سه‌دیقی که‌بوبه‌ند سه‌رۆکی ڕێکخراوی پشتیوانی له مافی مرۆڤی کوردستان به 11 ساڵ به‌ندی حوکم درا.


به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێکی چاپه‌مه‌نی سه‌رۆکایه‌تی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان که‌ئه‌مڕۆ 3 پوشپه‌ڕی 2708 ی کوردی بڵاوکراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه که دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری 11 ساڵ به‌ندی بۆ سه‌دیقی که‌بوبه‌ند سه‌رۆکی ڕێکخراوی پشتیوانی له مافی مرۆڤی کوردستان په‌سه‌ند کرد، که له پاش یه‌که‌م ڕۆژی ده‌رچوونی حوکمه‌که وه به 10 ساڵی ته‌واو له به‌ندیخانه‌و هه‌روه‌ها یه‌ک ساڵی پێشتریش که له به‌ندیخانه بووه، که ده‌بێته 11 ساڵی ته‌واو به‌ندی.
له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌دا هاتووه که ئه‌و حوکمه‌ی به سه‌ر سه‌دیقی که‌بوبه‌ند سه‌رۆکی ڕێکخراوی پشتیوانی له مافی مرۆڤی کوردستان سه‌پاوه، له ده‌یان ساڵ پێشه‌وه تا ئیستا له هیچ شۆێنیکی جیهان سزای ئه‌وه‌نده گه‌وره به سه‌ر هیچ چالاکوانێکی بواری مافی مرۆڤدا نه‌سه‌پاوه.
دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌دیقی که‌بوبه‌ند سه‌رۆکی ڕێکخراوی پشتیوانی له مافی مرۆڤی کوردستانی به‌وه تاوانبار کردوه، که به پێی ماده‌کانی 498 و 500 یاسای تاوانه‌کانی کۆمار ئیسلامی ئێران. گوایا ناوبراو هه‌نگاوی زۆری به دژی ڕێژیم هه‌ڵهێناوه، وه‌ک نموونه ئاماژه به‌وه کراوه که ڕێکخراوی نا یاسایی وه‌ک ڕێکخراوی پشتیوانی له مافی مرۆڤی کوردستانی دروست کردوه،
که‌به‌م شێوه خواره‌وه تاوانه‌کانی سه‌پێنداوه بۆ سه‌ر کاک سه‌دیقی که‌بوبه‌ند سه‌رۆکی ڕێکخراوی پشتیوانی له مافی مرۆڤی کوردستان له دادگا خۆێندراوه‌ته‌وه
1. دروست کردن وئه‌ندام گیری ڕێکخراوی نا یاسای وه‌ک ڕێکخراوی پشتیوانی له مافی مرۆڤی کوردستان، به مه‌به‌ستیی بڵاوکردنه‌وه‌ی درۆ و شڵه‌ژاندنی ده‌نگۆی خراب بۆ ڕای گشتی به دژی ڕێژیم.
2. بڵاوکردنه‌وه‌ی درۆ له سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ گشت ئۆرگان و ڕێکخراوه‌کانی جیهانی که گوایا کۆماری ئیسلامی ئێران خه‌ڵک ده‌کوژێ و شکه‌نجه‌ی خه‌ڵک ده‌دا.
3. پڕوپاگه‌نده‌ی خراب بۆ سه‌ر ڕێژیم وساختار و قانونی ئه‌ساسی وڵات.
4. پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌ته‌وه گه‌رایی و جیا کردنه‌وه‌ی کورد له یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی، و په‌خشی پروپاگه‌نده ی ناکۆکی دروست کردن وجیاخوازانه.
5. پشتیوانی مافی گیراوه‌کان وبڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ له به‌رژه‌وه‌ندیان واته له‌و که‌سانه‌ی که به دژی ڕێژیم کاریان کردوه گیراون.
6.پێوه‌ندی به ڕاگه‌یاندنه جیهانیه‌کان و نه‌یارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده به دژی ڕێژیم.
7. پرۆژه‌ی بای کوت کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ده‌وره‌ی نۆیه‌م.
8. پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕاست له سه‌ر نه‌بوونی مافی مرۆڤ له ئێران.
9. پشتیوانی ته‌بلیغاتی له گروپه‌کانی نه‌یاری ڕێژیم و سه‌رکرده‌کانیان.
10. ڕێ‌خۆش کردن بۆ سایت و ماڵپه‌ڕه‌کان وناردنی هه‌واڵ به دژی ڕێژیم به زمانی ئینگلیزی و بڵاو بوونه‌وه‌ی له ئاست نێۆنه‌ته‌وه‌ییه‌وه.
11. ناردنی ڕاپۆرتی درۆ له سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی مافی مرۆڤ بۆ سه‌رۆکی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.
12. پێوه‌ندی گرتن به لایه‌نی بێگانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و بۆ به‌شداری کردنیان له ڕێکخراوه‌که‌ی خۆی که ڕێکخراوێکی نایاساییه.
به ناوی به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئه‌و سزا ناڕاسته‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ وسه‌رۆکی ڕێکخراوی پشتیوانی له مافی مرۆڤی کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین،
3ی پوشپه‌ڕی 2708 ی کوردی .