۆێشد ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه وڵاتی سوید وله پێشوازییه‌کی گه‌رمدا به دیداری که‌س وکاریان شاد بوونه‌وه.
به گۆێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌حمه‌د خه‌سره‌وی ئه‌ندامی پێشووی کۆمیته‌ی په‌نابه‌رانی ئۆردوگای ڕۆێشد که بۆ خۆی یه‌کێک له‌و په‌نابه‌رانه بوو ئه‌مڕۆ گه‌یشته سوید :
ڕایگه‌یاند که پاشماوه‌ی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ئیستا له ئۆردوگای ڕۆێشد له وڵاتی ئۆردون ده ژین ژماره‌یان 94 که‌سه،بڕیاره حه‌فته‌ی داهاتوو واته ڕۆژی 24 ی سه‌پته‌مبه‌ر 39 که‌س له‌و په‌نابه‌رانه‌ی که بۆ وڵاتی ئیرله‌ندا قبووڵ کراون بگویازرێنه‌وه ئیرله‌ندا.
هه‌روه‌ها ئه‌و 55 په‌نابه‌ره‌ی دیکه که بۆ وڵاتی سوید قبووڵ کراون له ڕۆژه‌کانی 4 و 11 و 25 ئۆکتۆبه‌ر هه‌موویان بگویازرێنه‌وه بۆ وڵاتی سوید،هه‌روه‌ها خه‌سره‌وی وتی که تا 25 مانگی ئۆکتۆبه‌ر ئاخرین په‌شی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئۆردوگای ڕۆێشد کۆتایی پێ دێت وهیچ په‌نابه‌رێکی دیکه‌ی کورد له‌و ئۆردوگایه‌دا نامێنێ.
هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی ساڵێک و 7 مانگه که زیاتر له 180 په‌نابه‌ری دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌ر سنووری عێراق و ئۆردوندا گیرساونه‌ته‌وه، دیاره ئه‌و په‌نابه‌رانه به مه‌به‌ستی هاتنه ناو ئۆردوگای پێشووی ئه‌لکه‌رامه که له لایان کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌رانه‌وه به ڕه‌سمی ناسرابوو هاتبوون، به‌ڵام مخابن له لایان پرسگه‌ی سنووری وڵاتی ئۆردونه‌وه ڕێگایان لێگراو، تا ئیستاش له‌و په‌ڕی ژیانی دژوار‌دا له‌و سنووره ده‌ژین،هه‌میشه ڕێکخراوی کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌ران داوایان لێ ده‌کات که به‌ره‌و باشووری کوردستان بگه‌ڕێنه‌وه.
کومیسۆێنی کاروباری مرۆڤایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
27 خه‌رمانانی 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 18.09.2006
2006-09-18 21:24:47
19 ساڵ و 5 مانگ و 6 کاتژمێر و 4 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان