به‌رێز کاک کاروان سه‌رده‌شتی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌که ئه‌رکی کۆڕه‌که‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد، پاشان هه‌ر یه‌که‌و له به‌رێزان مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی نووسه‌رو کاک فه‌رهاد ڕه‌حیمی وه‌ک که‌سێکی شایه‌ت حاڵی ئه‌و ڕووداوه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و کۆڕه بوون،
له ئۆسڵۆ پایته‌ختی نۆ‌رویژ یادی 21 ساڵه‌ی کیمیا بارانی سه‌رده‌شت کرایه‌وه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، 15 ی پوشپه‌ڕی 2708 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 6.7.2008، به سه‌رپه‌ره‌ستی ڕێکخراوی چاک یادی 19 ساڵه‌ی کاره‌ساتی کیمیابارانی سه‌رده‌شت له شاری ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ کرایه‌وه،

به‌رێز کاک کاروان سه‌رده‌شتی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌که ئه‌رکی کۆڕه‌که‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد، پاشان هه‌ر یه‌که‌و له به‌رێزان مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی نووسه‌رو کاک فه‌رهاد ڕه‌حیمی وه‌ک که‌سێکی شایه‌ت حاڵی ئه‌و ڕووداوه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و کۆڕه بوون،
به‌رنامه‌که سه‌ره‌تا به یه‌ک خوله‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی قوربانیانی کیمیابارانی سه‌رده‌شت و گشت شه‌هیدان کوردستان ڕاگه‌یاندرا، پاشان په‌یامی ناوه‌ندی چاک به‌و بۆنه‌وه خۆێنرایه‌وه، پاشان هه‌ر یه‌که‌و له فه‌رهاد ڕه‌حیمی و مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی و کاروان سه‌رده‌شتی وچه‌ند به‌شدارێکیش وه‌ک شایه‌ت حاڵی ئه‌و کاره‌ساته وتار‌و بابه‌تی خۆیان پێشکه‌ش کرد،
به دوای 10 خوله‌ک پشوو فیلمێکی دوکۆمێنتی له‌سه‌ر کیمیابارانی سه‌رده‌شت پێشاندرا،
شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که پێک هاتبوون له به‌ڕێزان کاک ڕێبوار ئه‌حمه‌د زاده به‌رپرسی گشتی کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ و کاک کاروخ ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌و کۆڕه‌دا به‌شداریان کرد،
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.