سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، که پارتێکی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا تیشک ده‌خاته سه‌ر ئامانج و به‌رنامه‌ی پارته‌که‌یی و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
هه‌ڵۆمه‌رگه‌یی


سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، که پارتێکی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا تیشک ده‌خاته سه‌ر ئامانج و به‌رنامه‌ی پارته‌که‌یی و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
پ1) ده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌ژيان و رإابردوو رإێچکه‌ى سياسيتان قسه‌مان بۆ بکه‌ى?
وڵام : من هه‌ر له ته‌مه‌نی مێرمناڵیمه‌وه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت تێکه‌ڵ بوم، 4 ساڵ پێشمه‌رگه بووم، له سالێ 1997وه وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی هاتومه وڵاتی نه‌رویج، له‌م وڵاته‌ش به‌رده‌وام له خزمه‌ت گه‌ل ونیشتمانه‌که‌م بوم، له نه‌رویجیش له‌گه‌ڵ پارتێکی سیاسی ئه‌م وڵاته کارم کردوه، ماوه‌ی4 ساڵ وه‌ک ئه‌ندامی شاره‌وانی بوم، له سیاسه‌تی ئوروپیه‌کان زۆر ئه‌زموونی باش فێربوم، ئیستاش تێکه‌ڵی و ئاشنایم له‌گه‌ڵ ده‌یان په‌رله‌مانتار و وه‌زیر یا که‌سایه‌تی سیاسی ودیپلوماتی نه‌رویجی وئوروپای وئه‌مریکایی هه‌یه.
پ2) پارتى سه‌ربه‌ستى کوردستان ئامانجى چيه و که‌ى کێن ئه‌وانه‌ى ئه‌و ئامانجه کۆى کردونه‌ته‌وه و پێگه‌ى جه‌ماوه‌ريتان چۆنه?
وڵام : ئامانجی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خه‌باتی به‌رده‌وامه بۆ کوردستانێکی ئازاد و دیمۆکرات و سه‌ربه‌خۆ له ڕۆژهه‌لآتی کوردستان، هه‌روه‌ها خه‌باتی هه‌نووکه‌ی پارتیمان کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی نێۆنه‌ته‌وه‌ییه له پێوه‌ندی به دۆزی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ناوخۆی وڵاتیش له ڕێگه‌ی ڕێکخستنه نهێنییه‌کانمانه‌وه له هه‌وڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆخوازیداین، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له 17.2.2006 واته 28 ی ڕێبه‌ندانی 2705 کوردی دامه‌زراوه، ده‌توانێ بوتری که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هه‌م له ناوخۆ و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دامه‌زراوه، دامه‌زرێنه‌رانی پسک له چه‌ندین که‌سایه‌تی دڵسۆز‌و نه‌ته‌وه‌یی کوردستانین، پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریمان به پێی ئه‌و ته‌مه‌نه کورته‌مان زۆر باشه، له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شار‌و ناوچه‌کانی ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕێکخستن و هابیرمان هه‌یه، به ده‌یان که‌س له کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که له باشوری کوردستان ده‌ژین هاوبیرمانن، هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی وڵاتانی ئوروپای و ئه‌مریکایی و ئوسترالیایی کۆمیته‌و ڕێکخستنمان هه‌یه. زۆر چالاکی به‌رچاو ی سیاسی و دیپلوماتی و ڕێکخستنمان هه‌یه، به ده‌یان ڕۆژنامه‌و ڕاگه‌یاندنی کوردستانی وجیهانی له سه‌ر پارتی ئێمه ڕیپپورتاژ و وتوێژیان بڵاوکردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی جه‌ماوه‌ری بوونی ئێمه‌یه له‌م ماوه کورته‌دا، هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رنامه کاری دیکه‌مان به ده‌سته‌وه‌یه که له ئاینده‌دا ده‌بینرێن و ده‌بیسرێن.
پ3) په‌يوه‌نديتان له‌گه‌ڵ پارت ولايه‌نه سياسيه کورديه‌کانى رإۆژهه‌لآت دا چۆنه?
وڵام: پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ گشت پاره‌ته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان باشه، له‌گه‌ڵ هیچ پارت و لایه‌نێک کێشه‌مان نییه، ئه‌ڵبه‌ت پیوه‌ندییه‌کانیش له‌گه‌ڵ هیندێک لایه‌ن له ئاستێکی زۆر باش و نزیکدایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هیندێک لایه‌ن کرچ و کاڵه، ئێمه وه‌ک پ س ک له لایه‌ن خۆمانه‌وه هه‌وڵی گه‌رم و گوڕتری ده‌ده‌ین، ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان نامانه‌وێ له‌گه‌ڵ هیچ پارت و لایه‌نێکی کوردستانی کێشه‌مان هه‌بێت، چون بیرۆکه‌ی سیاسه‌تی ئێمه ئه‌وه ناخوازێ، ئێمه خوازیاری یه‌کێتی و ته‌بایی و براین له نێۆ کوردا.
پ 4) چۆن ده‌رإواننه په‌ژاک ? که‌ئێستا له‌شه‌رإدايه له‌گه‌ڵ ئێران ?.
وڵام : ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پێمان وایه له‌م سه‌رده‌مه‌دا خه‌باتی چه‌کداری وڵام ده‌ر نییه، وه‌ک ئاگادارین که جیهان زۆر گۆڕانکاری تێدا پێکهاتووه، هه‌رچه‌ند که داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌موویان به چه‌ک وئاگر وڵامی داخۆازی گه‌لی کورد ده‌دنه‌وه، له کوشتنی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد هیچ درێگیان نه‌کردوه، به‌ڵام کورد له‌م سه‌رده‌مه نۆییه‌ی هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا به خه‌باتی چه‌کداری هه‌رگیز ناتوانێت داگیرکه‌ران به‌وه ڕازی بکات که دان به‌مافه ڕه‌واکانمان بنێن، چون ئه‌و وڵاتانه له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان ئێران له‌سه‌ر بناغه‌ی شه‌ڕو کوشتن دروست بووه، لایان گرنگ نییه که ئه‌گه‌ر ڕۆژی 100 پاسداریشیان لێبکوژرێت، چون ئاخوندان و ده‌سه‌ڵاتداران کوڕی خۆیان ناکوژرێت تا خه‌می پێ بخۆن، ئه‌وه‌ش که پژاک به چه‌ک له‌گه‌ڵ ئێران شه‌ڕ ده‌کات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌تی تایبه‌تی خۆیان، ئێمه‌ش ڕێز له بۆچوونی هه‌ر پارتێکی سیاسی ده‌گرین که چ ڕێگایه‌کی خه‌بات بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڵام ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که پێویسته گه‌لی کورد زیاتر گرنگی به خه‌باتی سیاسی و دیپلوماتی بدات، هه‌وڵبده‌ین فشاری نێۆنه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ر داگیرکه‌ران دروست بکه‌ین.
پ 5) ئه‌ىله‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسيه‌کانى تر‌ى ئێران به‌تايبه‌ت موجاهيدينى خه‌ڵق و نه‌ته‌وه‌کانى تر?
وڵام: ئێمه له‌گه‌ڵ موجاهیدینی خه‌ڵک هیچ پێوه‌ندییه‌کمان نییه، هه‌روه‌ها ئێمه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هیچ حیزبێکی به ناو سه‌رتاسه‌ری ئێرانی که باس له پاراستنی یه‌کێتی خاکی ئێرانی فارسیا بکات نییه، ئێمه له‌گه‌ڵ هیچ حیزبێک ناتوانین پێوه‌ندی دۆستانه‌مان هه‌بێت که دان به مافی چاره‌ی خۆنووسی گه‌لی کوردا نه‌نێت، هه‌ر فارس به خاوه‌ن موڵک و حاکمی ئه‌و ناوچانه‌ی نه‌ته‌وه‌بنده‌سه‌کان بزانێت، هه‌رکاتێک هه‌رکام له‌و پارته ئێرانیانه ئاماده‌بون دان به مافی چاره‌ی خۆنوسی گه‌لی کوردا بنێن تا ئاست سه‌ربه‌خۆییش، ئه‌وکات ئێمه‌ش به خۆشحاڵییه‌وه دیداریان له‌گه‌ڵ دروست ده‌که‌ین، به خۆشییه‌وه ئێمه پێوندی باش و دۆستانه‌مان له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌کانی بنده‌ستی ئێران وه‌ک به‌لوچ، عه‌ره‌بی ئه‌حواز، تورکی ئازه‌ری و تورکمه‌ن سه‌حرای هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاکی ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه داگیرکراوه، زۆربه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش زیاتر سه‌رقاڵی به ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیین بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆیان، بێگۆمان ئێران له‌گه‌ڵ دابه‌ش بونێکی مێژویی ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه هه‌روه‌ک نموونه‌ی یوغسلاڤیای پێشوو.
پ 6) پێتان وايه ئێران بکه‌وێته به‌ر هێرشى ئه‌مريکاو ئيسرائيل?ئايا ئێوه لايه‌نگرى به‌کارهێنانى چه‌ک ده‌که‌ن?
وڵام: ئێمه پێمان وایه که ئه‌مریکا له مێژساڵه پرۆژه‌ی له به‌یندانی چه‌ندین ده‌وڵه‌تی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، که ئێران یه‌کێک له‌و ده‌وڵه‌ته سه‌ره‌کییانه‌یه که‌له به‌رنامه‌ی ئه‌مریکادایه، وا دیاره تا ئیستا ڕێگای ئاسانیان په‌یدا نه‌کردوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به کار بن، ئاشکرایه که ئیسرائیل پشتگیری له‌هه‌ر پلانێکی ئێران ده‌کات بۆ ڕۆخانی ئه‌و ڕیژیمه، ئه‌و ڕێژیمه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌تی وڵاته‌که‌ی خۆیان ده‌زانن، ئێمه پێمان وایه ئه‌و ڕێژیمه به شێوه‌ی دیکه ڕوخانی ئاسانتر ده‌بێت تا به شێوه‌ی نیزامی، واته به شێوه‌ی به هێزکردنی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست، به‌ڵام وه‌ک پێ خۆش بوون ئێمه پێمان خۆشه ڕووخاندنی ئه‌م ڕێژیمه به شێوه‌یه‌ک بێت که خه‌ڵکی کوردستان و نه‌ته‌وه‌کان تێیدا زه‌ره‌ر مه‌ند نه‌بن، من له‌و سه‌فه‌ره‌م بۆ ئه‌مریکا که 3 حه‌فته پێش گه‌رامه‌وه قسه‌و بۆچوونی پارتی سه‌ربه‌ستی مان به ئه‌مریکا گه‌یاندووه.
پ7) خۆتان په‌يوه‌نديتان له‌گه‌ڵ ئه‌مريکا چۆنه? ئه‌و هه‌وڵ و کۆنفرانسانه‌ى ده‌درێن تاچه‌ند کاريگه‌ريان هه‌بوو بۆ يه‌کخستنى پارته کورديه‌کان.ياخود په‌يوه‌نديه‌کانى ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌مريکا له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێکه?
وڵام : پێوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا وه‌ک پێوه‌ندی هه‌ر ڕیکخراوێکی دیکه‌یه که بیهه‌وێ پشتیوانی سیاسی وڵاتانی زلهێز بۆ خۆی دروست بکات ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌و ئاسته‌دایه، ئێمه نزیک به دوو ساڵه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ل ئه‌مریکا هه‌یه، له‌م سه‌ردانه‌ی ئاخری من که له مانگی 5 بو، زۆر پێشوازی باش کراین، توانیمان چه‌ندین که‌سایه‌تی وجه‌نه‌راڵی ئه‌مریکی ببینین، که ئه‌وانه که‌سانی نزیکی ده‌سه‌ڵات و ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا بوون، دیداره‌کانمان هه‌روا به‌رده‌وامه، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌کرده‌وه‌ی دیپلوماتی خۆی ئه‌وه‌ی به ئه‌مریکاو زۆر وڵات و خه‌ڵکی کوردستان سه‌لماندووه، که ده‌توانێت وه‌ک پارتێکی سیاسی ودیپلومات شان به شانی لایه‌نی دیکه‌ی کوردستانی نه‌خشمان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بێت.
پ 8) ئه‌ى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل په‌يوه‌نديتان چۆنه?وه‌ک ده‌زانن رإه‌خنه‌ى وولآتانى عه‌ره‌بى له‌پارته‌کانى باشوور ئه‌وه‌يه که‌له‌گه‌ڵ ئيسرائيل په‌يوه‌نديان هه‌يه هه‌رچه‌ند تائێستا ئه‌وه نه‌سه لمێنراوه وکورد به‌تۆمه‌تى ده‌زانێت ياخود به‌رإاستى کورد پێويسته ئه‌و په‌يوه‌نديه دروست بکات?
وڵام : ئێمه تا ئیستا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هیچ پێوه‌ندییه‌کمان نییه، ئه‌گه‌ریش زه‌مانێک پێمان وابێت ئه‌و پێوه‌ندییه زه‌روره هه‌بێت، شانازی پێوه‌ده‌که‌ین و له قسه‌ی هیچ ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بی ناترسین وناسڵه‌وینه‌وه، به مافی خۆمان ده‌زانین که پشتیوان و دۆست بۆ گه‌له‌که‌مان په‌یدا بکه‌ین، ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه‌ی که کورد به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن یا ڕه‌خنه‌یان له‌وه هه‌یه که پارته‌کانی باشور پێوه‌ندییان به ئیسرائیله‌وه هه‌یه، با بۆخۆیان یه‌کیان بیسه‌لمێنی که پێوه‌ندی به ئیسرائیله‌وه نه‌بێت، هه‌موویان پێوندیان به ئه‌مریکا و ئیسرائیله‌وه هه‌یه، به تایبه‌ت ئاشکرایه که له‌شکری ئیسرائیلی له سه‌ر خاکی زۆر وڵاتی عه‌ره‌بی مه‌شق به سه‌ربازه‌کانیان ده‌که‌ن، بارهێنانی هێزه‌کانیشیان هه‌ر بۆ شه‌ڕکردنه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب واته فه‌لسه‌تین. با ئه‌وان پینه‌ی خۆیان بکه‌ن دوای هی خه‌ڵکی دیکه.
پ 9) رإه‌خنه‌ييه‌کى به‌رده‌وام که‌له‌لايه‌نه‌کانى رإۆژهه‌لآت ده‌گيرێت ئه‌وه‌يه که‌ناتوانن به‌ره‌يه‌ک پێکبهێنن به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وام له‌دژايه‌تى يه‌کتردانه?له‌ناوخۆشياندا هه‌ميشه ئينشيقاق رإووده‌دات?تۆ ده‌ڵێى چى له‌مباره‌يه‌وه?
وڵام: له‌و بواره‌وه زۆر جار باسم کردوه، که مخابن هیچ ئاماده‌ییه‌ک له نێۆ هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ لێک نزیک بوونه‌وه نییه ، بگره له یه‌ک دوورکه‌وتنه زۆر عه‌مه‌لی ده‌بینین، من ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێم که ده‌بێت به خۆماندا بچینه‌وه، له هه‌وڵی به‌ره‌یه‌کی به په‌له بین، له فکری ئاینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بین، گۆڕانکاری زۆر زوو روو ده‌دا، به‌ڵام له ده‌ستدانی هه‌له هه‌ڵکه‌وتووکان زه‌ربه‌مان لێده‌دات.
پ10) لاوان و گه‌نجانى رإۆژهه‌لآتى کوردستان دووچارى نائومێدى و گيرۆده‌يى مادده بێهۆشکه‌ره‌کانن تاچه‌ند کارتان له‌سه‌ر ئه‌م لايه‌نه کردووه?هۆکارى سه‌ره‌کى ئه‌مه چيه?
وڵام: ئێمه بۆ ئه‌و خاڵه به شێوه‌ی دیپلوماتی کارمان بۆکردوه، دیداری من له ساڵی 2007 له‌گه‌ڵ نۆێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له کالیفۆرنیا به‌شێکی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه بوو، له زۆر کاناڵی دیکه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌مان باس کردوه، بۆ ئاینده‌ی خۆشمان که بگه‌ڕێینه‌وه ناوخۆی وڵات زۆر به‌رنامه‌و پرۆژه‌مان بۆ ئه‌و دیارده مه‌ترسی داره هه‌یه، هه‌روه‌ها نامه‌و په‌یاممان ناردوته سه‌ر زۆر له‌و نۆکه‌ر و وڵات فرۆشانه بۆ ئه‌وه‌ی وازبێنن، واته ئه‌و کوردانه‌ی که به داخه‌وه له پێناوی پاره و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان خزمه‌ت به ڕێژیم ده‌که‌ن وئه‌و مادانه‌یان بۆ بڵاو ده‌که‌نه‌وه، ئیستاش سه‌رقاڵی دروست کردنی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستانین، به‌شی زۆری کاری ئه‌و ڕێکخراوه‌ش تایبه‌ته بۆ له‌قاودانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی داگیرکه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.